گەنجان بە رێپێوانێکی بە مەشخەڵ هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و پەدەکەیان ئیدانە کرد

گەنجانی وڵاتپارێز لە قەندیل بە رێکخستنی رێپێوانێکی بە مەشخەڵ هێرشەکانی پەدەکە بۆ سەر گەریلا و دەستکەوتەکانی گەلی کورد لە رۆژئاوای کوردستان ئیدانە کرد.

گەنجانی وڵاتپارێز لە بناری قەندیل بە دروشمی "بمرێ خیانەت" و بە رێکخستنی رێپێوانێکی بە مەشخەڵ داگیرکەری و هێرشەکانی سەر گەلی کورد بە تایبەتی هەڵوێستی پەدەکەیان لە دژی باشوور و رۆژئاوای کوردستان ئیدانە کرد.

حەسەن رەسوڵ ئەندامی گەنجانی وڵاتپارێز لە چالاکییەکەدا رایگەیاند، گەنجانی قەندیل لە دژی هەر جۆرە هێرشکێن بۆ سەر گەلی کورد و وتی، "هەر کەس بیەوێت وڵاتەکەمان تێکبدات ئەو کەسە خائینە و بە مەرام و مەبەستی خۆی ناگات".

ژ.ت