ماڵپەڕی نوچە جوان بڵاویکردەوە، دەستەیەک لە گەنجانی بۆتان بۆ وەڵامدانەوە بە هەڵمەتەکەى کەجەکەدا بەشداری ریزەکانی گەریلا بوون.
لێدوانی ئەو گروپە گەنجەی بۆتان بەم شێوەیەیە:
ئازادی بە بەشدار بوونێکی بەهێز و تێکۆشانێکی خۆبەخشانە بەدی دێت، لەبەرامبەر فاشیزمی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر وەکو تەڤگەری ئازادی کە هەڵەمەتی “کات کاتی ئازادییە” دەستپێکرد بوو، بەساڵانە دوژمن دەخوازێت گەلەکەمان ڕووبەڕووی لە ناوبردن و قڕکردن بکاتەوە ئیرادەمان تێکبشکێنێت. کۆیلایەتی و بندەستی بەسەرماندا بسەپێنێت، بەو ڕێگەیە چەندین جۆری دەستدرێژی لەسەر گەلی کورد بەڕێوەدەبات، دوژمن دەیەوێت کە گەلەکەمان لە مرۆڤایەتی داببڕێت.
هەر لەو کاتەدا دەرکەوتنی پەکەکە هاوارێکی ئازادی بوو بۆ هەبوون و مانەوەی گەلی کورد و کوردستان. ئەو تێکۆشان و بەرخودانە، کە هەیە ژیانی بۆ ئیمە و بۆ گەلەکەمان مسۆگەر کرد، ئەمڕۆش ئێمە گەیشتووینەتە قۆناغێک کە بتوانین داگیرکەری تێکبشکێنین و ئازادیی گەلەکەمان مسۆگەر بکەین.
لەو قۆناخەدا ئێمە باسی ئازادی و ڕزگاری گەلەکەمان دەکەین، بێگومان ژیانێکی بێ ڕێزی مایەی پەسەند کردن نییە و هەروەها بەوشێوازەش تێکۆشان بەڕێوەنابرێت، لەهەمان کاتدا دەستگیرکردنی ڕێبەر ئاپۆ دەستگیرکردنی مرۆڤایەتییە، ئازادکردنی ڕێبەر ئاپۆ ئازادکردنی هەموو گەلانی بندەستە، بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ بەشداربوونی گەنجان دەبێت بە پێداگرییەوە پێک بێت، لەبەر ئەوەش وەکو گەنجان، کە لەسەر یەک ڕێباز و وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ ئەو هەڵمەتەی کەدەستی پێکردبوو، یەک ڕێبازی تێکۆشان هەیە ئەویش بە بەشداربوونە بۆ ناو ڕیزەکانی گەریلای ئازادیی کوردستان.
بانگەوازی ئێمەش بۆ هەموو گەنجانی بۆتان و هەرچوارپارچەی کوردستانە ئەوەیە، کە وەرن بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلای ئازادی ببن و بەشداری تێکۆشان و بەرخودان و بەشداری سەرکەوتن ببن.
ژ.ت