گەریلا ڤیان لە جوانڕۆوە: هەرگیز سەنگەر و شوێنی شەهید زیلان چۆڵ ناکەم

گەریلا ڤیان لەگەڵ شەهید زیلان وەک دوو خوشک گەورەبوون و بەشداری ریزەکانی پەکەکە بوون. ڤیان وتی، "شەهیدبوونی زیلان کاریگەرییەکی زۆر گەورەی لەسەرم دروستکرد. من هەرگیز سەنگەرەکەی و شوێنی شەهیدبوونەکەى چۆڵ ناکەم".

وای نیشان دەدا، کە مردووە، چونکە هێشتا دوا هێرشی مابوو، کە ئەنجامی بدات. هێشتا دوا قسەى بۆ دوژمن نەکردبوو. تاوەکو ئێوارە شەڕی کردبوو. قەناس بە دەست و نیشانەشکێن بوو. بەو فیشەکانەى کە یەک بە یەک لە دوژمنی دەدا، ترسێکی گەورەی خستبووە دڵی دوژمنەوە. هەر چیەکیان کرد نەیانتوانی لێی نزیک ببنەوە. سوپای پاسداران بە ٢ هەزار کسەوە لەو هێرشەدا بوون و دەترسان بەرامبەر بە کچێکی کورد شەڕ بکەن زۆر شپرزە بوو بوون، بۆیە هەوڵێکی زۆریان دەدا لێی نزیک ببنەوە، بەڵام پێویست بوو نە خۆی و نە بابەتەکان و نووسراوەکانی رێکخستن نەکەونە دەستی دوژمن. کۆدە نهێنەکانی رێکخستن و هەڤاڵان لە گیرفانەکانیدا بوون. خوێنێکی زۆر لە برینەکەیەوە رۆیشتبوو. هەر کە کات تێدەپەڕی بێ هێزتر دەبوو. فیشەکەکانیشی تەواو بوو بوون و دەستەکانی دەلەرزان. بە زۆر کۆدەکانی لە گیرفانی دەرهێنا. هەموو هێزی خۆی کۆکردەوە و چەخماخەکەى داگیرساندن و کۆدەکانی سوتاند، بەڵام رووناکایی ئاگرەکە بەس بوو بۆ ئەوەى شوێنەکەى ئاشکرا ببێت.

 ئەویش بە هەموو ئەو هێزەی، کە لە جەستەیدا مابوو پیم و میلی بۆمباکەى راکێشا. ئیدی بۆمباکەى ئامادە بوو. ئیدی هیچش نەمابوو، کە بکەوێتە دەستی دوژمن. دوو سەرباز لێی نزیکبوونەوە. وایاندەزانی رۆح لە جەستەیدا نەماوە و بە نامەردی و بێ شکۆیی خیانەت هەموو شتێکیان بەسەر ئەو جەستەیەدا هیناوە و ئیدی رۆحی تیادا نەماوە. ئەوانەى بەرامبەری راوەستابوون جاش بوون. لەو کوردە رووخاوانە بوون، کە شکۆ و ناموس و شەرەفی خۆیان بۆ چەند قوروشێک دەفرۆشن. چۆن دەبێت بێ رێزی و نامەردییەکی لەو جۆرە بەرامبەر کچێکی کورد ئەنجام بدرێت؟ دێرینترین گەلی میزۆپۆتامیا بە چ دۆخ و حاڵێک گەیشتووە!.

زیلان لە چەند چرکەدا بیری لە هەموو ئەو شتانە کردەوە. لەو چەند چرکەیەدا تاکە شتێک کە بیری لێدەکردەوە، ئەو خیانەت و دۆخە بوو، کە کوردانی تێکەوتووە. دوژمن هێدی هێدی نزیکتر دەبوویەوە. دوژمن کاتێک زیلانی بینی هاواری کرد؛ 'خۆت بە دەستەوە بدە، ئیدی دەرچوونت نییە' زیلان بێدەنگ و بێ گیان راکشابوو. دوژمن ئیدی بڕوای بەوە کردبوو، کە ئەو جەستەیە گیانی تیادا نەماوە. چەند کەس زۆر زۆر نزیک بوونەوە. یەکێک لەوانە خواستی دەست لە روومەتی بدات، بەڵام زیلان رێگای پێنەدا. لە مێژوو بوو پیمی بۆمباکەى راکێشابوو، تۆڵەى خۆی لە دوژمن کردەوە. تۆڵەى هەزاران ساڵی سەندەوە.

 دوژمن شۆک بوو بوو، کوژراویان هەبوو. خیانەت بەوەوە نەوەستا، چونکە رق و توڕەیی دوژمن لە بەرامبەر کوردبوون کۆتایی نەبوو. نیوەى جەستەى زیلانیان بە ئۆتۆمبێلەکەوە بەستەوە و بە جادەکانی جوانڕۆدا رایانکێشا و سوڕاندیانەوە. ئەو رووداوە بۆ ماوەى چەندین رۆژ بووە قسە و باسی هەموان. رق و توڕەیی گەل بەرامبەر بە دوژمن دە هەزار قات زیادیکردبوو. دەیان گەنجی جوانڕۆیی بوون بە زیلان. بۆ سەندنەوەى تۆڵەی زیلان بەشداری ریزەکانی بزووتنەوەى ئاپۆیی بوون. ناوی خۆیان کرد بە زیلان و لە رێگای زیلانبوودا رێدەکەن.

لەگەڵ ڤیانی کچە مامیدا بەشداری ریزەکانی بزووتنەوەى ئازادی بوو بوون. ڤیان کچە مامی زیلان بوو و وەک خوشک پێکەوە گەورە بوو بوون. ڤیان کەمێک لە زیلان گەورەتر بوو. ڤیان کاتی لە دایکبوونی زیلانی لە یادە. گەریلا ڤیان کاتێک باسی ئەوی دەکرد، جۆش و خرۆشانێکی گەورە لە ناو گلێنە و بیبیلەى چاوانیدا دەبریسکایەوە و دەیوت، "لە من بچووکتر بوو، بەڵام من زۆر شت لەوەوە فێر بووم. ئێمە پێکەوە بەشداری ریزەکانی  گەریلا بووین. ئێمە پێکەوە لە شەوە زەنگەکاندا بە رێگاکاندا رێمانکرد. پێکەوە لە یەک کانیدا ئاومان خواردەوە. ئێمە پێکەوە دەچووین بۆ راپەڕاندنی ئەرک و کارەکان. لە بەر هەموو ئەوانە شەهادەتەکەى کاریگەرییەکی زۆری لەسەر من دروستکرد، بەڵام من بە ئیرادە و بانگەشەى زۆر گەورەوە درێژە بە رێگاکەى دەدەم".

گەریلا ڤیان لەبارەی گۆرانیەکانی شەهید زیلانەوە هەستی خۆی بەمشێوەیە خستەڕوو و وتی، "کاتێک گۆرانیی دەگوت لە دڵەوە دەیوت. هەموو کات هەموو هەستەکانی خۆی دەخستە ناو گۆرانییەکەوە. راستەوخۆ کاریگەریی لەسەر دڵی ئینسان دروست دەکرد. هەموو شتێکی لە گۆرانییەکەیدا باسکردووە".

گەریلا ڤیان کاتێک باسی زیلانی دەکرد بە حەماسەت و خەونی گەورەوە باسی دەکرد و وتی، "گەورەترین خۆشەویستیی زیلان بۆ کوردبوون بوو. بەشداربوون بۆ ناو ریزەکانی گەریلا بۆ ئەو خەون بوو. هەموو کات باسی ئەو خەونەى خۆی دەکرد. شانسی ئەوەى هەبوو هەڤاڵان ببینێت، بەڵام من تاوەکو ئەو کاتە هەرگیز هەڤاڵانم نەبینیبوو. لە سایەى ئەوەوە من گەریلام ناسی. کاتێک باسی هەڤاڵانی دەکرد، بە دڵێکی پڕ لە جۆش و خرۆشانەوە باسی دەکردن و گلێنەکانی چاوی گەورە دەبوون. هەموو کات باسی هەیبەت و شکۆی گەریلای دەکرد. ئێمە بڕیاری بەشداربوونمان دابوو. ئەو شەوە کە دەبوو ئێمە بەشدار بین، لە ماڵی ئێمە و لە ماڵی ئەوانیشدا میوان هەبوون. ئێمە نەماندەزانی چۆن لە ماڵ بڕۆینە دەرەوە. تاوەکو لە دۆخەدا ئێمە لە ماڵ چووینە دەرەوە ناڕەحەتی و قورسیی زۆرمان کێشا. لەو رۆژەوە ئێمە لە ناو بزووتنەوەى ئاپۆیدا تێکۆشانی گەورەمان ئەنجامداوە".

گەریلا ڤیان لەبارەی هەڵبژاردنی ناوی خۆی و شەهید زیلانەوە دەڵێت، "هەڤاڵان وتیان با ناوی ئێوە ڤیان و زیلان بێت. کاتێک ئێمە هۆکاری ئەو پێشنیازەمان پرسی، ئەوان باسی کەسایەتیی ئەو دوو هەڤاڵەیان بۆ کردین. کەسایەتیی ئەوان و پەیوەستبوونیان بە رێبەر ئاپۆ بۆ باسکردین. ئیدی ئێمەش وتمان، زۆر باشە ئێمە هەرگیز ئەو ناوانە ناگۆڕین و بۆ ئەوەى ئێمە شایستەى ئەو ناوانە بین هەموو کات و بە بەردەوامی لە ناو تێکۆشاندا کار و ئەرکەکانمان سەرکەوتوانە جێبەجێ دەکەین".

گەریلا ڤیان باسی ئەوەشیکرد، "هەر چۆن ئێمە بۆ ئەوەى شوێن و سەنگەری شەهیدان چۆڵ نەبێت بەشداری ریزەکانی گەریلا بووین، هەر بەو شێوەیەش پێویستە گەنجانی رۆژهەڵات بۆ پڕکردنەوەى سەنگەر و شوێنەکەى شەهید زیلان و شەهیدانی تر بەشداری ریزەکانی بزووتنەوەى ئاپۆیی ببن. پێویستە لە دژی خیانەت تێکۆشانێکی گەورە ئەنجام بدرێت. بە تایبەتیش پێویستە گەنجانی جوانڕۆ و سەردەشت درێژە بە رێگاکەی زیلان بدەن و تۆڵەى زیلان بکەنەوە".

ژ.ت

*****