بە دیمەن

گەریلای هەپەگە کورەیشان: ناتوانن ئیرادەمان بشکێنن

گەریلای هەپەگە قەندیل کورەیشان باسی لەوەکرد دەوڵەتی داگیرکەری تورک ناتوانێت ئیرادی گەریلا بشکێنێت و وتی: "هەرچەندی هاوکاری لە کوردانی خاینەوە وەرگرێ، پشتگیری لە ناتۆشەوە بکرێت، هیچ کاتێک ناتوانێت بەرامبەر گەریلا بوەستێتەوە."

بەرخۆدانی گەریلا

قەندیل کورەیشان ئاماژەی بەوەدا دەوڵەتی داگیرکەری تورک چەندین ساڵە بانگەشەی ئەوەدەکات کە بە فرۆکەی سیخوڕی و هێرشبەر گەریلا لەناو دەبات و وتی: "لە ئاسمانی کوردستانەوە یەک بە یەک ئەو فرۆکانە دەخرێنە خوارەوە."

قەندیل کورەشیان گەریلای هەپەگە کە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک وەستاوەتەوە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد و سەرەنجی خستە سەر ئامارەکانی شەڕ و دیمەنەکان کە هەپەگە بڵاوی دەکاتەوە و باسی لەوەکرد دەوڵەتی تورک ئەندامی ناتۆیە، گازی کیمیاوی و چەکی قەدەغەکراو بەکاردەهێنێت و وتی: "هەر خۆی ئەم دۆخە ئەوەمان پیشان دەدات کە دەوڵەتی تورک چۆن لە بەرامبەر تێکۆشانی گەریلادا دەستەوەستان و بێچارەبووە."

لە شەڕکردندا گەیشتووین بە ئاستێکی گرنگ

کورەشیان ئاماژەی بەوەدا کە دەوڵەتی تورک و دەسەڵاتداری فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە خواستێتی داخوازییەکانی گەلی کورد و بەدەستهێنانی مافەکانی سەرکوت بکات و وتی: "هەموو کەسێک ئەوە دەبینێت گەریلا چۆن بەرخۆدان دەکات، ئەم هاوپەیمانە پیسەش پوچ دەکاتەوە. پێشتر دەیانگوت؛ کوردان ناتوانن لێکتر کۆببنەوە و شەڕبکەن. کەچی دەبینین لە مرۆدا کورد بەرامبەر بە دووەم هێزی ناو ناتۆ چ شەڕێک دەکات. وەک گەریلا لە دژی ئەو هێزە دەجەنگین کە دەڵێن 'خاوەنی هێز و تەکنیکی جەنگی پێشکەوتوون' بە دڵنیایشەوە تێکیان دەشکێنین. لە شەڕکردنەکانماندا گەیشتووین بە ئاستێکی گرنگ. ئەزموونێکی گرنگی شەڕکردنمان هەیە و دەتوانین بەرامبەر هەر جۆرە تەکنیکێکی جەنگی شەڕکەین و تێکیبشکێنین. ئەمەش بۆ گەلی کورد پێشکەوتنێکی نائاساییە. پێشکەوتنێکی زۆر گرنگە."

ئیرادە و باوەڕدارییەکی گەورە بوونی هەیە

قەندیل کورەشیان ئەوەی دەستنیشانکرد بەرخۆدان و تێکۆشانی گەریلایی ئاسان نیە  و بەم شێوەیە بەردەوام بوو لە قسەکانی: "بۆ ئەوەش پێویستی باوەر و باوەردارییەکی گەورە هەیە. لە هەمانکاتدا بۆ تێکۆشان بەرامبەر تەکنەلۆجیای سەردەم پێویستی بە تێگەشتن لە تەکنیک، پسپۆری و ئەزموون هەیە. ئیدی گەریلا خاوەنی هێزێکی لەم جۆرەیە. گەریلا هەم خاوەنی ئیرادەیە، هەم بوێری و هەم لەڕووی  تەکنیکی شەڕ و سروشتیشەوە سەروەرە. تەکتیکی نائاسایی لە نێو بارودۆخی زۆر سەختدا دەئافرێنێت. بۆیە دوژمن هەروا بە ئاسانی ناتوانێت خاکی کوردستان داگیربکات."

چەکی تایبەت بەکارهێنراوە

گەریلا کورەشیان باسی لەوەکرد دەتوانرێت هێرشە ئاسمانییەکانی دوژمن تێکبشکێنرێت، لە ساڵوەگەری ١ی حوزەریراندا لە چالاکیەکاندا چەکی تایبەت بەکارهێنرا و وتی: "ئەمەش دەرخەری ئەوەیە کە تەکنیک و ڕێبازی نوێ بەکاردەهێنرێت. دەوڵەتی داگیرکەری تورک ناتوانێت ئیرادەمان بشكێنێت. هەرچەندی هاوکاری لە کوردانی خاینەوە وەرگرێ، پشتگیری لە ناتۆشەوە بکرێت، هیچ کاتێک ناتوانێت بەرامبەرمان بوەستێتەوە."

ناتوانێت شکستەکانی بشارێتەوە

لە کۆتایدا کورەشیان ڕایگەیاند هەموو کاتێک دەوڵەتی داگیرکەری تورک بانگشە بۆ تەکنیکی شەڕکردنەکانی دەکات، لە هەموو جێگەیەک باس درۆنە سیخوڕی و جەنگیەکانی دەکات و وتی: "دەیانگوت زۆری نەماوە گەریلا لەناوبەرین، بەڵام ئەمە درۆیەکی گەورەیە و شتێکی لەم جۆرە بوونی نیە. دەبینین فرۆکەی سیخوڕی دەوڵەتی تورک چۆن لە ئاسمان کوردستانەوە بەدەستی گەریلا یەک بە یەک دەخرێنە خوارەوە. ئیدی دەوڵەتی تورک ئەوە دەزانێت کە چیتر ناتوانێت تێکچوونەکانی خۆی بشارێتەوە."