گوندەكانی زاخۆ لەلایەن سوپای داگیركەری توركەوە تۆپباران دەكرێن
دەوڵەتی توركی داگیركەر گوندی پەرەخ لەزاخۆی سەربەپارێزگای دهۆك تۆپباران كرد و لەئەنجامی تۆپبارانەكەدا دوو هاوڵاتی بریندار بوون.
دەوڵەتی توركی داگیركەر گوندی پەرەخ لەزاخۆی سەربەپارێزگای دهۆك تۆپباران كرد و لەئەنجامی تۆپبارانەكەدا دوو هاوڵاتی بریندار بوون.
دەوڵەتی داگیركەری تورك ئەمڕۆ كاتژمێر ١٥:٢٠ خۆلەك گوندی پەرەخ لەزاخۆیان تۆپباران كردوە. لەو تۆپبارانەدا باوكێك و كوڕەكەی بریندار بوون. بریندارەكان لەلایەن خەڵكی گوندەكەوە گۆاستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
تۆپبارانی دەوڵەتی توركی داگیركەر لەكاتێكدایە كە، ئەمڕۆ كاتژمێر ١١:٣٠ فرۆكە بێ فرۆكەوانەكانی دەوڵەتی تورك هێرشیان كردە سەر ئەنجوومەنی گەلی سنوونێ لەشەنگاڵ و بەهۆی هێرشەكەوە پیاوێكی بهتهمهن و كوڕەزاكەی شەهید بوون و شەش هاوڵاتی تر بریندار بوون.
هـ . ب