حاتەم ئۆزدەمیر کە لە ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە تانەی لە بڕیارەکەدا

گەریلای هەپەگە حاتەم ئۆزدەمیر کە لە ساڵی ٢٠١٩دا لە ناوچەی ماکۆی رۆژهەڵاتی کوردستان بەدیلگیرابوو و سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو، لە دژی بریارەکە لە دیوانی باڵا تانەی لە بڕیارەکەدا.

گەریلای هەپەگە حاتەم ئۆزدەمیر ٢ی تەمووزی ٢٠١٩ لەناوچەی ماکوی سەر بە پاڕێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان لە بۆسەیەکدا بە دیل گیرا.

دادگای ئێران بە تۆمەتی "یاخیبوونی چەکداری لە دژی دەوڵەت" سزای لەسێدارەدانی بەسەر حاتەم ئۆزدەمیردا سەپاند. سزای لەسێدارەدانی ئۆزدەمیر لە هەفتەکانی رابردوودا لەلایەن دادگای باڵای ئێرانەوە پەسەند کرا.

باوکی ئۆزدەمیر، عەبدولرەحمان ئۆزدەمیر کە لە ئاگری دەژی بە بیریهێنایەوە کە لە ٣٠ی ئایاردا لە زیندان کوڕەکەی بینیوە. ئۆزدەمیر باسی لەوەکرد کە دۆخی تەندروستی کوڕەکەی باشە و لەگەڵ هاورێکانی لە یەک هۆڵدایە.

بڕیارێکی هەڕەمەکیە

ئۆزدەمیر رایگەیاند، کە لە رێگەی پارێزەرانەوە لە دژی سزای لەسێدارەدان کە بۆ کوڕەکەی بڕاوەتەوە تانەیان لە لای دیوانی باڵا تۆمار کردووە و وتی، " لەبەر ئەوەی کوڕەکەم کوردە ئەو بڕیارەی بەسەردا سەپێندراوە و بڕیارێکی هەڕەمەکیە. ئەوە قەبوڵ ناکەین. سەرباری ئەوەی لە سەدەی ٢١دا دەژین هێشتاش مرۆڤەکان لەسێدارەدەدرێن. جیهان بەرامبەر بە جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان لە ئێران بێدەنگە. ئەوەش مایەی قەبوڵ قەبوڵ کردن نییە. لە دژی سەپاندنی سزا بەسەر کوڕەکەمدا لە سەر ئاستی جیهانی خاوەنداری پێویست نابینم".

هـ. ب