هه‌په‌گه: ١١ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزادران - نوێكراوه‌ته‌وه
له چالاكی گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان ١١ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزادران و ٦ داگیركه‌ریش برینداربوون.
له چالاكی گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان ١١ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزادران و ٦ داگیركه‌ریش برینداربوون.
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه رایگه‌یاند، "چالاكی گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان له‌سه‌ر به‌مای هه‌ڵمه‌ته‌كانی شۆڕشگێڕی به هه‌ڵوێستی گه‌وره‌ی فیدایی و گیانی هێرشبه‌ری به‌رده‌وامه. هێزه‌كانمان به شێوازه‌كانی تیمی گه‌ڕۆك و شه‌ڕی تونێله‌كان زۆر تاكتیك به كارده‌هێنن، له باكوره‌وه تا باشور له زۆر گۆڕه‌پاندا گورزی قورسیان له داگیركه‌ران داوه. له چالاكییه‌كانی هێزه‌كانماندا ١١ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزادراون و ٦ داگیركه‌ری برینداربوون. داگیركه‌ران ٢٥ جار تونێله‌كانی شه‌ڕیان به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی بۆردومان كرد. له هه‌مان كاتدا گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانیش ٤٢ جار به هه‌لیكۆپته‌ر و فڕۆكه بۆردومان كراون و هاوكات درۆن به‌سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كاندا سوڕاونه‌ته‌وه.
هێزه‌كانمان له هه‌رێمی به‌ستا كه له جه‌رده‌وانه‌كان ناده‌ن، به هه‌وڵدان و هه‌ستیارییه‌كی زۆر چالاكی خۆیان ده‌كه‌ن. فه‌رمانده‌ی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندی پاراستنی گه‌ل پێشتر هۆشداری دابوو و ئێمه دیسان هۆشدارییه‌كه به بیر ده‌هێنینه‌وه. ده‌بێت ئه‌و لایه‌نه راستی ببینن، به شێوه‌یه‌كی جدی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و هۆشدارییه‌دا بكه‌ن، به‌شداری له ئۆپراسیۆنه‌كان له دژی گه‌ریلاكان نه‌كه‌ن و ده‌بێت پێشه‌نگایه‌تی بۆ داگیركه‌ران نه‌كه‌ن.
زانیاری له‌سه‌ر چالاكییه‌كان به‌م جۆره‌یه:
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی عه‌گیده‌كانی بۆتانی شه‌هید شه‌ڕڤان و شه‌هید دڵژین:
له ٣١ی ئایاردا داگیركه‌ران له نێوان گونده‌كانی ئۆسیان و ئاقیرهی هه‌رێمی به‌ستا، بونه ئامانجی هێزه‌كانمان. بۆ ئه‌وه‌ی جه‌رده‌وانه‌كانی گوندی ئاقیره به‌شداری ئه‌و ئۆپراسیۆنه نه‌بن له ٣١ی ئایار كاتژمێر ٠٤:٣٠ دا بۆ وشیاری سابوتاژێك به ئه‌نقه‌ست ته‌قێنرایه‌وه. كاتژمێر ١٣:٠٠ دژی گروپێكی داگیركه‌ران كه ویستیان ده‌ستوه‌ردان له گۆڕه‌پانی چالاكیه‌كه‌دا بكه‌ن، هێزه‌كانمان ئه‌و داگیركه‌رانه‌یان خسته ژێر چاودێرییه‌وه و به سابوتاژ له داگیركه‌رانیاندا. له‌و چالاكیهدا پسپۆڕی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نیش له ناویاندا ٣ داگیركه‌ر سزادران، داگیركه‌رێكیش به سه‌ختی برینداربووه. ئه‌و چالاكییه بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڤالانه‌مان بوو كه له به‌ستا شه‌هیدبوون و بۆ سڵاوكردنی هه‌ڵمه‌تی ١ی حوزه‌یران ئه‌نجامدرا.
له هه‌رێمی مه‌تینا
له ٩ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٦:٠٠ تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان له گۆڕه‌پانی شاخی ئۆرتێ گروپێكی داگیركه‌رانیان خسته ژێر چاودێرییه‌وه و هێزه‌كانی یهژهئاستارمان كاتژمێر ١٦:٥٠ به چه‌كی نیمچه ئۆتۆماتیك و چه‌كی سوك له داگیركه‌رانیاندا. له‌و چالاكیهدا چوار داگیركه‌ر سزادران و ٥ داگیركه‌ریش برینداربوون.
له ١٠ی حوزه‌یراندا كاتژمێر ٠٨:٤٠ داگیركه‌ران كاتێك هه‌وڵیاندا له تونێله‌كانی شه‌ڕی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم نزیك ببنه‌وه، هێزه‌كانمان به چه‌كی سوك له داگیركه‌رانیاندا و ٢ داگیركه‌ر سزادران. داگیركه‌ران كاتێك ویستیان ته‌رمی داگیركه‌ران وه‌ربگرنه‌وه، هێزه‌كانمان دیسان لێیاندا و له‌وێش داگیركه‌رێك سزادرا.
له ١٠ی حوزه‌یراندا كاتژمێر ١١:٤٠ داگیركه‌ران كه ویستیان له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم جێگیر بن، به تاكتیكی نیشان شكێن گولـله‌باران كران و داگیركه‌رێك سزادرا.
له ١٠ی حوزه‌یران كاتژمێر ٢١:٣٠دا ئه‌و ههلیكۆپتهرانهی كه ویستیان له هه‌رێمی به‌رخودانی شاخی جودی بنیشنه‌وه له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه ده‌ستوه‌ردانیان تێدا كرا. دوای ده‌ستوه‌ردانه‌كه هه‌لیكۆپته‌رێك بێ ئه‌وه‌ی بتوانێت سه‌ربازه‌كان دابه‌زێنێت ناچار بوو له هه‌رێمه‌كه بڕوات.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی:
٩ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٤:٣٠ تا ١٦:٣٠ له‌به‌ر تونێله‌كانی شه‌ڕی شه‌هید عاكیف له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی هه‌كاری له‌لایه‌ن داگیركه‌رانه‌وه ئاگر كرایه‌وه و هه‌وڵیاندا كه دوكه‌ڵ بخه‌نه ناو تونێله‌كانه‌وه.
له ١٠ی حوزه‌یران تونێله‌كانی شه‌ڕی شه‌هید زه‌مانی له هه‌رێمی به‌رخودانی شاخی هه‌كاری ٥ جار به ته‌قه‌مه‌نی بۆردومان كران.
له ١٠ی حوزه‌یران كاتژمێر ٠٥:٣٠ تونێله‌كانی شه‌ڕی شه‌هید هه‌ورێ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شه‌هید شاهین ٣ جار به ته‌قه‌مه‌نی بۆردومان كران.
١٠ی حوزه‌یران تونێله‌كانی شه‌ڕ له هه‌رێمی به‌رخودانی ئه‌شكه‌وتی برینداران ٣ جار به چه‌كی كیمیایی و ٤ جار به ته‌قه‌مه‌نی بۆردومان كران.
١٠ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٤:٣٠ تونێله‌كانی شه‌ڕ له هه‌رێمی به‌رخودانی كاركه‌ر ٤ جار به چه‌كی كیمیایی و ٢ جاریش به ته‌قه‌مه‌نی بۆردومان كران.
١٠ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٧:٤٤ و ٢٢:٣٠ تونێله‌كانی شه‌ڕی وه‌رخه‌لێ ٤ جار به چه‌كی كیمیایی بۆردومان كران.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به كاتیوشا، هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و فڕۆكه‌ی شه‌ڕ:
له ٩ و ١٠ی حوزه‌یراندا له قه‌ره‌قۆڵه‌كانی سه‌ر سنووره‌وه هه‌رێمه‌كانی به‌رخودانی شاخی هه‌كاری، وه‌رخه‌لێ، چه‌مچۆ و كوڕه‌ژارۆ به كاتیوشا بۆردومان كران.
له ٩ و ١٠ی حوزه‌یراندا هه‌رێمه‌كانی به‌رخودانی شاخی جودی، وه‌رخه‌لێ، كوڕه‌ژارۆ، ساجا و چیاڕه‌ش ١٥ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران.
له ١٠ی حوزه‌یراندا هه‌رێمه‌كانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم، شاخی جودی، وه‌رخه‌لێ، شاخی روبار، قه‌له، چیاڕه‌ش، چه‌مچۆ و كوڕه‌ژارۆ ٢٦ جار به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر بۆردومان كران.
له ١٠ی حوزه‌یران له هه‌رێمه‌كانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم، كوڕه‌ژارۆ و ئه‌شكه‌وتی برینداران فڕۆكه‌ی سیخوڕی سوڕانه‌وه.
له ١١ی حوزه‌یراندا هه‌رێمی به‌رخودانی شاخی جودی ٢ جار له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی شه‌ڕ بۆردومان كرا.
داگیركه‌ران له هه‌رێمی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم به ئه‌نقه‌ست ویستیان زه‌وییه‌كان بسوتێنن و دار ببڕنه‌وه.
هـ . ب