هه‌په‌گه‌: ١٥ داگیركه‌ر سزادران و گورز له‌ هه‌لیكۆپته‌رێك وه‌شێنرا - نوێکرایەوە -

ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر به‌ چه‌كی كیمیایی، فڕۆكه‌ و كاتیوشا هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا و چالاكی گه‌ریلاكانیش بێ پسانه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌. له‌ چالاكییه‌كاندا ١٥ داگیركه‌ر سزادران و گورز له‌ هه‌لیكۆپته‌رێك وه‌شێنرا.

راگەیەنراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

"هێزەکانی گەریلامان لە بەرانبەر داگیرکەرانی سوپای داگیرکەری تورک بێوەستان چالاکی ئەنجام دەدەن. سوپای داگیرکەری تورک ٣٠ جار چەکی کیمیایی، ٢٩ جار بە فڕۆکەی شەڕ و بە دەیان جاریش بە تۆپ هێرشی لەدژی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا ئەنجامداوە. لە چالاکیەکانی هێزەکانماندا ١٥ داگیرکەر سزادراون، ٨ داگیرکەری بریندار بوون و گورز لە هەلیکۆپتەرێکی شەڕ وەشێنرا.

زانیاری لەبارەی چالاکی هێزەکانمان بەم شێوەیەیە:

لە هەرێمی ئاڤاشین

لە ١٥ی ئایاردا سوپای داگیرککەری تورک ٨ جار بە چەکی کیمیایای و تەقەمەنی هێرشی کردە سەر گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەڵێ و دواتر بەرەو سەنگەرەکانی شەڕ پێشڕەوی کرد. کاتژمێر ١٢:٢٥ هێزە داگیرکەرەکان لە دەوروبەری سەنگەرەکانی شەڕ لەلایەن هێزەکانمان کرانە ئامانج. هێزەکانمان بە شێوەی سابۆتاژ و چەکی سووک لە داگیرکەرانیاندا. لە چالاکیەکەدا داگیرکەرێک سزادرا.

لە ١٥ی ئایاردا کاتژمێر ١٣:٣٠ و ١٥:٥٥ هێزەکانمان بە چەکی قورس لەداگیرکەرانیاندا لە دەوروبەری گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێ و لانیکەم ٢ داگیرکەر سزادران.

لە ئەنجامی چالاکی هێزەکانماندا داگیرکەران نەیانتوانی پێشڕەوی بکەن و بە چەکی کیمیایی، فڕۆکەی شەڕ، هەلیکۆپتەر و بە ئۆبۆس لە بارەگاکانی سەر سنورەوە هێرشیان کردە سەر گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێ.

لە ١٦ی ئایار کاتژمێر ٠٦:٣٠ هێزە داگیرکەرەکان کاتێک ویستیان بەرەو سەنگەرەکانی شەڕی وەرخەڵی پێشڕەوی بکەن، هێزەکانمان بە چەکی قورس چالاکیان ئەنجامدا. بەو هۆیەوە داگیرکەران کشانەوە.

لە هەرێمی زاپ؛

لە ١٥ی ئایار سوپای داگیرکەری تورک کاتژمێر ١٠:٣٠ بە فرۆکە و هەلیکۆپتەر و ئۆبۆس و ٣ جاران بە چەکی کیمیایی هێرشی لردە سەر سەنگەرەکانی گردی جەهەنەمی بەرخۆدانی چیای رەش و ویستی پێشڕەوی بکات. دوای ئەوەی داگیرکەران لە دەوروبەری سەنگەرەکانی شەڕ لەلایەن هێزەکانمانەوە گەمارۆدران، لە نزیکەوە بە چەکی سووک لێیاندرا. لە چالاکیەکەدا ٥ داگیرکەر سزادران. لە هەمان کاتژمێردا داگیرکەران لە هەرێمەکە کە لەژێر چاودێری هێزەکانماندا بوون، کرانە ئامانج. لەوێش ٤ داگیرکەر سزادران و ٤ داگیرکەریش بە قورسی بریندار بوون. داگیرکەران هەمان رۆژ کاتژمێر ١٩:٠٠ جارێکی دیکە ویستیان پێشڕەوی بکەن، لەلایەن هێزەکانی یەژەئاستارمانەوە دوو جار بە تاکتیکی سابۆتاژ کرانە ئامانج. لە ئەنجامی چالاکیەکاندا لانیکەم ٣ داگیرکەر سزادران.

لە ئەنجامی ریزەچالاکیەکانی کاریگەردا لەدژی داگیرکەران کە هێزەکانمان بە بڕیار و ئیرادەیەکی گەورەوە بەرخۆدان دەکەن، ویستیان ئەمجارە بە چەکی کیمیایی هێرش بکەن، ١٢ داگیرکەر سزادران و ٤ داگیرکەر بە قورسی بریندار بوون.

لە ١٥ی ئایار کاتژمیر ١٤:٣٠ و ١٦:٣٠دا داگیرکەران لە دەوروبەری سەنگەرەکانی شەڕی کەڤرێکونی هەرێمی بەرخۆدانی ئەشکەوتی برینداران، لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج. لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزادرا و ٢ داگیرکەری بریندار بوون.

لە ١٥ی ئایار کاتژمێر ١٥:٠٠ سوپای داگیرکەری تورک ویستی بەرەو سەنگەرەکانی شەڕ لە هەرێمی بەرخۆدانی شەهید شاهین پێشڕەوی بکەن. لە ئەنجامی دەستوەردانی هێزەکانماندا بە چەکی قورس، داگیرکەران نەیانتوانی پێشڕەوی بکەن و کشانەوە.

شەوی ١٥ی ئایار ٢ هەلیکۆپتەری جەنگی ویستیان هەرێمی چەمچۆ بۆردومان بکەن، بەڵام هێزەکانمان دەستوەردانیان کرد. لە ئەنجامدا گورز لە هەلیکۆپتەرێکی جەنگی وەشێنرا و دواتر هەلیکۆپتەرەکان کشانەوە.

١٥ی ئایار سەنگەرەکانی گردی شەهید هاوڕێی هەرێمی بەرخۆدانی شەهید شاهین، ١٩ جار لەلایەن سوپای داگیرکەری تورکەوە بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی بۆردومانکرا.

لە هەرێمی مەتینا:

لە ١٥ی ئایار کاتژمێر ١٠:١٠ بارەگای سوپای داگیرکەری تورک لە کانی ماسێ کە لەنێو سنورەکانی باشوری کوردستاندایە، لەلایەن هێزەکانمانەوە بە چەکی قورس کرایە ئامانج و بە شێوەیەکی بەهێز لە ئامانجەکان دران. هەمان رۆژ ١٦:٣٠ بە تاکتیکی سابوتاژ هێرش کرایە سەر داگیرکەران و لە ئەنجامی چالاکیەکەدا داگیرکەرێک سزادرا.

هێرشی داگیرکەری

سوپای داگیرکەری تورک بە دەیان جار بە فڕۆکە، هەلیکۆپتەر و ئۆبۆس هێرشی کردە سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا.

زانیاری زیاتر لەمبارەیەوە بەم شێوەیەیە؛

لە ١٥ی ئایاردا گۆڕەپانەکانی، سیدا، چیای رەش، گردی جوودی، گردی ئێف ئێم، ئەشکەوتی برینداران، کارکەر، شەهید شاهین، گردی ئامێدی، گردی ئۆرتێ و کورەژارۆی زاپ لەلایەن هەلیکۆپتەرەکانەوە بۆردومان کران و لە بارەگاکانی سەر سنورەوە تۆپباران کران. هەروەها ٢٩ جار بە فڕۆکە هێرش کرایە سەریان.

١٥ی ئایار گردی هەکاری هەرێمی مەتینا لە بارەگاکانی سەر سنورەوە بە ئۆبۆس و بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومانکرا.

١٥ی ئایار بناری گردی شەکیفی هەرێمی خواکورک لەسەر سنور بە هاوەن و ئۆبۆس تۆپبارانکرا.

ف.ق