هه‌په‌گه: ١٨ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزادران-نوێكراوه‌ته‌وه
له چالاكییه‌كانی گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستاندا ١٨ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزادران، ٢ سیستمی رادار و ٣ سه‌نگه‌ر به ته‌واوه‌تی روخێنران.
له چالاكییه‌كانی گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستاندا ١٨ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزادران، ٢ سیستمی رادار و ٣ سه‌نگه‌ر به ته‌واوه‌تی روخێنران.
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه له راگه‌یه‌نراوێكدا باسی له‌وه‌كردووه، هێزه‌كانمان له تونێله‌كانی شه‌ڕ خۆڕاگری ده‌كه‌ن و تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان به شێوه‌یه‌كی هه‌ماهه‌نگ به شێوازه‌كانی چه‌كی قورس، نیشانشكێن و چوونه‌سه‌ر چالاكی ئه‌نجام ده‌ده‌ن. له‌و چالاكیانه‌دا كه به شاره‌زایی گه‌وره كران و زیانی گیانیمان نه‌بوو، ١٨ داگیركه‌ر سزادران، ٢ سیستمی رادار و ٣ سه‌نگه‌ر به ته‌واوه‌تی رووخێنران. گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانیش له‌لایه‌ن سوپای توركی داگیركه‌ره‌وه ١٥ جار به هه‌لیكۆپته‌ر، ٢٤ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ و ٣ جاریش به ته‌قه‌مه‌نی تونێله‌كانی شه‌ڕی بۆردومان كرد.
زانیاری به‌رفراوان له‌سه‌ر چالاكی و هێرشه‌كان به‌م جۆره‌یه:
له هه‌رێمی جودیی بۆتان:
سوپای توركی داگیركه‌ر له ٢٧ی ئایار كاتژمێر ٢٣:٠٠ تا ٢٨ ی ئایار كاتژمێر ٠٩:٠٠ به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ ١١ جار هه‌رێمی جودیی بۆتانی بۆردومان كرد. دوای ئه‌و بۆردومانه داگیركه‌ران ده‌ستیان به ئۆپراسیۆنێك كرد و به بێ ئه‌نجام كشانه‌وه. راگه‌یاندنی شه‌ڕی تایبه‌تی تورك رایگه‌یاند، كه له‌و ئۆپراسیۆنه‌دا ٣ هاوڕێمان شه‌هیدبوون. به‌ڵام ئه‌و زانیاریانه‌ی راست نین، له چوارچێوه‌ی ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌دا زیانی گیانیمان به‌رنه‌كه‌وتووه.
له هه‌رێمی مه‌تینا:
١٢ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٦:٠٠ و ١٦:٣٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی هه‌كاری به چه‌كی قورس له داگیركه‌ران درا.
١٣ی حوزه‌یران كاتژمێر ٠٥:١٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم به نیشانشكێن له داگیركه‌ران درا و داگیركه‌رێك سزادرا.
١٣ی حوزه‌یران كاتژمێر ٠٧:٤٠ له به‌رابه‌ر داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم به هه‌ماهه‌نگی چالاكییه‌كی چوونه‌سه‌ر ئه‌نجامدرا. باسكی یه‌كه‌مینی چالاكیه‌كه له سهنگهرێكیان دا كه گروپێك داگیركه‌ر و سیستمێكی راداری تێدابوو. باسكی دووه‌می چالاكییه‌كه‌ش به چه‌كی كه‌سی و نارنجۆك له داگیركه‌رانیاندا. له‌و چالاكیهدا ٦ داگیركه‌ر سزادران. سیستمێكی رادار و سه‌نگه‌رێك روخێنران. سه‌نگه‌رێكی شاراوه‌ی داگیركه‌رانیش كه ویستی ده‌ستوه‌ردان له‌و چالاكییه‌دا بكات ده‌ستنیشان كرا و به نیشانشكێن لێیدرا. له‌چالاكیه‌كه‌دا داگیركه‌رێك سزادرا. دواتر ئه‌و سه‌نگه‌ره‌ش به ته‌واوه‌تی روخێنرا و ٢ داگیركه‌ر له ناویدا سزادران.
١٣ ی حوزه‌یران كاتژمێر ٠٩:٣٠ له دژی داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی به نیشانشكێن له داگیركه‌ران درا، داگیركه‌رێك سزادرا.
١٣ی حوزه‌یران هێزه‌كانمان ده‌ستوه‌ردانیان له هه‌لیكۆپته‌ره‌كان كرد كه به‌سه‌ر گۆڕه‌پانی شاخی هه‌كاری ده‌سوڕانه‌وه. دوای ده‌ستوه‌ردانه‌كه هه‌لیكۆپته‌ره‌كان ناچاربوون له گۆڕه‌پانه‌كه دووربكه‌ونه‌وه.
له هه‌رێمی زاپ:
١٣ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٨:٤٥، ٢١:٤٠ و ٢٣:٥٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كاركه‌ر له دژی داگیركه‌ران چالاكی كرا. له‌و چالاكییه‌دا كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یهژئاستارمانهوه كرا به تاكتیكی نیشانشكێن به شاره‌زایی ئه‌نجامدرا ٣ داگیركه‌ر سزادران.
١٣ی حوزه‌یران كاتژمێرر ١٨:٣٠ به چه‌كی قورس له داگیركه‌ران درا كه هه‌وڵیاندا خۆیان له تونێله‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ نزیك بكه‌نه‌وه.
له هه‌رێمی خواكورك
١٢ی حوزه‌یران كاتژمێر ٠٨:٠٠ و ١٧:٠٠ له به‌رامبه‌ر داگیركه‌ران له شاخی كۆردینه‌ی هه‌رێمی شه‌هید بێریتان به چه‌كی قورس چالاكی ئه‌نجامدرا.
١٣ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٢:٢٠ له شاخی شه‌هید ئاخین به چه‌كی قورس له سه‌نگه‌رێكی رادار درا كه ٤ داگیركه‌ری تێدابوون. له‌و چالاكییه‌ی هێزه‌كانی یهژهئاستارماندا ٤ داگیركه‌ر سزادران، سیستمێكی رادار و سه‌نگه‌ر له‌ناوبران.
هێرشه داگیركارییه‌كان به‌رده‌وامن
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی:
١٤ی حوزه‌یران كاتژمێر ٠٥:٠٥ و ٠٥:٣٠ تونێله‌كانی شه‌ڕی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ ٣ جار به ته‌قه‌مه‌نی بۆردومان كران.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به كاتیوشا، هه‌لیكۆپته‌ر و فڕۆكه‌ی شه‌ڕ:
١٣ی حوزه‌یران شاخی جودی، شاخی ئامێدی، ساجا، چه‌مچۆ، سیدا و رێنچبهرئاغا به كاتیوشا له‌لایه‌ن قه‌ره‌قۆڵه‌كانی سه‌رسنووره‌وه بۆردومان كران.
١٣ی حوزه‌یران، گۆڕه‌پانه‌كانی شاخی جودی، ساجا، چه‌مچۆ و سیدا به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ ١٣ جار بۆردومان كران.
١٣ و ١٤ی حوزه‌یران گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی جودی، شاخی ئێف ئێم، شاخی ئامێدی، شه‌هید شاهین، چیاڕه‌ش و كوڕه‌ژارۆ به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر ١٥ جار بۆردومان كران.
هـ . ب