هه‌په‌گه: شه‌هیدانمان هێمای بڕیاردار و پێداگریی ئازادین
هه‌په‌گه ٤ گه‌ریلای به بیرهێنایه‌وه كه ساڵی پار شه‌هیدبوون و رایگه‌یاند، هاوڕێیانمان بشه‌نگ، ئازاد، روبار و باز بوونه هێمای بڕیارداری ئازادی و تێكۆشان".
هه‌په‌گه ٤ گه‌ریلای به بیرهێنایه‌وه كه ساڵی پار شه‌هیدبوون و رایگه‌یاند، هاوڕێیانمان بشه‌نگ، ئازاد، روبار و باز بوونه هێمای بڕیارداری ئازادی و تێكۆشان".
راگه‌یه‌نراوی ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه به‌م جۆره‌یه:
" له راگه‌یه‌نراوی ١٨ی گوڵانی ٢٠٢١دا ئێمه رامانگه‌یاندبوو، كه له ١١ی گوڵانی ٢٠٢١دا هێزه‌كانمان كاتێك كه له شوێنێكه‌وه ده‌چوونه شوێنێكی تر له ناوچه‌ی سه‌ڵماس هێزه‌كانی ئێران هێرشیان كردوونه‌ته‌سه‌ر و ٤ هاوڕێمان له‌وێ شه‌هیدبوون. ئاشكرابوو كه له‌و هێرشه‌دا هاوڕێیانمان بشه‌نگ، ئازاد، روبار و باز شه‌هید بوون.
زانیاری له‌باره‌ی ناسنامه‌ی ئه‌و هاوڕێ شه‌هیدانه‌مان به‌م جۆره‌ن:
ناسناو: بشه‌نگ فراز زاگرۆس
ناو پاشناو: شه‌هریبان ئانگی
شوێنی له‌دایكبوون: ئاگری
دایك-باوك:تێلی- مه‌حمود
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١١ی گوڵانی ٢٠٢١/ سه‌رحه‌د
ناسناو: ئازاد رۆژهات ته‌ندوره‌ك
ناو پاشناو: فه‌تحولا یه‌ڵدرم
شوێنی له‌دایكبوون: وان
دایك-باوك:ئه‌مینه-سه‌لاحه‌دین
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١١ی گوڵانی ٢٠٢١/ سه‌رحه‌د
ناسناو: روبار شاوری
ناو پاشناو:حه‌سه‌ن توغڕوڵ
شوێنی له‌دایكبوون: مێرسین
دایك-باوك: ساجیده - له‌فیك
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١١ی گوڵانی ٢٠٢١/ سه‌رحه‌د
ناسناو: باز پیردۆغان
ناو پاشناو: موراد ئه‌دیس
شوێنی له‌دایكبوون: ئاگری
دایك-باوك: عه‌دولێ- ئه‌حمه‌د
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١١ی گوڵانی ٢٠٢١/ سه‌رحه‌د
هاوڕێیانمان بشه‌نگ، ئازاد، روبار و باز كه له رێگای مسۆگه‌ركردنی ئازادی گه‌له‌كه‌ماندا جگه له ئیراده‌ی به‌هێزی ئاپۆیی هیچ شتێكی تریان نه‌بوو، بوونه نوێنه‌رانی بڕیارداری ئازادی و تێكۆشان. له‌سه‌رتادا سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی به‌نرخی ئه‌و هاوڕێیانه‌مان و سه‌ره‌خۆشی له ته‌واوی گه‌لی وڵاتپارێزی كوردستان ده‌كه‌ین".
هـ . ب