هەپەگە: ١١ سەربازی داگیرکەری تورک سزا دران
لە چالاکییەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە ئاڤاشین و مەتینا، ١١ سەربازی داگیرکەری تورک سزا دران و ٢ مۆڵگە لەناو بران.
لە چالاکییەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە ئاڤاشین و مەتینا، ١١ سەربازی داگیرکەری تورک سزا دران و ٢ مۆڵگە لەناو بران.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە چالاکییەکانی گەریلا و هێرشەکانی داگیرکاری ئەم زانیاریانەی خوارەوەی ڕاگەیاندووە:
"لە هەرێمی ئاڤاشین؛
لە هەرێمی بەرخۆدانی کەتیبەی عەرەبان لە ١ی حوزەیران، کاتژمێر ١٠:٥٠خولەک، ئۆتۆمبێلێکی سەربازی جۆری ڕیۆ کە پڕبوو لە کەرەستەی سەربازی، بە تاکتیکی سابۆتاژ تێکشکێندرا. لەئەنجامدا 5 داگیرکەری ناو ئۆتۆمبێلەکە سزا دران و 2 داگیرکەریش بریندار بوون. هەروەها کەرەستەی سەربازی، مۆلیدە و پێداویستیە سەربازییەکانی ناو ئۆتۆمبێلەکە سەرجەم لەناو بران.
لە هەرێمی حەفتانین؛
لەبەرواری ٦ی حوزەیران، کاتژمێر ١٢:٤٥خولەک، لە هەرێمی بەرخۆدانی شەهید کەنداڵ بە چەکی قورس داگیرکەران کرانە ئامانج.
لە هەرێمی مەتینا؛
لە بەرواری ٦ی حوزەیران کاتژمێر ١٩:٤٠ خولەک، گەریلا بە کوردینەوە لە دژی داگیرکەران لە هەرێمی بەرخۆدانی سەری مەتینا چالاکیی ئەنجامدا. باڵی یەکەمی چالاکییەکە؛ بە چەکی نیمە ئۆتۆماتیکی ئەنجامدرا، باڵی دووەمی چالاکییەکە، لە مەودایەکی نزیکەوە بە چەکی تاکەکەسی داگیرکەران کرانە ئامانج. لە ئەنجامدا ٦ داگیرکەر سزا دران و ٢ مۆڵگەیان تێکداران.
لە هەرێمی ڕۆژئاوای زاپ-شەهید دەلیل؛
لە ٦ی حوزەیران کاتژمێر ٠٩:٢٧ خولەک، لە هەرێمی بەرخۆدانی شاخی جودی بە چەکی قورس لە دژی داگیرکەران چالاکی ئەنجامدرا. ئەم چالاکییە لەلایەن هێزەکانی ئێمەی یەژا ستارەوە بەڕێوە چوو.
لە ٦ی حوزەیران کاتژمێر ١١:٤٠ خولەک، لە هەرێمی بەرخۆدانی شاخی جودی، چەکی قورس لە دژی داگیرکەران بەکارهێنرا.
ڕۆژی ٦ی حوزەیران کاتژمێر ١٨:٠٣ خولەک، بە چەکی قورس ئۆتۆمبێلێک کە سیستەمی ڕادار و سیستەمی بەرگری دژە فڕۆکەی سوپای داگیرکەری تورکی دەگواستەوە چالاکیی ئانجامدرا. لەئەنجامی چالاکییەدا ئۆتۆمبێلەکە و سیستەمەکان گورزێکی گەورەیان بەرکەوت. ئەم چالاکییە لەلایەن هێزەکانی ئێمەی یەژا ستارەوە بەڕێوە چوو.
هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو؛
لە ٦ی حوزەیران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم لە هەرێمی ڕۆژئاوای زاپی شەهید دەلیل ٧ جار بە گازی کیمیایی ژەهراوی تونێلەکانمان بۆردومان کران.
هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک؛
لە بەرواری ٦ و ٧ی حوزەیران، لە هەرێمی قەندیل ،گۆڕەپانەکانی بەردەقاشۆ، شەهید جیهان، شاخی زەرگەلێ و کورتەک ٢٥ جار، گۆڕەپانی گوزێ لە هەرێمی گارێ ١جار، گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی بازێ و سەری مەتینا لە هەرێمی مەتینا ٤ جار، گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی و شاخی بەهار، لە هەرێمی ڕۆژئاوای زاپ-شەهید دەلیل ٣ جار، بە گشتی؛ ٣٣ جار لەلایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی دەوڵەتی تورکەوە بۆردومان کران."