هەپەگە: بە ڕێزداریەوە یادی شەهیدانی بازەکانی زاگرۆس دەکەینەوە

هەپەگە ناسنامەی چوار شەهیدی ڕاگەیاند کە لە چوارچیوەی هەڵمەتی بازەکانی زاگرۆس شەهیدبوونە و سەرخۆشی لە هەریەک لە خێزانی ئاگر، باوەڕ، ئەتکان و وڵات و تەواوی گەلی کوردی وڵاتپارێز کرد.

لە ڕاگەیندراوێکدا ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ناسنامەی چوار شەهیدی ڕاگەیاند کە لە کات و شوێنی جێاواز لە  چوار چێوەی هەڵمەتی بازەکانی زاگرۆس شەهیدبوونە.

 

لە ڕاگەیندراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە-دا هاتوە:" لە چوارچێوەی هەڵمەتی بازەکانی زاگرۆس گورزی کەمەر شکێن لە سوپای تورکیای داگیرکەر دراوە، خەیاڵی قڕکرد و لە ناوبردنی دووژمن جارێکی دێکە تێک شکێنراوە.

 

هاوکات هەپەگە دەربارەی قارەمانی و فیداکاری چوار گەریلا شەهید دەڵیت: هاوڕیانمان باوەڕ، ئاگر، ئەتەکان و وڵات بە بەرخودانی خۆیان داستانی قارەمانیان نوسیوە و ئەرکی شۆرشگێری  پێشنگیان پێکهێنا، لە هەڵمەتی بازەکانی زاگرۆس لە ڕێزەکانی هەر پێشەوە بەرخودان جێگان گرت و بە فیداکاریکی گەورە و شەڕیان کرد  لە کات و شوێنی جێاوز شەهیدبوون.

 

هەپەگە زانیاری دەربارەی ناسنامە و کات و شوێنی شەهیدبوونی ئەو چوار گەریلا قارەمانەی بازەکانی زاگرۆس بڵاو دەکاتەوە کە لە شوێن و کاتی جێاواز شەهیدبوونە.

 

زانیاریەکان بەم شێوازەن.

   ناسناو: باوەڕ بۆتان

   ناو و پاشناو: حەسەن ئۆزەمەن

   شوێنی لە دایک بوون: سێرت

   دایک – باوک: هەتیجە- شەمسەدین

   کات و شوێنی شەهیدبوونی: ٧ ئایاری ٢٠٢١/ زاپ

 

   ناسناو: ئاگر تۆڵهەڵدان

   ناو و پشاناو : نوزاد مەحمەد ڕەشاد

   شوێنی لە دایکبوون: حەسەکە

   دایک- باوک:  گوڵناز- مەحمەد ڕەشاد

    کات و شوێنی شەهیدبوونی: ٧ ئایار ٢٠٢١/ زاپ

 

   ناسناو: ئەتکان کۆنیا

   ناو پشناو: حاجی ئایدن

   شوێنی لە دایکوون: شرناخ

   دایک و باوک: جەمیلە- حوسامەدین

   کات و شوێنی شەهیدبوونی: ٢٥ ئایار ٢٠٢١/ زاپ

 

    ناسناو:  وڵات ڕزگار

    ناو و پاشناو: ڤەدات یکوش

    شوێنی لە دایکبوون: ئیلەح

    دایک- باوک: سبیحە- مەحمەد زەکی

    کات و شوێنی  شەهیدبوونی: ٣ ئەیلولی ٢٠٢١