هەپەگە: لە چالاکییەکان بە پێشەنگایەتی یەژەئاستار ١٤ داگیرکەر سزادران-نوێکرایەوە

هێزەکانی پاراتنی گەل (هەپەگە) لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لە چالاکییەکاندا بە پێشەنگایەتی یەژەئاستار ١٤ داگیرکەر سزادران.

راگەیەنراوەکەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:

"لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیر، بەرخودانی مێژوویی هێزەکانمان بەردەوامە. هێزەکانمان بە تاکتیکەکانی گەریلای پڕۆفیشناڵی سەردەمی نوێ، بە رێبازی شەری تیمی گەڕۆک و بە بەکارهێنانی سەنگەرەکانی شەڕ بێ پسانەوە چالاکی ئەنجام دەدەن. لە چالاکییەکانی تیمەکانی گەریلامان کە بە پێشەنگایەتی یەژەئاستار ئەنجامدراون ١٤ داگیرکەر سزادراون، سێ سەنگەر تێکشکێنراون و گورز لە سەنگەرێک وەشینراوە.

زانیاری بەرفراوان لە بارەی چالاکییەکانەوە بەم جۆرەن:

هەرێمی ئاڤاشین

٣ی ئایار کاتژمێر ١١:٤٠ لە ناوچەی بەرخودانی وەرخەلێ، هێزەکانمان لە داگیرکەران لە شاخی وەرخەلێیان دا و داگیرکەرێک سزادرا. هەر ئەو رۆژە هێزەکانی یەژەئاستارمان لە کاتژمێر ١٢:١٥ لە داگیرکەران لە ناوچەکەیاندا.

هەریمی زاپ

٣ی ئایار لە کاتژمێر ١٨:٠٠ لە ناوچەی بەرخودانی شەهید شاهین هێزەکانمان لە داگیرکەران لە دەوروبەری سەنگەرەکانی شاخی شەهید بەرخودانیاندا. لە چالاکییەکەدا داگیرکەرێک سزادرا.

٣ی ئایار کاتژمێر ١٥:٥٠ لە ناوچەی بەرخودانی کوڕەژارۆ لە دژی داگیرکەران لە دەروبەری سەنگەرەکانی شەڕ لە شاخی شەهید هارون هێزەکانی یەژەئاستارمان بە نیشانشکێن چالاکییان کرد و داگیرکەرێک سزادرا.

٣ی ئایار کاتژمێر ٠٩:٠٠ و ١٥:٠٠ هێزەکانی ئێمە بە چەکی قورس لە داگیرکەران لە دەوروبەری ناوچەی بەرخودانی کوڕەژارۆیان دا. بە شێوەیەکی سەرکەوتوو گورز لەو ئامانجانە وەشێنرا کە دەستنیشان کرابوون.

٣ی ئایار کاتژمێر ١٣:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی کوڕەژارۆ هێزەکانمان بە رێگەی نیشانشکێن لە داگیرکەران لە دەوروبەری سەنگەرەکانی شەڕی شاخی شەهید ئامارگییان دا. لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزادرا.

٣ی ئایار کاتژمێر ١٣:٤٥ و ١٩:٣٠ لە ناوچەی بەرخودانی ئەسکەوتی برینداران، هێزەکانمان لە داگیرکەران لەو دەوروبەری سەنگەرەکانی شەڕ لە کەڤرکۆنیاندا. لە ئەنجامی چالاکییەکەدا ٢ داگیرکەر سزادران.

٣ی ئایار لە ناوچەی بەرخودانی چیاڕەش داگیرکەران لە سەنگەرێکی دەوروبەری شاخی روبار لە لایەن هێزەکانمانەوە خرانە ژێر چاودێری. هەمان رۆژ کاتژمێر ١٥:٤٥ هێزەکانمان لە سەنگەری داگیرکەرانیاندا. لە ئەنجامی چالاکییەکەدا ٤ داگیرکەر سزادران. سەنگەرەکەش خاپورکرا. سوپای تورکی داگیرکەر دوای چالاکیەکە بە کاتیوشا بە خەستی ناوچەکەی بوردومان کرد و بە شەویش هەلیکۆپتەرەکان زیانە گیانییەکانیان لە ناوچەکە گواستەوە.

٣ی ئایار کاتژمێر ٢٣:٠٠ لە ناوچەی بەرخودانی چیاڕەش، هەلیکۆپتەری هێرشبەر ویستیان ناوچەی شاخی روبارۆک بۆردومان بکەن. هێزەکانمان لە هەلیکۆپتەرەکان هاتنە دەست و لە ئەنجامدا هەلیکۆپتەرەکان ناچار بوون ناوچەکە جێبهێڵن.

هەرێمی خواکورک

٣ی ئایار کاتژمێر ١٧:٣٠ لە دژی سێ سەنگەری داگیرکەران لە شاخی شەهید ئاخین هێزەکانی یەژەئاستارمان دوای ئەوەی بۆ ماوەیەک چاودێریان کرد، بە چالاکییەکی رێکخراوەوە لە سێ قۆڵەوە لێیاندان. لەو چالاکییە سەرکەوتووانەی هێزەکانی یەژەئاستارماندا ٤ داگیرکەر سزادران، ٢ سەنگەر خاپورکران و سەنگەرێکیش گورزی لێوەشێنرا.

سوپای تورک کە بەرامبەر بە ئیرادەی پۆڵایینی گەریلا ئاپۆییەکان بێ ئەنجام بووە، ١٩ جار بە فڕۆکەی جەنگی ناوچەی بەرخودانی بۆردومان کرد. هەروەها بە دەیان جار بە کاتیوشا بۆردومان هەرێمەکەی کرد.

زانیاری لەبارەی بۆردومانەکانەوە

زانیاری بەرفراوان لەسەر ئەو بۆردومانانەی کراون بەم جۆرەیە:

٣ی ئایار کاتژمێر لە نێوان ١٥:٣٠ و ١٦:٣٠ شاخی جودی لە هەرێمی زاپ ٥ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کرا.

٣ی ئایار کاتژمێر ١٧:٣٠ ناوچەی شاخی شەهید حەقی لە خواکورک لە رێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە ٢ جار بۆردومان کرا. هەمان رۆژ کاتژمێر ١٦:٠٠ لە هەرێمی مەتینا ٢ جار فڕۆکەی جەنگی شاخی هەکارییان بۆردومان کرد.

٣ی ئایار کاتژمێر لە نێوان ١٣:٠٠-٠٠:٠٠ لە هەریمی زاپ ناوچەکانی چەمجۆ، ئەسکەوتی برینداران، کارکەر، شاخی شەهید جودی، شاخی ئۆرتێ، شەهید شاهین، شەهید ئامارگی و کوڕەژارۆ بە کاتیوشا بە دەیان جار لە لایەن قەرەقۆڵەکانی سەر سنوورەوە بۆردومان کران. هەروەها بە هەلیکۆپتەر و فڕۆکەی شەڕیش ٩ جار بۆردومان کران. هەمان رۆژ لە هەرێمی ئاڤاشینیش ناوچەی وەرخەلێ بە کاتیوشا بۆردومان کرا".

هـ . ب