هەپەگە: لانی کەم لە ٣ داگیرکەر لە حەفتانین سزا دران
هەپەگە ڕایگەیاند لە هەرێمی حەفتانین لە چالاکیکی تەقاندنەوە( سابوتاژ) لایەنیکەم ٣ داگیرکەر سزادران و ئۆتۆمبێلێکی سەربازی تێکشکێندرا.
هەپەگە ڕایگەیاند لە هەرێمی حەفتانین لە چالاکیکی تەقاندنەوە( سابوتاژ) لایەنیکەم ٣ داگیرکەر سزادران و ئۆتۆمبێلێکی سەربازی تێکشکێندرا.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕاگەیندراوێکی بڵاو کردەوە.
دەقی ڕاگەیندراوەکە بەم شێوازەیە
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆرشگێری جەنگی خابوردا:
لە٢٧ ئاب کاتژمێر ١٠:٠٠ لە ناوچەی شەهید کەنداڵ لە دژی ئۆتۆمبێلێکی سەربازی جۆری(Reo) کە لە شوێنێکی نێوان ناوچەی دەری داوتی و گردی شەهید ڕێناس بەرێگاوەبوو، هێزەکانمان بە شێوازی تەقینەوە بۆسیان بۆ دانا و کردیانە ئامانجی چالاکی، لە ئەنجامی ئەو چالاکیە لایەنیکەم ٣ داگیرکەر سزادران، چوار داگیرکەری تریش برینداربوون و ئۆتۆبیلە سەربازیەکە ئەو جبەخانە سەربازەی باریشی کردبوو بە تەواوەتی تێک شکێندران، داگیرکەران لە دوای چالاکێکە بریندراو کوژراوەکانی خۆیان بە هەێلیکۆپتەر بردەوە.
لە ناوچەی بەرخودانی وەرخەلێ و سەر بەرهەرێمی ئاڤاشین
لە٢٨ ئاب لە نێوان کاتژمێرکانی ١٠:٣٠ بۆ ٠٢:٣٠ ناوچەی بەرخودانی وەرخەڵی بە گازی ژهری و تەقەمەنی بۆمبەباران کرا.
لە ٢٩ ئاب لە نێوان کاتژمێرەکانی ٣٠:٠٠ بۆ ٠٩:٢٠ سوپای تورکیا داگیرکەر گازی ژەهریو بۆمبیان لەسەر ناوچەی بەرخودانی وەرخەلی باراند، دواتر ویستیان پێشرەوی بکەن، بەڵام تێکۆشەرانی بەرخودانی وەرخەلی پێشیان لە داگیرکەران گرت، داگیرکەران بێ ئەوەی ئەنجام بگرن پاشە کشەیان کرد.
جمووجۆڵی درۆن و فرۆکەی کەشف لە سەر هەرێمەکانی بەرخودان بەردەوامە
٢٨ ئاب لە کاتژمێرەکانی نێوان ٢٣:١٥ بۆ ٠٠:٤٥ لە هەرێمەکانی ئاڤاشین هەیلکۆپتەر لەسەر ناوچەکانی گردی سور، گردسی سپی، گردی سلێمان، مەرڤانۆس و تابوری عەرەبان گەڕان، لە بناری گردی شەهید ڕزگار، گردی شەهید عەلی یەین و لە ناوچەی ستونی و وەرخەڵی بە هەلیکۆپتەر بۆردوومانی ناوچەکەیان کرد.
لە ٢٨ ئاب لە کاتژمێرکەنای نێوان ٢٢:٠٠ و ١:٠٠ لە هەرێمی مەتینا هەلیکۆپتەری داگیرکەران لە سەر هەێڵی قاشوریا گەڕان، لە هەمان کاتدا لە نهیەی کانی ماسی ناوچەی ئامیدیان لە دەروبەری گوندی هیرۆری، دەشیشیا، کێستا و سەرارو، ناوچەی کوردینە، گردی زەندورا، گردی شەهید چیا بۆردوومانکرا بە هەلیکۆپتەر.
لە ٢٨ ئاب لە کاتژمێر ١٨:٣٠ خولەک لە هەرێمی زاپ گوندی کێلی ی لە ناوچەی سیدایە لە لاین قەرە قۆلەکانی سەر سنوری داگیرکەر بۆمبەران کران.
ڕ.ح