هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە مەتینا شەهید بوون
هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) رایگەیاند، ١٥ی ئاب لە گۆڕەپانی گردی کۆردینەی هەرێمی مەتینا، لە شەڕدا ٣ گەریلایان شەهید بوون.
هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) رایگەیاند، ١٥ی ئاب لە گۆڕەپانی گردی کۆردینەی هەرێمی مەتینا، لە شەڕدا ٣ گەریلایان شەهید بوون.
بەپێی راگەیەنراوی هەپەگە، لە چالاکیەکەدا کە ٧ داگیرکەر سزادراون، سێ گەریلا بە ناوەکانی جانان گوندۆغدو (هیان عەگید موش)، نازێ شێخ عەبدێ (دەستینا فیراز کۆبانێ) و سەرحەد کورت (ئازاد هێرش) شەهید بوون.
راگەیەنراوەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەمبارەیەوە بەم شێوەیەیە:
"لە راگەیەنراوی ١٦ی ئابی ٢٠٢١دا رامانگەیاندبوو کە ١٥ی ئابی ٢٠٢١ لە گۆڕەپانی گردی کۆردینەی هەرێمی مەتینا، هێزەکانمان لەدژی سەربازانی داگیرکەری تورک بە شێوەیەکی کۆردینەیی چالاکیان ئەنجامداوە. لە چالاکیەکەدا کە بە سەرکەوتویی ئەنجامدرا لانیکەم ٧ داگیرکەر سزادرابوون و ٤ داگیرکەر بریندار ببوون. هاوڕێکانمان ژیان، دەستینا و ئازاد کە بە رۆحی فیدایی ئاپۆیی بەشداریان لە چالاکیەکەدا کردبوو و تاکتیکی گەریلایەتی سەردەمی نوێیان بە شێوەیەکی سەرکەوتوانە جێبەجێ کردبوو، لە ئەنجامی بۆردومانی دوای چالاکیەکەدا شەهید ببوون.
ژیان ئاگر موش
دەستینا فیراز کۆبانێ
ئازاد هێرش
هاوڕێکانمان ژیان، دەستینا و ئازاد، لەدژی هێرشی داگیرکەری بە شێوەیەکی قاڕەمانانە بەرخۆدانیان کرد و لەو رێگەیەدا بێدوودڵی گیانیان فیدا کرد. بەڵێن دووبارە دەکەینەوە کە تێکۆشانیان بە سەرکەوتویی دەگاتە ئامانج. سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی هێژای شەهیدەکانمان و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین."
ناسنامەی شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:
ناسناو: ژیان ئاگر موش
ناو و پاشناو: جانان گوندۆغدو
شوێنی لەدایکبوون: موش
دایک و باوک: شوکران و سەلیم
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٥ی ئابی ٢٠٢١ / مەتینا
*
ناسناو: دەستینا فیراز کۆبانێ
ناو و پاشناو: نازێ شێخ عەبدێ
شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ
دایک و باوک: خەزال و عەبدولغەفور
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٥ی ئابی ٢٠٢١ / مەتینا
*
ناسناو: ئازاد هێرش
ناو و پاشناو: سەرحەد کورت
شوێنی لەدایکبوون: وان
دایک و باوک: سونگول و عوسمان
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٥ی ئابی ٢٠٢١ / مەتینا
ف.ق