هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد

هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، "هاوڕێیانمان بێریتان و گارزان بە هەستیاربوونیان لە سەر خاوەنداری لە ئەرکی سەردەم لە ناو هاوڕێانیاندا جێگەی رێزن و بوونە گیانبازانی ئاپۆیی نمونەیی ".

هەپەگە لە بارەی ئەو دوو گەریلا شەهیدەوە رایگەیاند:

"٩ی ئاداری ٢٠٢٤ لە هێرشی دوژمندا بۆ سەر هەڕێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ هاوڕێیانمان بێریتان و گارزان شەهید بوون.

هاوڕێیانمان بێریتان و گارزان جەنگاوەرانی گیانبازی قۆناغی دژوار بوو. لە هەرێمەکانی ئاڤاشین، زاپ، مەتینا و هەفتانین کە دوژمن بە دژواری هێرشی کردە سەریان، بە شێوەیەکی بێوچان بۆ چەند ساڵێک شەڕیان کرد و بەرپەرچی هێرشەکانی قڕکارییەکانی دوژمنیان دایەوە. هەموو کات لە سەنگەرەکانی پێشی پێشەوە بەشداریان لە تێکۆشاندا کرد. هاوڕێیانمان بێریتان و گارزان ئامانجیان ئەوەبوو کە تێکۆشانی ئازادی گەلەکەمان بگەیەننە سەرکەوتن و لەوپێناوەشدا سڵیان لە هیچ فیداکارییەک نەدەکردەوە، بە بێ دوودڵی تێکۆشان. دواجار لە هەڕێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ لە بەرخودانی ناو تونێلەکانەوە تا شەڕی تیمە گەڕۆکەکانی گەریلا لە هەر شوێن و پێگەیەک کە پێویستی بکردایە تێکۆشانیان کرد. هاوڕێیانمان بێریتان و گارزان بە بڕوای پتەو بە سەرکەوتن جۆش و خرۆشی هاوڕێیانیان زیاتر کرد و بە هەستیاربوونیان لە خاوەنداری لە ئەرکی سەردەم لەلای هەموو هاوڕێیانیان جێگەی رێز بوون و بوونە گیانبازانی ئاپۆیی نمونەیی.

سەرەخۆشی لە گەلی وڵاتپارێزی کوردستان و بە تایبەتی بنەماڵەی بەنرخی هاوڕێیانمان بێریتان و گارزان دەکەین و بەڵێن دەدەین کە ئاواتی کوردستانی ئازادی ئەوان بهێنینەدی.

زانیاری لە بارەی ناسنامەی هاوڕێی شەهیدەکانمان بەم جۆرەیە:

ناسناو: بێریتان شەمسێ

ناو و پاشناو: زەینەب یاقوت

شوێنی لەدایکبوون: ئێلیح

ناوی دایک- باوک: نیهان- عەبدولکەریم

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٩ی ئاداری ٢٠٢٤/ زاپ

 

ناسناو: گارزان تۆڵهەڵدان

ناو و پاشناو: گارزان شێخ

شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ

ناوی دایک- باوک: عایشە - محەمەد

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٩ی ئاداری ٢٠٢٤/ زاپ

هـ . ب