هەپەگە ناسنامەی دوو شەهیدی ئاشکرا کرد

هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای ئاسکراکرد کە لە ئاڤاشین شەهیدبوون و رایگەیاند، "هاوڕێیانمان عاکیف و باگەر بوونە دیارترین هێمای گیانبازی گەریلایەتی سەردەمی نوێ"

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە شەهیدبوونی ئەو دوو گەریلایە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم جۆرەیە:

"١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە گۆڕەپانی بەرخودانی دۆڵی مارانی هەرێمی ئاڤاشین، لە هێرشی دوژمندا دوو جەنگاوەری بەنرخی ئاپۆیی هاوڕێیانمان عاکیف گابار و باگەر کوردستان شەهیدبوون.

هاوڕێیانمان عاکیف و باگەر کە دڵی ئەوان بە ئاگری ئازادی بەتین بوو و لەپێناو ئایندەیەکی شکۆمەندانەی گەلەکەمان بەرپرسیارێتی گەورەیان لە ئەستۆ گرت و بەشدارییان لە ریزەکانی گەریلا کردبوو، هەر ستێکی ژیانیان بۆ ئازادی گەلەکەمان بەخت کرد. هاوڕێیانمان عاکیف و باگەر کە جەنگاوەری ئازادی بوون و دەبێت هەر گەنجێکی کوردستان بەوانەوە سەربەز بن و بیانکەنە نمونە بۆ خۆیان. لەهەمان کاتدا بوونە دیارترین هێمای رێگە و رێبازی تێکۆشان لە دژی دەوڵەتی تورکی کۆلۆنیالیست.

هاوڕێیانمان عاکیف و باگەر بوونە بەرجستەکەرەوەی فەلسەفەی ئاپۆیی ژیانی دەروێش ئاسا و لە هەمان کاتدا هێمای گیانبازی گەریلایەتی سەردەمی نوێ بوون.

سەرەتا پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی هاوڕێیانمان عاکیف و باگەر و هەروەها سەرجەم گەلە وڵاتپارێزەکەی کوردستان دەکەین و  سوێند و پەیمان نوێدەکەینەوە کە تێکۆشانی هاوڕێیانمان بە دڵنیاییەوە دەگەیەنینە سەرکەوتن.

زانیاری لە بارەی ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم جۆرەیە:

ناسناو: عاکیف گابار

ناو و پاشناو: سەلمان یالڤاچ

شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ

ناوی دایک- باوک: شیرین- سلێمان

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٤/ ئاڤاشین

ناسناو: باگەر کوردستان

ناو و پاشناو: نورەدین محەمەد سینۆ

شوێنی لەدایکبوون: عامودێ

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٤/ ئاڤاشین

هـ . ب