هەپەگە یادی گەریلا پارتیزان سەمسوری بەرز راگرت

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە، یادی گەریلا پارتیزان سەمسور (رەمەزان تۆپاڵ ئۆغڵو)ی بەرز راگرت، کە لە ١٥ی تشرینی دووەمدا لە زاپ شەهید بوو.

لە راگەیاندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)دا لەبارەى شەهید پارتیزان سەمسورەوە هاتووە:

"لە راگەیاندراوەکەى ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢ ماندا رامانگەیاندبوو، سوپای تورکی داگیرکەر هەوڵ دەدات لە گوندی نێروە  بەرەو ناوچەى پیتی تی پێشڕەوی بکات، هێزەکانمان لە نزیکەوە گورزیان لەو داگیرکەران دا و لە ئەنجامدا ٣ داگیرکەر سزا دران. هاوڕێمان پارتیزان لە دژی داگیرکەران بە شێوەیەکی فیداییانە و قارەمانانەى گەورە شەڕی کرد و چووە ریزی کاروانی گیانبەختکردوانەوە.

زانیاری لەبارەی ناسنامەى هاوڕێی شەهیدمان بەمشێوەیەی خوارەوەیە:

نازناو: پارتیزان سەمسور

ناو و پاشناو: رەمەزان تۆپاڵ ئۆغڵو

شوێنی لە دایکبوون: سەمسور

ناوی دایک و باوک: بەدرییە – رەمەزان

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ / زاپ

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و هێزە نۆکەرەکانی لە دژی گەلی کورد، کە بۆ ئازادی تێدەکۆشن هەموو کات بێ ئەخلاقانەترین شێوازی کۆمەڵکوژکردنیان بەکار هێناوە. بە هەڵمەتی رێبەر ئاپۆ و بەرخودانی بێ هاوتای پەکەکە، گەلی کورد و رۆڵە قارەمانەکانی ئیدی داگیرکەریان قبوڵ نەکرد و بە بەرخودانێکی نەپساوە لە دژی سیستمی پاکتاوکەری داگیرکەر تێکۆشان خۆیان گەیاندە ئەم ئاستەى ئێستا. تێکۆشانی ئەفسانەیانە، کە بە قوربانیدان و باجی گەورە بەڕێوەچوو، بۆ گەلی ناوچەکە بووە بە چاوگەی ئازادی، گەلانی بندەست لە دەوری فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ بە یەک گەیشتن و لە دژی داگیرکەر و نۆکەرەکان تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسییان بە پێداگری و بە بڕیارداریی گەورەوە بەڕێوەدەبەن. دەوڵەتی تورکی پاکتاوکەر و فاشیست، کە نوێنەری سیستمی کاپیتالیستە لە ناوچەکەدا بە کۆمەڵکوژییەکانی بە درێژایی مێژوو دەناسرێت، بە پشتیوانیی داگیرکەران و چەوسێنەران لە دژی گەلانی ناوچەکە بە تایبەتی گەلی کورد کۆمەڵکوژیی نوێ ئەنجام دەدات. بەرخودانی ئەفسانەیی گەریلاکانی ئازادی هەموو پلانە جۆراجۆرەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیستیان پووچ کردووەتەوە و ئەو رژێمە فاشیستەیان گەیاندووەتە لێواری لەبەر یەکهەڵوەشان.

دەوڵەتی تورکی فاشیست لە چوارچێوەی هێرشە داگیرکەرییەکانیدا لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە ناوچەى زاپ و کاتێک دەیخواست پێشڕەوی بکات، لە کەسایەتیی هاوڕێمان پارتیزان دا رووبەڕووی بەرخودانێکی مێژووی بوونەوە و چەندین کەسیان لێ کوژرا.

هاوڕێمان پارتیزان خۆی بە ئایدۆلۆژیای رێبەر ئاپۆ رازاندبووە، کەسایەتیی جەنگاوەری فیدایی ئاپۆیی لە کەسایەتیی خۆیدا بەرجەستە کردبووە و بەو شێوەیە بوو بووە فەرماندەیەکی پێشەنگ. هاوڕێمان پارتیزان کە لە ناوچەى کالک-ی وڵاتپارێز لە شاری سەمسورماندا بەشداری ناو ریزەکانی ئازادی بوو، لە ناو پەکەکەدا بە کار و کردەوەکانی بووە قارەمانێکی راستەقینە. هاوڕێمان لە زۆرێک لە ناوچە جیاجیاکاندا بەرپرسیاری و ئەرکی جیاجیای لە ئەستۆ گرتبوو و بە سەرکەوتنی زۆر گەورە و خواستێکی زۆر بە هێزی تێکۆشانەوە بەرپرسیارییەکانی خۆی بە جێدەگەیاند. بەرخودانی شەهیدە قارەمانەکانمان بووە نمونەی رێبازی لێدانی گورزی توند و تیژی گەریلای سەردەمی نوێ و کەسایەیتی جەنگاوەری فیدایی ئاپۆیی. رۆحی بەرخودانی فیدایی هاوڕێمان پارتیزان، هەموو کات رێگای سەرکەوتنمان نیشان دەدات و دەبێتە سەرچاوە و چاوگەى تێکۆشانمان.

لە پێش هەموانەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەى هێژای هاوڕێی شەهیدمان دەکەین و سەرەخۆشی لە گەلی سەمسور و هەموو گەلی کوردستانی وڵاتپارێز دەکەین و بەڵێن دەدەین، کە ئێمە داوا و خواست و خەونی تێکۆشانی شەهیدە قارەمانەکانمان سەرکەوتوانە بە ئەنجام بگەیەنین".

ژ.ت