ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بڵاوی کردەوە، "گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە جۆش و خرۆشی نەورۆزەوە بەهاریان دەستپێکرد و بە ڕۆحی بەرخۆدانەوە چوونە پێشوازیی مانگی نیسانەوە. گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە لە هەموو شوێنێک لە باکووری کوردستانەوە تا هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بە ڕۆحی فیداییانەی ئاپۆییەوە درێژە بە تێکۆشانی خۆیان دەدەن، لە مانگی نیساندا بە هەمان ئیرادەوە درێژە بە بەرخۆدانی خۆیان دەدەن."
هەپەگە لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەیدا دەڵێت، "سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە مانگی نیساندا لە زۆربەی شارەکانی باکوری کوردستان، لە دێرسیمەوە تا مێردین، لە بۆتانەوە تا جولەمێرگ دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد. بەڵام لە هیچ کام لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنجامی بەدەست نەهێنا. گەریلاکانی باکوور لە گەڵ هاتنی بەهار کەوتنە ناو پراکتیکی سەرکەوتووانەوە. هێرشە داگیرکەرییەکان لە دژی هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بە بۆردومانی ئاسمانی و زەمینی بەردەوامی هەبوو، دەوڵەتی تورکی قڕکەر لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا هێرش دەکاتە سەر گەریلاکان، بە مەبەستی داگیرکردنی باشووری کوردستان زۆر دیدار و بازرگانی گڵاوی ئەنجامدا. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و قڕکەر بۆ بە دەستهێنانی پاڵپشتی پێش هێرشی داگیرکاری مانای ئەوەیە کە لە بەرامبەر بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان، ڕووبەڕووی ئاستەنگی بووەتەوە و نیشانی دەدات کە ئیتر بە تەنها ناتوانێت هیچ ئەنجامێک بەدەست بهێنێت. لەبەر ئەوەی سوپا و دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆی دەرکەوتووە کە بە تەنیا ناتوانن ڕووبەڕووی دژواری تاکتیکی، ئاستی تەکنیکی و ڕەوڵ و لێهاتوویی و ڕۆحی بەرزی فیداکاری ئاپۆیی ببنەوە کە گەریلاکانی ئازادی کوردستان بەدەستهێناوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەدا وەها ئاماژە کراوە:
"سوپای تورکی داگیرکەر دوای ئەوەی لە ڕاستیەکان تێگەیشت، لە ١٦ی نیسان بە بێدەنگی و بەبێ ئەوەی لە ڕاگەیاندنەکاندا بڵاوی بکاتەوە، ئۆپەراسیۆنی داگیرکاری بۆ سەر مەتینا دەستپێکرد. بە پشتیوانی پارتی دێموکراتی کوردستان(پەدەکە)، بەرە بەرە لە گۆڕپانەکە جێگیر بوون و هەنگاو بە هەنگاو دەستیان بە جوڵە کردووە. هەرچەندە بەو شێوەیە دەستی بە هێرشێکی داگیرکەری کردووە، بەڵام بە ئاشکرا ڕاینەگەیاندووە. سوپای تورکی داگیرکەر و میدیای شەڕی تایبەتی فاشیست لە لایەک هێرشی داگیرکەرییان شاردووتەوە و لە لایەکی دیکەشەوە درۆ بڵاو دەکەنەوە کە هەموو ڕۆژێک هێزەکانمان زیانیان پێ دەگەیەنن. لە بەرخۆدانی مانگی نیساندا هەڤاڵانمان ئارارات هەرەکۆل و بەرژین یڵماز و زین زاگرۆس شەهید بوون و بە وردی ناسنامەی هەر سێ هەڤاڵەکەمان بۆ گەلی وڵاتپارێزمان و ڕای گشتی بڵاو کردەوە."
وەک گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە تێکۆشانی ئەمساڵدا زۆرتر بە بڕیارین، لە تاکتیکدا شارەزاییمان بەدەست هێناوە، لە هەموو ڕووێکەوە خۆمان ئامادە کردووە و بە حاکمیەتێکی بەرزی دەروونیەوە بەشداری تێکۆشان بووین. لەسەر ئەو بنەمایە هێزەکانمان ساڵی نوێیان دەستپێکردووە، بە هەمان ئیرادە و ڕۆحی فیداییانەی ئاپۆییەوە بۆ تێکشکاندنی پلانە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، درێژە بە تێکۆشانی خۆمان دەدەین.
ئامارەکانی مانگی نیسان
ئامارەکانی تێکۆشانی مانگی نیسان بەم شێوەیەیە:
هێرشەکانی سوپای دەوڵەتی تورک
هێرشی فڕۆکە شەڕکەرەکان: ٢٧٩
هێرشی هێلیکۆپتەری شەڕ: ٣٠
هێرشی تەقەمەنی قەدەغەکراو: ١١
هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شەڕ: ٩
هێرش بە چەکی کیمیاوی: ١
چالاکییەکانی گەریلا
چالاکییەکانی گەریلا بەگشتی: ٢٩
کوشتنی دوژمن
ژمارەی ئەو داگیرکەرانەی سزا دراون: ١٢
ژمارەی ئەو داگیرکەرانەی بریندار بوون: ٣
ئەو ئامێرانەی تێکشکێنراون
پێگە: ١
سیستەمی ڕادار: ١
کامێرای چاودێری: ٨
پرۆژەکتۆر: ١
چەک و ئامێری سەربازی دەستبەسەرداگیراو
چەکی تاکەکەسی MPT-55: 1
دووربینی چەک: ٢
گڵۆپی ڕووناک کەرەوە: ١
بەرچاوکە: ١
هێلیکۆپتەرێکی سکۆرسکی خراوەتە خوارەوە