هێرشی داگیرکاری کرایە سەر گوندەکانی مەتینا

دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی جەنگی گوندەکانی گوهەرز و بێلاڤی لە هەرێمی مەتینای سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بۆردوومان کرد.

هێرشی داگیرکاری

هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە هەموو بەها ئەخلاقی و مرۆڤایەتییەکان پێشێل دەکات، لە ڕۆژی یەکەمی جەژنی قورباندا بەردەوامە.

دەوڵەتی تورک گوندەکانی گوهەرز و بێلاڤی لە هەرێمی مەتینای سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بۆردوومان کرد.

ئەنجامی بۆردوومانەکە هێشتا نەزانراوە.