هێرشی داگیرکەری لە مەتینا کەوتووەتە قۆناغێکی نوێوە
هەپەگە رایگەیاند، "هێرشی داگیرکەری کە ١٦ی نیسان لە هەرێمی مەتینا دەستیپێکرد، بە پشتیوانی پەدەکە بەرفراوان بووە و کەوتووەتە قۆناغی نوێوە."
هەپەگە رایگەیاند، "هێرشی داگیرکەری کە ١٦ی نیسان لە هەرێمی مەتینا دەستیپێکرد، بە پشتیوانی پەدەکە بەرفراوان بووە و کەوتووەتە قۆناغی نوێوە."
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە چالاکییەکانی گەریلا و هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:
لە هەرێمی مەتینا؛
سوپای تورکی داگیرکەر لە هێرشە داگیرکەرییەکانیدا لە هێڵی شاخی چارچەلەوە و بەرەو شاخی شەهید دڵبرین رۆیشتووە. لە ٢٦ی نیساندا لە کاتژمێر ٢٠:٠٠ تا ٢٣:٠٠ گۆڕەپانی بەرخودانی گۆلکا بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کرا. دواتر لە گۆڕەپانی بەرخودانی بە هەلیکۆپتەری سکۆرسکی داگیرکەران لە شاخی شەهید ئەزدا دابەزێندران. هاوکات لە گوندی قەدیش کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی پەدەکەدایە حەفارە بەرەو گۆڕەپانی بەرخودانی گۆلکا گواسترانەوە. سوپای تورکی داگیرکەر بە پشتیوانی پەدەکە، رێگە دروست دەکەن، هەم لە گۆڕەپانەکە جێگیر دەبن و هەمیش دەچنە سەر تونێلەکانی شەڕ. لە دۆخی هەنوکەییدا سوپای تورکی داگیرکەر لە گۆڕەپانی بەرخودانی گۆلکا لەسەر گردەکانی شەهید حەسەن، شەهید سۆرخوین، شەهید ئەزدا و شەهید دڵبرینە. بەم جۆرە هێرشە داگیرکەریەکەی لە ١٦ی نیساندا لە هەرێمی مەتینا دەستیپێکرد، بە پشتیوانی پەدەکە بەرفراوان بوو و کەوتە قۆناغێکی نوێوە.
لە هەرێمی هەفتانین؛
٢٦ی نیسان هێزەکانی عێراق لە شاخی پیبلا، نەقەبی شابنیک و شەرانشێ جێگیر بوون. لە هەمان کاتدا سوپای تورکی داگیرکەریش لە گۆڕەپانەکانی شەهید کەندال و کەشانێ کەوتە جموجۆڵەوە.
لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ
٢٧ی نیسان کاتژمێر ٠٨:٠٠ تا ٠٩:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.
٢٨ی نیسان کاتژمێر ١٣:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی نیو ئۆتۆماتیک لە داگیرکەران درا. چالاکی لەلایەن هێزەکانی یەژاستارەوە ئەنجامدرا.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر
٢٧ و ٢٨ی نیسان گۆڕەپانی بەردەسوری هەرێمی حاجی ئۆمەران جارێک، گۆڕەپانی بەرخودانی شێلادزێ، سەری مەتینا، بێشیل و دەرگەلێی هەرێمی مەتینا ٨ جار، گۆڕەپانی گۆشینی هەرێمی خواکورک جارێک، گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی شەهید بەهار لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ ٢ جار، بە گشتی ١٢ جار ئەو شوێنانە بۆردومان کران.
٢٧ و ٢٨ی نیسان گۆڕەپانی بەرخودانی چارچەل، سەری مەتینا، شێلازێ، دەرگەلێ و گۆلکا لە هەرێمی مەتینا بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران".
هـ . ب