کاڵکان: دەبێت یەکی گوڵان لە هەموو شوێنێکدا ببێتە ڕۆژی گەشکردنی تێکۆشان - بەشی سێیەم و کۆتایی

کاڵکان: کاتێک ئێمە دەچینە ١ی گوڵان، پێویستە بزووتنەوە سۆسیالیستییەکان، دۆخی خۆیان لەم چوارچێوەیەدا بۆ بەرنامە، سیاسەت، رێکخستن و چالاکی بگۆڕن و بەم پێیە شیکردنەوە بکەن. تا چ رادەیەک شۆڕشی ئیکۆلۆژی ئەنجام دەدەن؟

 

کاڵکان: کاتێک ئێمە دەچینە ١ی گوڵان، پێویستە بزووتنەوە سۆسیالیستییەکان، دۆخی خۆیان لەم چوارچێوەیەدا بۆ بەرنامە، سیاسەت، رێکخستن و چالاکی بگۆڕن و بەم پێیە شیکردنەوە بکەن.تا چ رادەیەک ئیکۆلۆژییە؟ تا چەند شۆڕشی ئیکۆلۆژی ئەنجام دەدەن؟ لەبەرانبەر تاڵانی ئیکۆلۆژی تا چ رادەیەک رێکخستنکرا و تێکۆشەن؟ پێویستە وڵامی ئەم پرسانە بدەن.

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە دوران کاڵکان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد و یەکی گوڵان ڕۆژی کرێکاران و ڕەنجدەران، پێشکەوتنی بە پارادیگمای ئازادی ژنان، ژینگە و دیموکراتیکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نرخاند.

کاڵکان رایگەیاند، یەکی گولان سەمبوولی هەرە بەهێزی تەڤگەری سوسیالیزم و گلۆبالە. لەکاتی ڕێکەوتنی سوسیالیزم  و دواکەوتووی کاپیتالیزم لە دژی سوسیالیزم بە هەموو شێوەیەک هێرش دەکات، گەلێک لە بەهاکانی سوسیالیزمی لەبن هەڵکەند و یان بێکاریگەری کرد، بەڵام سەرەڕای ئەوەش گرینگی و کاریگەری یەکی گوڵان ناتوانێت کەم بێتەوە. سەرەرای هەموو جۆرە هێرشێک بۆسەر یەکی گولان دڵ و مێشکی کرێکاران و رەنجدەران، ژنان و گەنجان بەردەوام نوێ مایەوە. ڕۆح، هەست، فکر و هەڵویستی ئەوان دەستنیشان دەکات. لە دژی هەر جۆرە هێرشێک هزر و تێکۆشانی سوسیالیزم خۆی بە هێز هێشتووەتەوە. هیچ هێرشێک ناتوانێت کاریگەری یەکی گوڵان کەم کاتەوە، ناتوانێت بێ بەهای بکات. ناتوانێت لە پیش خوێندنەوەی سروودەکانی یەکی گولان ببنە ئاستەنگ.ناتوانن لەهەمبەر ملیۆنان مرۆڤ کە داوای ئازادی، یەکسانی و سوسیالیزم دەکەن خۆیان بگرن. هەر بۆیە یەکی گولان هەموو کاتێک نوێ دەمێنێتەوە، بۆ نوێ کردنەوەی تەڤگەری سوسیالیستی و تێکۆشانی دیموکراسی و یەکسانی، بۆ بەرێکخستن کردنی  و تێکۆشەڕی بەردەوام بووەتە هێزی پێشەنگ.

لەسەر بنەمای ئەو شتانە کاتێک تێکۆشانی چینی کرێکار لێکدانەوەى بۆ دەکرێت، بێگومان بۆ ئازادیی ژنان و شۆڕشی ئیکۆلۆژیش دەبێت هەمان لێکدانەوە بکرێت، بەڵام بۆ چینی کرێکاران و زەحمەتکێشان پێویستی بە لێکدانەوە و شیکردنەوە و نزیکایەتیی نوێ هەیە. پێش هەموو شتێک دەبێت مرۆڤ سۆسیالیزم نەک ئایدۆلۆژیای پێشەڕۆژ، بەڵکو دەبێت بە هی ئەمڕۆی ببینێت، بە حیزب بوون و پارتیبوونی سۆسیالیست، یەکگرتوویی و هاوبەشیکردن لە ناو رێکخستنە کرێکارییەکاندا لەسەر بنەماکانی سۆسیالیزم بونیات بنرێن و بەهێز بکرێن. لە ناو بزووتنەوەکانی چینی کرێکاردا زۆر تاکەکەسێتی لە پێشە و ئەوەش بورژوای بچووکە. لە راستیدا (ئەوە) بە مانای ئایدۆلۆژیای کاپیتالیستە. وتنی، 'من سۆسیالیستم' و ژیان لە ناو کاپیتالیزمدا شتێکی خراپە. ئایدۆلۆژیای کەس و کۆمەڵگە وتەى ئەو نییە، بەڵکو پێوەرەکانی ئەو هی ژیانە. لەبەر ئەوەش دەبێت چینی کرێکاران پێش هەموو شتێک وتە و چالاکیی خۆی یەکبخات. ئەگەر هەر شتێک دەڵێت، دەبێتە بیخاتە بواری جێبەجێکردنەوە و بە کردەوەی بکات و بە پێی ئەوە بژی و تێبکۆشێت. قوڵبوونەوە لە لە ناو ئایدۆلۆژیای سۆسیالیست، ژیانی ئایدۆلۆژیای سۆسیالیست لە ناو رێکخستن دا. دەبێت حیزبەکان، سەندیکاکان، کۆمەڵەکان، رێکخستنی کرێکاران لەسەر ئەو بنەمایە بە قوڵبوونەوەیەکی نوێ لە ئایدۆلۆژیا و بونیاتنان بگەن. ئەگەر شتێکی وەها روونەدات لە ناو سنوورەکانی "مافە دیموکراتیکەکان" دا کاپیتالیزم بە هەڵوێستی ئایدۆلۆژیک و رێکخستنبوونی مرۆڤ ناتوانێت ئەو سیستمەى ئێستا تێپەڕێنێت. ئەگەریش تێپەڕێنرێت ئەوە قوڵبوونەوە و هەمیشەیی بوونی ئەستەم دەبێت. لەبەر ئەوەش کێشەى گەورەى بزووتنەوە کرێکارییەکان هەیە، دەبێت سۆسیالیزم بە باشی تێبگەن و سات بە سات بە ئایدۆلۆژیای سۆسیالیست بژین. لەسەر ئەو بنەمایە کێشەکانی رێکخستنکردن ئەوەى رێکخستنکردنی حیزبەکانی ئێستا، پێویستیان بەوە هەیە، کە دەبێت رێکخستنکردنی جەماوەر بەپێی هێڵی ئایدۆلۆژیک بەهێز و گەورە بکەن. لەو رووەوە پێویستی بە تێکۆشانێکی بەهێزی ئەنجامگیر هەیە.      

لە بەرامبەر فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپەدا دەبێت لایەنەکانی تێکۆشان بەو شێوەیە بەهێز بکرێن. لایەنێکی تر هاوپەیمانییە لەگەڵ بەشەکانی تردا، لەگەڵ بزووتنەوەکانی تردا کە هاوپەیمانیی فاشیزم هەڵبوەشێنێتەوە. بۆ ئەوەى ئەو شتە سەر بکەوێت نەک تەنها هەڵوەشاندنەوەی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە، بەڵکو دەبێت هەڵوەشاندنەوەى فاشیزم وەرچەرخێت بۆ ژیانێکی دیموکراتیک، کە ئایدۆلۆژیای سۆسیالیزمی تیادا سەروەر بێت، بەوەش پێشەنگایەتیی ئایدۆلۆژی و رێکخستنی بکات تاوەکو رێگا بۆ کۆمەڵگەى دیموکراتیک بکاتەوە. دەبێت پێشەنگایەتی بۆ لایەنی کۆمەڵگە، پێشەنگایەتیی ژنان، گەنجان، کرێکاران و زەحمەتکێشان بکرێتەوە.

کرێکاران و زەحمەتکێشان ئەگەر لەگەڵ ژنان و گەنجان یەکنەگرن لە دۆخی ئێستادا بە دڵنیاییەوە ناتوانن تێکۆشانی رزگارییان و بزووتنەوەى  پێشەنگایەتیی بە شێوەیەکی کاریگەر بئافرێنن. لەبەر ئەوەش پێش هەموو شتێک پێویستی بە تێگەیشتنێکی راست، بۆچوونێکی تیۆریک، هێڵی فەلسەفی و ئایدۆلۆژی، هێڵ، بەرنامە، رێکخستن و هێڵی چالاکی هەیە. رێبەر ئاپۆ ئەو رێگایەی نیشانداوین. بۆ ئەوەش دەبێت تیۆریی مۆدێڕنیتەى دیموکراتیکی رێبەر ئاپۆ بە باشی گفتوگۆی لەسەر بکرێت و تێگەیشتنی بۆ دروست ببێت. تێگەیشتنی بە مانای بەجێهێنانیشی دێت. لەبەر ئەوەش دەبێت پێکبهێنرێت، تێکۆشانێکی بەهێزی ئایدۆلۆژیک، سیاسی و رێکخستنی ئەنجام بدرێت، دەبێت بە ئەندازەی تێکۆشانی سیاسی و سەربازی پراکتیزە بکرێت، تێکۆشانێکی بەهێزی سۆسیالیستی بونیاتبنرێت و گەشەى پێبدرێت. ئەوانە هەن، نەک ئەوەى هەرگیز نیین. تاوەکو ئاستێک لە ناو پەکەکەدا بونیاتنراوە، لە کوردستان تاوەکو ئاستێک هەیە. لە تورکیا بەپێی سەردەمەکانی پێشووتریش ئەگەر بە شێوەی کەمیش بوو بێت رێکخستنی کرێکاران و زەحمەتکێشان، حیزبە شۆڕشگێڕە سۆسیالیستەکان هەبوون، بەڵام لاوازن. لە کاتی رێکخستنکردن و چالاکییەکاندا دەبێت ئەو لاوازییە تێپەڕێنرێت. بۆ بەهێزکردنی ئەوە پێویستی بە بۆچوونێکی راست و دروستی تیۆریک و هێڵێکی ئایدۆلۆژیک هەیە. خۆی لە خۆیدا تێکۆشانی ئایدۆلۆژیک و تێکۆشانی رێکخستتنبوون و چالاکی لە یەکتر دانابڕێنرێن. شیکارکردنی ئەو شتانە بە بۆچوونێکی بەهێز و پێکهێنانی چاککردن و داڕشتنەوەیان، بۆ هەڵمەتێکی نوێی سۆسیالیست و هەبوونی ئەو هەڵمەتە گرنگە.

لە ماوەکانی رابردوودا کاتێک پەیوەندیی دیموکراسی و سۆسیالیزم لەگەڵ دەسەڵات و دەوڵەت دروستکرا، ئێمەیان گەیاندە لای سۆسیالیزمی سۆڤیەت، کە ئێمە پێی دەڵێن، رەئال سۆسیالیزم، یەکێک لە کاریگەرییە سەرەکییەکانی تواندنەوەى ئەویش بۆ دۆخی پارادیگماکەی دەگەڕایەوە، کە ئیدی لە زۆر رووەوە شتی وەها قبوڵ دەکەن. ئەوە زۆر روونە، بنەماکانی وەک ئازادی، یەکسانی، یەکگرتنی سۆسیالیزم بە کەرەستە و ئامڕازەکانی دەسەڵات و دەوڵەت، کە بنەماکەیان زوڵم، پێشێلکاری، چەوساندنەوە و تاڵانییە، بەدی نایەت. ئەوە زۆر روونە، کە کۆمەڵگە و گەل کاتێک خۆیان بەڕێوەدەبەن و دیموکراسی بەسەر کۆمەڵگەوە دیکتاتۆری بکات، ئەوە نابێتە شێوە و فۆرمێکی دەوڵەت. ئەگەر ئێمە سەرنج بدەین، دیموکراسی پەیوەندیی بە کۆمەڵگەوە هەیە، دیموکراسی دەبێتە شێوە و فۆرمی خۆبەڕێوەبەریی کۆمەڵگە، سۆسیالیزمیش دەبێتە ئایدۆلۆژیایەک، کە بنەماکەى بەڕێوەبردنە روون دەکاتەوە، کە بنەماکانی ژیانی کۆمەڵگەییە. گۆڕینی پارادیگمایەک، کە رێبەر ئاپۆ پێکیهێناوە، بە شیوەیەکی زۆر کورت گۆڕین و نوێبوونەوەیەکی وەهای لێدەخوێنرێتەوە و دەیخاتەڕوو. بێگومان بەپێی ئەوە شۆڕشێکی نوێ و تێگەیشتنێکی سۆسیالیزمیش خۆی دەخاتە روو و دێتە گۆڕێ. ئەگەر ئێمە سەرنج بدەین، لە نزیکایەتییەکی وەهادا، شۆڕش نابێت بە شۆڕشی هەڵوەشاندنەوەی دەسەڵات و دەوڵەت، دەوڵەت و دەسەڵاتێکی نوێ دروست دەکات. بەپێچەوانەوەى ئەوەوە دەوڵەت و دەسەڵات سنووردار دەکات، لاوازی دەکات و ئاڵتەڕناتیڤی ئەو، واتە کۆمەڵگەی دیموکراتیک لەسەر بنەماکانی سۆسیالیزم هەبوون و ژیانی خۆی درێژە پێدەدات و ئەوەش بە مانای کۆمەڵگەی دیموکراتیکە. کۆمەڵگەى دیموکراتیک لەسەر بنەمای سۆسیالیزم ئەڵتەرناتیڤی دەسەڵات و دەوڵەتە. شۆڕش و تێکۆشانی شۆڕشگێڕی ئەو تێکۆشانە و ئەو ئەڵتەرناتیڤە دەبینێت، رێکخستنی بۆ دەکات و گەورەی دەکات. بەرتەنگکردنەوەى دەسەڵات و دەوڵەت، کە شارەزایان و لێزانەکانی سۆسیالیزم پێناسەی دەکەن، بە تێکۆشانێکی وەها دەتوانرێت پێکبهێنرێت. ئێمە پێشتریش رامانگەیاندبوو، کۆمەڵگەى دیموکراتیک بە رێکخستنکردنی کرێکاران و زەحمەتکێشان، بە تێکۆشانی ئەوان گەش دەبێت، جیاوازییەکانی نێوان چینەکان لە گۆڕێ ناهێڵێت، لە ناو خۆدا ژیانی کۆمیناڵ و دیموکراتیک بونیات دەنێت و ئەوەى پشتبەستووە بە ژیانی ئازاد، یەکسان و هاوبەشیکردن تیادایەتی.

لایەنێکی پارادیگمای تیۆریی مۆدێڕنیتەى دیموکراتیک، کە رێبەر ئاپۆ دەیەوێت بەوە سۆسیالیزمی دیموکراتیک بەدی بهێنێت، وەک ئێمە وتمان، لایەنی کۆمەڵگەى دیموکراتیک، لایەنی تریشی ئازادیی ژن و ئیکۆلۆژیی کۆمەڵگەیە. کۆمەڵگەى دیموکراتیک وەک راستییەکی کۆمەڵگە پێناسە دەکات، کە جیاوازیی چینایەتی ناهێڵێت، کۆمیناڵبوونی دیموکراتیک پێکدێت و گەشە دەکات، لە کاتێکدا راستیی کۆمەڵگەى راستیی خۆی دەبەستێتەوە بە ئازادیی ژنانەوە، لەگەڵ سروشت دەبێتە یەک و یەکپارچەبوونی دەپارێزێت. چوارچێوەی سیاسەت و ئەخلاقی هەبوونی کۆمەڵگە تەنها لەسەر ئەو بنەمایە دەتوانێت بەپێی جەوهەری خۆی بجوڵێتەوە و پێکبهێنێت.

بۆ پێکهێنانی هۆشمەندیی سۆسیالیزمی نوێ، کە رێبەر ئاپۆ هێناوێتییە گۆڕێ، لایەنێکی سەرەکی ئازادیی ژنە. هەر گەشەسەندنێکی کۆمەڵگە، کە پشتبەستبوو نەبێت بە ئازادیی ژنان، لە راستیدا ناتوانێت ئازاد و یەکسان بێت و ناتوانێت خۆی بگەیەنێتە ئاستێکی کۆمەڵگەى دیموکراتیک. ئازادیی ژنان بە تەنها لەسەر یەکسانیی ژیانی ئازادیی دوو زایەند پێکنایەت. بەپێچەوانەوە ئەوە لەسەر بنەمایەکە، کە کۆیلەکردنی ژنان تێگەیشتن و سیاسەتی پیاوسالاری، لە جیهانی رۆح، هەست و رامان تاوەکو ژیانی هەمیشەیی و چەسپاو لە هەموو گۆڕەپانەکەکاندا لاوازکردنی هەبوون و کاریگەریی بۆ لەناوبردنی ئەوەیە. لەبەر ئەوەش دەبێت مرۆڤ ئازادیی ژنان بە تەنها لەسەر یەکسانیی هەمیشەیی و چەسپێنراو و لە ژیانی ماددی دا یەکسانیی ژنان و پیاوان و نابێت لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی بچووک تێگەیشتن و شیکاریی بۆ بکرێت. بە دڵنیاییەوە نزیکایەتیی وەها راست نییە و لە ناو سیستمی مۆدێڕنیتەى کاپتیالیستدا خۆی دەتوێنێتەوە. تاکەکەسیی بەرژەوەندیی بچووک، هەڵلوشین لەلایەن لیبراڵیزمی مۆدێڕنیتەى دیموکراتیکەوە پێکدێت. بۆ ئەوەش دەبێت ئازادیی ژنان لە ناو تێگەیشتن و سیاسەتی پیاوسالاری پێنج هەزار ساڵاندا، لە ناو هەست، رۆح، رامان، رێکخستن، چالاکی، سیاسەت و لە هەموو گۆڕەپانەکانی ژیاندا کاریگەرییەکانی دەربهێنرێت و تێکبشکێنرێن. لە بەرامبەر ئەو شتەدا هەڵوێستی ژنان، هەست و رامانی لە ژیاندا چۆن چالاک و پێشەنگایەتی دەکات و بونیاتنانی پەیوەندییەکانی کۆمەڵگە و سیستمی ژیانیش دەبێت شیکاریی بۆ بکرێت. هەر جۆرە کردارێکی گوشار، داگیرکەری، چەوساندنەوە و ئەو جۆرە تێگەیشتن و عەقڵییتە دەبێت لە گۆڕێدا نەمێنن. دەبێت مرۆڤ ئەو شتە بە یاسا و دەوڵەت و دۆخێکی چەسپاو نەبەستێتەوە. بەڵێ ئەو شتە بە چاو دەبینرێت، بەڵام لە پشت ئەو شتانەوە روونە، کە بناغەیەکی رۆحی، هەست و رامان هەیە. مەترسیدارترین شتیش ئەوەیە، کە ئەو بناغەیە لەسەر پشتی ئەو، یان بە گوشار، داگیرکەری و چەوساندنەوە و بۆ کۆیلەکردنێتی. بۆ ئەوەش دەبێت بۆ ئازادیی ژنان تێگەیشتن، عەقڵییەت، تایبەتمەندی و شێوە و فۆرمی کۆیلەیەتی لە هەموو گۆڕەپانەکاندا لە ناوببرێن و بەو شێوەیە شیکاریی بۆ بکرێت.

لایەکی تر هێڵی سۆسیالیزمی نوێی تیۆریی مۆدێڕنیتەى دیموکراتیکی رێبەر ئاپۆ لایەنی ئیکۆلۆژییە، کە بە مانای یەکگرتنی سروشت و کۆمەڵگەیە. لەبەر چاوە، کە هۆشی شیکاری، کە سیستمی دەسەڵات و دەوڵەت بونیاتیان ناوە، لەسەر بنەمای سیستمی ئایدۆلۆژی و مۆدێڕنیتەى کاپیتالیست چۆن سروشت لە ناو دەبەن، لە هەوا تاوەکو ئاو، لەسەر زەوی تاوەکو ژێر زەوی چۆن بۆ بەرژەوەندیی رۆژانەى خۆیان بەبێ پێوەر لە ناوی دەبەن و دەیهێننە ئاستێک، کە هەرگیز ژیانی تیادا نەبووە، یان ژیانی تیادا ناکرێت. ئەو دۆخە هەموو رۆژێک سەدان میکرۆب دروست دەکات. مرۆڤ بۆ لە ناوبردنی هەموو بووونەوەرەکان دۆخێکی ژەهراوی بوونی دروستکردووە. ئەمڕۆ گەردەلول و زریانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر ئەو بنەمایە پێکهاتووە و دەبێت ئەوە بزانرێت، کە سیستمی مۆدێڕنیتەى کاپیتالیست لەسەر ئایدۆلۆژیای پیشەسازی ئەنجامی هێرشی داگیرکەری و لە ناوبردنی سروشت بونیاتنراوە. کەمێک بە چاو بینراوە و کەمێکیشی بۆ ئەوەى کۆمەڵگە باشتر بترسێنن و بکەونە ژێر گوشار و داگیرکەری لەلایەن ئەو سیستمەى ئێستاوە بەکاردەهێنرێت. زۆر روون و ئاشکرایە، کە هێرشی ڤایرۆسی وەها لەسەر ئێمە هەیە، کە ئێمە ناویان نازانین، نایناسین و هەموو چرکەیەک ژیانی ئێمەى زیندووەکان ژەهراوی دەکات و لە ناوی دەبات.

مرۆڤ ئەگەر باش سەرنج بدات گوشار، کۆیلەیەتی و گوشارێک، کە تێگەیشتن و سیاسەتێک، کە پیاوسالارییەک کە دروستیکردووە، کەمێکی دەبینرێت. لە لەبەرامبەر ئەو شتانەدا ژن لە پێش هەموانەوە لە بەشی خاوەن ویژدانەکانی کۆمەڵگەن و رێزیان بۆ ژیان هەیە، ئەو شتە دەبینین و بە رێکخستنکردن و چالاکی لە بەرامبەریدا، فۆرمی تێکۆشان بۆ شۆڕشی ئازادی و تێکۆشانی ئازادیی ژنان دێتە گۆڕێ. بۆ تێپەڕاندنی کۆیلەیەتیی ژنان، تێکشکاندنی پیاوسالاری لە ئاستە جیاجیاکاندا تێکۆشان، رێکخستنکردن و چالاکی هەیە، بەڵام لە بەرامبەر هەڵوەشاندنەوەى ئیکۆلۆژیک، کە سیستمی مۆدێڕنیتەى کاپیتالیست بونیاتیناوە، تێگەیشتن، رێکخستنکردن و چالاکی لاوازە. راستە بزووتنەوە سەوزەکان لەمدواییانەدا هەندێک گەشەیان کردووە، شەپۆلی پاراستنی ژینگە و دەورووبەر و گفتوگۆ لەسەر ئیکۆلۆژی هەیە. بۆ گۆڕاندن و راستکردنەوەی یاسای دەوڵەتەکان، سنووردارکردنی هێرشی سیستمی مۆدێڕنیتەى کاپیتالیست لە دژی  سروشت و تاڵانی هەندێک چالاکی ئەنجام دەدرێن. بەڵام روونە، کە ئەوە کەم و لاوازە و بەش ناکات. دەبینرێت، کە تێگەیشتن لەبارەی مەترسیی سەر هەموو بوونەوەرەکان بە باشی دروست نەبووە و کار بۆ چاککردن و هەڵوێست لە بەرامبەریدا لاوازە. بەو دۆخە رێگری لەو مەترسییە ناکرێت. بە خۆشویستنی سێبەر جەستە و تەنە سەرەکییەکە لانابرێت. تێکۆشان لە بەرامبەر تاڵانیی ئیکۆلۆژیک لە زۆر لایەنەوە بە مانای ئەوەیە، کە سەرنج بدەنە سەر سێبەر. تێکۆشان لە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە مانای ئەوەیە، کە بچنە سەر سێبەر. ئەوە چ واتایەکی هەیە، کێ ئەوەى دروستکرد، بۆ دروستیکرد، چۆن بەرهەمهێنرا؟ تاوەکو وەڵامی ئەو پرسیارانە نەدۆزرێنەوە و مرۆڤ بڵێت، 'ئێمە خۆمان چۆن دەپارێزین' هیچ واتایەکی زیاتر لەوەی، کە مرۆڤ زیاتر بکەوێتە ژێر گوشار، داگیرکەری و چەوسانەوە و کۆیلەیەتی و باشتر کەوتنە ژێر گوشاری سیستمی دەسەڵاتدار و دەوڵەتی لێدەکەوێتەوە. ئەوە نابێتە تێگەیشتن لە دۆخەکە و تێکۆشان لە بەرامبەرایدا، بە پێچەوانەوە بە مانای ئەوەیە، کە ئەوەى مۆدێڕنیتەى کاپیتالیست دەیەوێت، مرۆڤ بەپێی ئەوەى بجوڵێتەوە، لە شوێنێکدا مرۆڤ ملیان بۆ دانەوێنێت و وەک ئەوەى ئەوان دەیانەوێت، دەبێت مرۆڤ بجوڵێتەوە. ئەو دۆخە زۆر مەترسیدارە و هەڕەشەیە بۆ سەر هەموو بوونەوەران. سیستمی دەسەڵات و دەوڵەت، کە پشتبەستوون بە سیاسەت و تێگەیشتن و عەقڵییەتی پیاوسالاری و سیستمی مۆدێڕنیتەى کاپیتالیست و بە چەکی ئەتۆمی و بە دەیان جار خواستویەتی لە ناوی ببات، بەڵام گەورەترین هەڕەشە و لە ناوبردنیش هەڵوەشاندنەوە و تێکدانی ئیکلۆلۆژی و ژینگە بوو. سروشت تاڵان دەکرێت. بۆ کارکردن و بە دەستهێنانی پارە هەموو شوێنێک تێکدراوە و هاوسەنگیی تێکدراوە. هێرشێکی دڕندانە بۆ سەر سروشت و ژینگە هەیە. هەوا، ئاو، خاک، بەرد، دار و کانزاکان بەبێ پێوەر و پێوان و پلان تاڵان دەکرێن. دیارە، کە مرۆڤایەتی ئاگاداری ئەو مەترسییە نییە. بۆ ئەوەى رێگری لەو  بیر و بۆچوونە بکرێت، هەموو جۆرە گوشار و زۆردارییەک و فریودانێک ئەنجام دەدەن. مرۆڤ گەیشتووەتە ئاستێک، کە تەنها بیر لەم رۆژە دەکەنەوە و ناتوانن داهاتوویەک بۆ خۆیان دروست بکەن. مرۆڤایەتی، کە بە بەرەوپێشچوونی هۆش دەیەوێت خۆی نەمر بکات، ئەمڕۆ لە ژێر سیستمی مۆدێڕنیتەى کاپیتالیست دا ناتوانێت سبەی ببینێت و کەوتووەتە ناو قوڕاوی رزگارکردنی رۆژی خۆی. زۆر روونە، کە ئەو دۆخە مەترسیدارە و لە دژی راستیی مرۆڤەکانە.

رێبەر ئاپۆ سیستمی مۆدێڕنیتەى کاپیتالیست وەک شێرپەنجەی سیستمی دەسەڵات و دەوڵەت پێناسە دەکات. ئەو ئانالیز و شیکاری و پێناسەیەی رێبەر ئاپۆ هاوارێکە. بۆ ئەو کەسانەى ناتوانن سبەی ببینن و قوڵ ببنەوە، دەبێتە هاوار.

کاتێک ئێمە دەچینە ١ی ئایار دەبێت بزووتنەوەى سۆسیالیست لەو دۆخەی خۆیدا، کە بتوانێت ئەو چوارچێوە تیۆریکە بگۆڕێت بۆ بەرنامە، سیاسەت، رێکخستن و چالاکی بەپێی ئەوە شیکار بکەن. چەند ئیکۆلۆژیکە؟ چەند سەرنجی لەسەر شۆڕشی ئیکۆلۆژیکە؟ لە بەرامبەر تاڵانیی ئیکۆلۆژیک چەند خۆی بە رێکخستن کردووە، چەند تێکۆشەرە؟ دەبێت وەڵامی ئەوانە بدرێنەوە. کاتێک ئێمە پرسیارێکی وەها بکەین، ئێمە دەبینین، کە بزووتنەوەى سۆسیالیست لە ناو نزیکایەتییەکی لاوازدایە و هەر لە سەرەتادا ناتوانێت هیچ بکات، بەڵام لە رووی تیۆرییەوە راست دەڵێت، بەڵام کاتێک ئەو ببێت بە سیاسەت، رێکخستن و چالاکیی خۆی لە دەست دەدات و ون دەبێت.

لە لایەکی ترەوە لەسەر هێڵی ئازادیی ژن تێکۆشان بە شێوەیەک بەرەوپێش دەڕوات و لە ناو ژناندا بیرێک و رامانێک دروست بووە، ناکۆکییەکان ئەوەندە قوڵبوونەتەوە، کۆیلەیەتیی ژنان و باڵادەستیی پیاو ئەوەندە بەرەوە پێش رۆیشتوە، کە کەس ئەوە شتە ناشارێتەوە و ناشتوانێت بەرگری لەوە بکات کە ئێستا هەیە. لەو رووەوە دەوترێت کێشەى ژنان هەیە، کۆیلەیەتی و یەکسانی لە ژیاندا هەیە، بەڵام بەپێی راستییە تیۆرییەکانی ئێستا، بەپێی تیۆری، بەرنامە، هێڵی ئایدۆلۆژی، رێکخستن و چالاکیی بەرەو پێش نابرێن، بە شۆڕشێکی بەهێزی ئازادیی ژنان لە بەرامبەر ئەو دۆخەدا ناوەستنەوە. نزیکایەتی سنووردار و بەرتەسک ئەنجام دەدرێت. زۆربەى بۆ بەدەستهێنانی هەندێک لە مافەکانی ژنانە، بەڵام بەشێکی زۆری تێکۆشانی ژنان لە ناو سیستمدایە، کە رەنگە مرۆڤ بتوانێت بڵێت، ئەوەش خزمەت بە بەشداریکردن لە سیتسمدا دەکات. لەو رووەوە نزیکایەتییەکی دیاری بزووتنەوەى سۆسیالیستیش هەبێت ناتوانێت بڵێت، کە هێڵی ئازادیی ژنان بووەتە بناغەى ئازادیی کۆمەڵگە، ئەوە وەک شۆڕشی ئازادیی ژنان نەبووەتە بەرنامە و بە دەستنیشانکردنی هیڵی ئایدۆلۆژیک وەرناچەرخێت بۆ رێکخستن و چالاکیی کاریگەر.

مرۆڤ بە ئاسانی دەتوانێت بڵێت، کە چینی کرێکاران و زەحەتکێشان، بەشەکانی کۆمەڵگە بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی دیموکراتیکەکانی خۆیان، لە رووی رێکخستنکردن و بۆ لەناوبردنی ناکۆییەکانی نێوان کۆمەڵگە لاوازە و کێماسی و کەموکوڕییان هەیە. حیزبەکانی ئێستا وەک پێشترن و لە ناو کۆمەڵگە و چینەکاندان، مرۆڤ دەتوانێت بڵێت، کە ئەو بزووتنەوە سۆسیالیستییانەش لە کۆمەڵگە دابڕاون. لەلایەکی ترەوە هەندێک رێکخستنی کرێکاران و سەندیکاکان بەشێکی کرێکاران و زەحمەتکێشان کۆدەکەنەوە، بەڵام دیسانەوە پارچە پارچەن و دوورن لە بەرنامەى ئایدۆلۆژیک و سیاسییەوە. زۆر جار مرۆڤ بەدەستهێنانی هەندێک دەستکەوت بخاتە لایەکەوە ناتوانت ئەوەی ئێستاش هەیە بپارێزێت.

پەکەکە دۆخی ئێستا لەو چوارچێوەیەدا شیکار دەکات. بەپێی ئەوە سەرکەوتنی تێکۆشانی زرگاربوونی کرێکاران و زەحمەتکێشان بە ئازادیی ژنان و شۆڕشی ئیکۆلۆژیک دەتوانێت بەدی بێت، ئەوانە وەک گۆشت و نینۆک ئاوێتەى یەکتر بوون و نابێت لە یەکتر جیابکرێنەوە، یان لە یەکتر داببڕێن.  بۆ گەشەسەندن لە گۆڕەپانەکاندا هەوڵێکی هەیە. بە تایبەتی لە رووی ژنۆلۆژی بۆ گەشەکردن و رێکخستنی شۆڕشی ئازادی هەوڵێکی بەهێزی هەیە. بۆ ئەوەی چینەکانی ناو کۆمەڵگە تێپەڕێندرێن و یەکسانی بەدی بێت، بۆ  تێکۆشانی کرێکاران و زەحمەتکێشانیش هەوڵ دەدات. ئەو چینەى کە لاواز دەبێت بە ئەندازەی خۆی و بەپێی پێویست هەستیار نییە و لەبەر ئەوەش ناتوانێت رێکخستن و چالاکی بکات و ببێت بە گۆڕەپانی شۆڕشی ئیکۆلۆژی. لەو رووەوە لە راستیدا زۆرترین تاڵانکاری لە کوردستان ئەنجام دەدرێت و تاڵان دەکرێت و کەمبوونەوەى هەوڵەکان لە بەرامبەر ئەو شتانەدا بە مانای لاوازبوونە. ئێمە وەک بزووتنەوە ئاگاداری ئەو شتانە هەین. لە کۆبوونەوەی ئەمدواییەى خۆماندا ئێمە تاوەکو ئاستێک ئەو شتەمان خستە رۆژەڤی خۆمان و گفتوگۆمان لەسەر کرد و بۆ گەشەسەندنی تێکۆشان لەو رووەوە بەدوای وەڵامدا دەگەڕێین. ئێمە بە پێداگری و دڵنیاییەوە رایدەگەیەنین، کە ئەم دۆخە لاوازە بۆ ئێمە جێگای رەخنەگرتنە لە خۆمان.

لە رووی گەشەدان بە بیر و رێکخستنی ئایدۆلۆژی، تێکۆشان لە بەرامبەر هێرشە تاڵانکارییەکان لەسەر ژینگە و بۆ بەرخودانی ئەوە دەبێت ئەوەى کە پێویستە ببینرێت و ئەنجام بدرێت. بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە پەکەکە لەسەر ئەو بنەمایانانە بە پێویستی دەزانێت و دەبینێت.

دەبێت مرۆڤ باسی ئەو شتە بکات. دەبێت مرۆڤ وەکو ئایدۆلۆژی پێشەڕۆژ نەبینێ. سوسیالیزمیش پێشتر بووە. لەوکاتەوە کە مرۆڤ و کۆمەڵگە هەن، ئەویش هەیە. کۆمۆنالیزم، یەکگرتن و دابەشکردنی جەوهەری کۆمەڵگە بوون. لەبەر ئەوەی کە مرۆڤیش بوونەوەرێکی کۆمەڵایەتیە، سوسیالیزم ئاوایە هەبوونی کۆمەڵگەیە.

ڕێبەر ئاپۆم دەلێت' گومان لە سوسیالیزم  بەواتای گومان لە مرۆڤ و هەبوونی کۆمەڵگەیە'  هەبوونی کۆمەڵگەی مرۆڤی کۆمەڵگەیە، هەبوونی کۆمەڵگە ، پێکەوەژیانە. بەهۆی ئەوەش سوسیالیزم راستی ژیانە نە کۆمەڵگە ناو یەکدایە. هەتا رۆژی ئێمەش ئاوەها بەردەوام دەکات. ئەمرۆش خەبات پێویستە  بۆ سوسیالیزم  پیشەرۆژ بێت، دەبێت مرۆڤ باش لە سوسیالیزم تێبگات، لەگەلیدا بژیت. کەسێکیش دەتوانێت بە ژیانێکی سوسیالیستی بژیت، کۆمەڵگەیەک دەتوانێت سوسیالیست بێت، پارتێک دەتوانیت سوسیالیست بێت، گەلیک دەتوانێت پێویستی ئایدۆلۆژیکی سوسیالیزم لە ئاستێکی مەزندا ژیان بکات. فەراسەتێک کە سوسیالیزمی ڕەئال سوسیالیزمیش دوای شۆڕش دەهێڵێت، شۆرشیش بە دەسەڵاتداری و دەوڵەت پێوەند دەدات، هەتاکو ئەو شتە پێک دێت لە بواری ژیانەوە نازانرێت و شێوازی  ژیانی بە وردە بورژوایی دەرباز دەکرێت. سوسیالیزم دۆخێکی ئاوەها نییە کە بە خێرایی خۆی دەرخات. پێشتریش هەتاکوو ژیانی ئەمرش دەبێت لێی تێبەگەیت وئەزموونی کەیت. لەناو پەکەکە سوسیالیزم بەم شێوەیە. پارتیش دەتوانیت سوسیالیزم ئەزموون بکات و ئەو قادانەی کە کاریگەری پارتی لەسەریەتی  دەتوانیت کاریگەری سوسیالیزم بەسەر کۆمەڵگەدا ببێت. لە بواری ئاکتوێل سوسیالیزم پیکهاتوە. لەناو پەکەکەدا سوسیالیم پێکهاتووە. تێیدا هەمو تاکگەرایی دەربازکراوە، کۆمۆنالیزمی دیموکراتیک لە سەر بنگەی هاوڕێیەتی پارتی لە ئاستێکی هەرە بەرزدایە، لەهەر چەشنە قڕێژی تاکگەرایی و ژیانی مادیی دوور خراوەتەوە. سوسیالیزم لەناو پەکەکەدا جەوهەر ، چوارچێوە و ڕەگەزی سوسیالیزم  کە لە دواڕۆژدا لەسەر هەموو  کۆمەڵگە بڵاو بێتەوە، تەمسیل دەکات. هەڵویستی بنگەیی سوسیالیزمی پەکەکە بەم شێوەیە.

لەسەر ئەساسی ئەو شتانە کاتێک کە تێکۆشانی چێنی کرێکار دەنرخینرێت، بێگوومان بۆ ئازادی ژنان و شۆرشی ئێکۆلۆژیک هەمن خویندنەوەی بۆ دەکرێت. هەربۆیە بۆ جینی کرێکار و رەنجدەر پێویست بە هەڵویست و خوێندنەوەیەکی نوێ هەیە. پیش هەر شتێک مرۆڤ دەبێت سوسیالیزم  وەک ئایدۆلۆژی ئەمرۆکە ببینێت، پارتی بوونی سوسیالیست، یەکگرتن و دابەشکردن لەناو رێکخستنی کرێکاراندا لە گۆڕ ئەساسی سوسیالیستی ئاوا بکە و بەهێزی بکات. لە ناو تەڤگەری چینی کرێکاردا  گەلێک تاکگەرایی لە پێشە و ئەوەش وردە بورژوایە. راست بەواتای ئیدۆلۆژی کاپیتالیستە. وتنی ' من سوسیالیستم' و ژیان کردن لە ناو کاپیتالیستدا شتێکی خراپە. ئایدۆلۆژی کەس و کۆمەڵگە نە بە وتنە، پێوەری ژیانی هەیە. هەر بۆیە دەبیت چینی کرێکار پیش هەموو شتێک وتن و چالاکییەکانی بکاتە یەک. چی دەڵێت دەبێت بیخاتە بوارئ کردەییەوە، بە پێی ئەوە ژیان و تێکۆشان بکات. قووڵبوونەوە لەناو ئایدۆلۆژیای سوسیالیستدا، ژیانی ئایدۆلۆژی سوسیالیستی لەناو ڕێخستنێدا. دەبێت پارتی، سەندیکا، کۆمەلە، رێکخراوەی کرێکاران لەسەر ئەم بنگەیە خوێندنەوەیەکی نوێی ئایدۆلۆژیک ئاوا بکەن. ئەگەر شتێکی ئاوەها  پێک نەیەت لەناو سنوورەکانی ' مافی دیموکراتیک' کاپیتالیزم بە هەلوێستی ئایدۆلۆژیک و ڕێکخستن بوونی مرۆڤ ناتوانێت ئەم پەرگالە دەرباز بکات.

ئەگەر دەربازیش بێت نە قووڵ دەبێت و نە بەردەوام. هەربۆیە کیشەیەکی گەورەی بزوتنەوەی کرێکاران هەیە، دەبیت باش لە سوسیالیزم تێبگەن و ئایدۆلۆژی سوسیالیست ئەزموون بکرێت. لەسەر ئەم بنگەیە کێشەی رێکخستنکردنی رێکخستنەکانی پارتیش هەیە،  پێویست بەو شتە هەیە  کە دەبێت رێکخستنی جەماوەر بە پێی خەتی ئایدۆلۆژیک بەهێز بکرێت و مەزن بکرێت. لەم بوارەدا پێویستی بە تێکۆشانێکی بەهێز هەیە.

لە دژی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە  دەبیت لایەنەکانی تێکۆشان ئاواها خویندنەوەی بۆبکرێت. لەیەک هاوپەیمانی بە بەشەکانی ترکە بەم رێکەوتنە فاشیزم هەڵبوەشێننەوە. بۆ ئەوەی کە ئەم شتە سەربکەوێت نەتەنیا هەڵوەشاندنەوەی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە ، دەبێت هەلوەشاندنەوەی فاشیزم بگۆردرێت بۆ ژیانیکی دیموکراتیک کە ئایدۆلۆژیای سوسیالیزم تێیدا سەروەر بێت. دەبیت پیشەنگی لایەنی کۆمەڵگە ، پیشەنگی ژنان، گەنجان، کرێکاران و ڕەنجدەران بکرێت.

کرێکار و ڕەنجدەر ئەگەر لەگەل ژنان و گەنجان  یەک نەگرن، لە دۆخیکی ئاوەهادا ناتواننن تێکۆشانی خۆیان بۆ ئازادی و دیموکرایی بەردەوام بکەن. هەر بۆیە پیش هەموو شتێک پێویست بە هزرێکی راست، تێڕوانینیک تیئۆریک، خەتی فەلسەفەی ئایدۆلۆژیک، خەت، بەرنامە، رێخستن و چالاکی هەیە. رێبەر ئاپۆ ئەم رێگەیە نیشانداوە. دەبیت تیئۆری مۆدڕنیتەی دیموکراتیکی رێبەر ئاپۆ بە باشی خوێندنەوەی بۆ بکرێت و تێبگەیت. تێگەیشتن لێی بەواتای بەجێهێنانیەتی. هەربۆیە دەبێت پێک بێت، تێکۆشانی بەهێزی ئایدۆلۆژیک، پۆلێتیک و رێکخستن بکرێت، بە قەدەر تێکۆشانی سیاسی  و سەربازی دەبیت کردەیی بکرێتەوە، تێکۆشانێکی بەهێزی سوسیالیست دابمەزرێت و گەشە بکات، ئەمە هەیە، نەک نییە. هەتا ئاستێک لە ناو پەکەکەدا ئاوا بووە، لە کوردستانیش هەتائاستێک هەیە. لە تورکیاش بە پێی زوو کەمیش بوبێت ڕێکخستنی کرێکار و ڕەنجدەران، پارتی شۆرشگێری سوسیالیست هەیە بەلام زۆر تەنگن. لەکاتی رێکخستنکردن و چالاکییدا دەبێت ئەو تەنگییە دەرباز بکرێت. بۆ بەهێز کردنی پێویست بە خوێندنەوەی راستی تێئۆریک  و ئایدۆلۆژیک هەیە. خۆی لەخۆیدا تێکۆشینی ئایدۆلۆژی و ڕێکخستنی لەیەک جیا نابنەوە. خوێندنەوەی ئەم شتانە بە شێوەێەکی بەهێز و سەرراستکردنیان، بۆ هەنگاوێکی نوێی سوسیالیزم و هەبوونی گرینگە."

ژ-ت/ک-ش

 

 

 

****