ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە دوران کاڵکان بەشداری لە بەرنامەیەکی مەدیا خەبەر تیڤیدا کرد. هەڵسەنگاندنی کاڵکان لەسەر رۆژەڤەکان بەم جۆرەیە:
" بە رێزەوە سڵاو لە ئافرێنەری بەرخودانی ئیمراڵی رێبەر ئاپۆ دەکەم. لە ئیمراڵی هێرش، گۆشەگیری، ئەشکەنجە، قڕکردن بەردەوامە، بێگومان لە بەرامبەر ئەوەش گەورەترین بەرخودانی واتاداری مێژووییش بەردەوامە.
لە پرۆسەی رابردوودا لە بەڕێوەبردنی سیستمی هەنوکەییدا گۆڕانکارییەک سازنەبوو. ئێمە ئەو کاتەش وتمان، بە سزای دیسپلین بیانوو بۆ گۆشەگیری سازدەکرێت. نەک هەر بۆ گۆشەگیری و رێگری لە دیدا، لە هەمان کاتدا بۆ رێگرییە لە سەرلەنوێ دادگایی کردنەوەی رێبەر ئاپۆ لە چوارچێوەی 'مافی هیوا' و رێگری لە مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ئەو پاساوی یاسایی دەدۆزرێتەوە. ئێمە وتمان، لەوە بەردەوام دەبن. بەراستیش دواتر بینیمان، جارێکی دیکە رایانگەیاند کە سزای دیسپلین دراوە.
بێگومان هۆکاری ئەوە ئاشکرا ناکەن. بەراستیش دۆخێک نییە مایەی قەبوڵکردن بێت. مرۆڤ دەتوانێت ئەوە بڵێت؛ لەم جیهانەدا ئەو مرۆڤەی بە دیسپلینترین دەژی، بە رێکخراوترین شێوە دەجوڵێتەوە و خەبات دەکات رێبەر ئاپۆیە. بە هەزاران، بە دەیان هەزار مرۆڤ ئەوە دەزانن. لە راستیدا بەڕێوەبەرانی دەوڵەتی کۆماری تورکیا ئەوانەی ئەم سزا بێ بنەمایانە دەبڕنەوە ئەوانیش دەیزانن. لەگەڵ ئەوەش وتنی ' سزای دیسپلین' بێ واتایە. دەبێت مرۆڤ بە باشی تێبگات. ئەوە شتێکە لە خۆڕا داتاشراوە.
لەلایەکی دیکەوە هێرشی بەم جۆرە بەردەوامە، لە هەمان کاتدا بەرخودانی گەورەش لە ئیمراڵی بەردەوامە. بەرخودانی گەورە لە ئیمراڵی دەریدەخات کە هێزە پیلانگێڕە نێونەتەوەییەکان و دەوڵەتی تورک لەو سیستمە قڕکەرەی خۆیاندا سەرنەکەون، شکست بێنن. بەرخودانێکی گەورە هەیە، بەرخودان بەردەوامە. لە سەر بنەمای دادگاییکردنی سیاسەت و مێشکی قڕکەر، کۆلۆنیالیست، فاشیست و مەحکومکردنی ئەو مێشکە، بەرخودان بەردەوامە. ئەو کاتە دەبێت ئێمە بە دروستی تێبگەین، بە گوێرەی ئەوە بە شێوەیەکی راست و تێرکەر بەشداری بکەین. گرنگ ئەمەیە.
تەنیا بە تێکۆشان دەتوانین بگەینە ئەنجام
دەبێت ئێمە سیستمی ئیمراڵی کە هیچ یاسا و ئەخلاقێک ناناسێت بۆ هەمووان ئاشکرا بکەین. هەربۆیە وتمان، تێکۆشانی یاساییش گرنگە. پاڕێزەران، لایەکانی بواری یاسا بە کۆبوونەوە و کۆنفڕانسی جیاجیا ئەوە دەکەن. بەراستیش گرنگ و واتادارە. لەبەر ئەوەی مامەڵەی نایاسایی و بێ ئەخلاقی بەو جۆرە لە ئیمراڵی دەکرێت کە هاوشێوەی نییە. ئەوانەی بڕوایان بە یاسا هەیە ئەمە قەبوڵ ناکەن. پێویست بەوەناکات کە دیموکراتیش بن. یاخود سۆسیالیست بن. واتە هەر کەسێک بڕوای بە یاسا هەبێت ناتوانێت سیستمی ئیمراڵی قەبوڵ بکات. لەبەر ئەوەش زۆر گرنگە کە لە قاوبدرێت و ئاشکرا بکرێت، دەمامک لە سەر روخساری لابدرێت، نیشان بدرێت کە سیستمی ئیمراڵی چ جۆرە هێرشێکی نایاسایی و بێ ئەخلاقییە.
ئێمە دەبینین کە تێکۆشان لە دژی سیستمی قڕکردنی ئیمراڵی بە بەرفراوانی بەردەوامە. هەنگاوی گرنگ نراون. لە کوردستان بوو، لە دەرەوەی وەڵات بوو، لە هەموو شوێنێک دەبێت. دەوڵەمەند و فرەچەشن بوو. لەسەر بنەمای هەڵمەتی ئازادیی نێونەتەوەیی کە لە ١٠ی تشرینی یەکەم دەستیپێکرد، چالاکیەک کە بۆ ئازادی جەستەیی رێبەرایەتی بەرفراوان، فرەچەشن و گەورە دەبن. بێگومان دەبێت باشتر گەورە بکرێن. دەبێت ئەوەی هەیە بە دڵنیاییەوە بە پێویست دانەنرێت. لەهەموو گۆڕەپانێک دەبێت باشتر بەرفراوان بکرێت، گەورەبکرێت و ئەنجام لە تێکۆشان وەربگریرێت. لەبەر ئەوەی تەنیا بە تێکۆشان ئەنجام وەردەگیرێت. ئەستەمە کە بە شێوەیەکی جیاواز ئەنجام وەربگیرێت. بەڵام بەرەوپێشچوونەکانی ئێستا ئەرێنین.
بەم بۆنەوە جارێکی دیکە سڵاو لە هەموو چالاکوانان دەکەم. لە زیندانەکان و بەدەوری ئەوانەوە چالاکی بەردەوامە. لاوازیەکی کەمیش بوونی نییە. چالاکییە جەماەریەکان کە بەدەوری بەرخودان لە زیندان شەپۆل شەپۆل گەورە دەبن. ئەوە زۆر گرنگە و بەرەوپێش دەچێت. لە چالاکی جەماوەریدا لە هەموو شوێنێک جموجۆڵ بەردەوامە.
گوشارێکی زۆر خرایە سەر سی پی تی. ئاشکرابوو کە لەلایەنی یاساییەوە ئەرکی خۆیان جێبەجێ ناکەن. دوای ئەوەی ئەمە بەناو رای گشتیدا بڵاوبووەوە و زۆر لایەن بە چالاکیەکانیان وایان کرد کە گوشار لە سی پی تی بکەن. چالاکیەکانی ژنان بە ئەنجام گەیشتن، چالاکیەکانی ناردنی نامە. لە هەموو دەوڵەتەکانی ئەوروپا رۆشنبیران، نوسەران، هونەرمەندان، کرێکاران، سەندیکاکان، دیموکرات، چەپگر، سۆسیالیست، دۆستانی کورد مۆری خۆیان لە ژێر نامەدا و نامەیان بۆ سی پی تی نارد. داوایان لە سی پی تی کرد ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆی بەجێبگەیەنێت. بانگەواز کرا، داوای لێکرا کە بچێتە ئیمراڵی زانیاری رابگەیەنێت. ئەوە خرایەڕوو کە ئەوە ئەرکێکی دیموکراتیک و سروشتیە. هەربۆیە داوا لە سی پی تی کرا کە ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆی راپەڕێنێت.
ئەمە زۆر گرنگە، پێویستە بەردەوامی هەبێت و بەهێزتربکرێت. ئەمە ئاشکرابوو؛ سیستەمی ئیمراڵی، نا یاسایی، نادادپەرەوەری لە ئیمراڵی، هەرەوەها بەرخۆدانی دیموکراسی و ئازادی لە ئیمراڵیدا هەر بەردەوامە زیاتر لە ناو کۆمەڵگەدا بڵاودەبێتەوە، شەپۆل شەپۆل لە ناو کۆمەڵگە، لە جیهاندا بڵاودەبێتەوە. لە هەرجێگەیەک کە مرۆڤ هەستی پێبکات، لە دژی ئەم نایاساییە ڕادەوەستێتەوە. تێکۆشان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بە گرنگ دەبینن، بە ڕێگەی جیاوازەوە بەشداری دەبن. ئەمەش دۆخێکی زۆر بەواتا و گرنگە. تێکۆشان گەیشتۆتە ئەم ئاستە و ناتوانرێت ئاستەنگ بکرێت. پێویستە هەموو کەسێک ئەمەی زانیبێت. هیچ کەسێک ناتوانێت سەرکەوتی هەڵمەتی ئازادی نێونەتەوەی کە بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ دەستیپێکردووە، هیچ کەسێک ناتوانێت بەربەستی بۆ دانێت. بەدڵنیانییەوە ئەم قۆناغە سەردەکەوێت.
لەسەر ئەم بنەمایە هونەرمەندان، ڕۆشنبیر بەشداری هەڵمەتەکە دەبن. چالاکی گەنجان و ژنان بەردەوامن. پێویستە بەرفراواتنریش بکرێن.
پیرۆزبایی لە بەشداربووانی چالاکی ئێشکگری ئازادی لە ستراسبۆرگ دەکەم
ئەوە ڕاستییە هەڵمەتە جیهانییە ئازدییەکانمان بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەچێت، لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە ڕاگەیاندراوە. هەرچەندە ئێشکگری ئازادی بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ماوەی ١٢ ساڵە لە ستراسبۆرگ دەستیپێکردووە و بەردەوامە. وڵاتپارێزانی ئەوروپا بەڕێوەی دەبەن .لە وڵاتە جیاوازەکانی ئەوروپاوە هەر هەفتەو لە گەنجان، ژن، کرێکار، ڕەنجدەر بەشداری ئێشکگرییەکە دەبن. لە ٢٥ی حوزەیراندا ١٢ ساڵ تەواو دەکات و دەکەوێتە ناو ١٣ ساڵەوە. لە ڕۆژنامەوەکانەوە ڕاگەیاندرا کە چالاکیەکی گەورەی جەماوەری ئەنجام دەدرێت. پێویستە بەگرنگیەوە تەماشای ئەمە بکرێت. چالاکیەکە ماوەی ١٢ ساڵە بەردەوامە و لە هەمانکاتدا بووە بە بنکی هەڵمەتە ئازادییە نێونەتەوەییەکانمان. پێویستە بەم شێوەیە ببینرێت. بۆیە لە ساڵوەگەڕیدا پێویستە بە بەشداربوونێکی بەهێزەوە چالاکی ئەنجام بدرێت.
پێویستە گەلمان لە ئەوروپا ئەمەی لە بەرچاوبێت. ئەم چالاکیە ماوەی ١٢ ساڵە بەردەوامە. پیرۆزبایی لە هەموو ئەوکەسانە دەکەم کە بەشداری چالاکیەکەبوون، بە ناوی بەڕێوەبەری پارتەکەمانەوە سڵاوییان لێدەکەم. سەرکەوتن، بنەماتان دانا، هیواتان ئافراند، ئیرادەتان ئافراند. هەمووانتان لە هەموو لایەکی جیهانەوە و هەروەها لایەنگرانی دیموکراتیک و وڵاتپارێزانتان بەرەو چالاکیەکە ڕاکێشت و بەشداربوون. لە ئێستادا چالاکیەکانمان گەرورەتر، بەرفراوانتربووە. ئەوە ڕاستیە بنکی چالاکییە نێونەتەوەییەکانمان لەم چالاکییەوە دەستیپێکرد و پارچەیەکن لەو قۆناغە. لەسەر ئەو بنەمایە گەورەتر و بەرفراوانتر دەبێت ئەنجام بەدەستدەهێنێت. لەسەر ئەم بنەمایە جارێکیتر پیرۆزبای لە هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە بەشداری چالاکیەکە بوون و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
لە ئاسمانەوە پارچە تێکشکاوەکانی ئاکەپە-مەهەپە دادەبارێنە خوارەوە
لەم ماوانەی دوایدا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، ئاڤاشین، زاپ، مەتینا، لە خواکوڕک چالاکی ئەنجام درا و بەردەوامیشە. گەریلا هەموو ڕۆژێک گورز لە فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە دەدات.
لە لایەکی دیکەوە داگیرکەران زۆر زیاتر پشت بە تەکنیکەکانی خۆیان دەبەستن. دەڵین شەڕی تەکنیک و هەواڵگرییە. ڕەوشی هەوڵگرییەکانیش لە ڕەوشی تەکنیکی جیاوازتر نیە. بەهۆی ئەوەی شاردوویانەتەوە هەستپێناکرێن. لەبەر ئەوەی خۆیان دەیشارنەوە زۆربەی شت نابینرێت. بە تایبەت بۆ ڕای گشتی تورکیا کە زۆر ئاگاداری ئەم شتە نین و نەیانبیستووە. بەڵام ئیدی ناتوانن بیشارنەوە. بە هەر جۆرێکبێت ئیدی دەبینرێن. ناوەندی ڕاگەیاند و چاپەمەنی هەپەگە هەتا ئێستا ئەنجامەکانی ئاشکراکردووە. هەندێ چاپەمەنی دیکەش ئەمەیان ڕاگەیاندووە. ئیدی پارچە تێکشکاوەکانی ئاکەپە-مەهەپە لە ئاسمانەوە دادەبارێنە خوارەوە. لە باشووری کوردستاندا دۆخێکی لەم شێوەیە هەبوو.
فڕینی فڕۆکەکانیان پیشان دەدەن، بەڵام جێگەی سەرنجە هەرگیز کەوتنەخوارەوەیان پیشان نادەن
دەوترا زاپ و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا دەبێتە گۆڕستانی فاشیزم. ڕاستە فاشیزم هەڵدەوەشێنرێتەوە. پێویستە هەموو کەسێک بزانێت فاشیزم بەهێز نیە. دەڵێن فاشیزم دادمەزرێنین، بەڵام وانیە و بەزۆر خۆی ڕاگرتووە. هەوڵدەدات تەمەنی خۆی درێژبکاتەوە. هەوڵدەدات هەڵوەشاندنەوەی خۆی ڕاگرێت. بەڕاستی ئەمە زۆر گرنگە نابێت بەکەم تەماشابکرێت. تەیب ئەردۆغان زۆر ستایشی دەکرد. ئاکەپەییەکان لە تیڤییەکانەوە خۆیان دەردەخست، دەیانگوت درۆنمان هەیە، بەشێوەیەکە هەر نازانین چۆن دەفڕن؛ فرین و بۆردوومانکردنەکانیان پیشان دەدا. بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە هەرگیز کەوتنەخوارەوە و تێکشکانیان پیشان نادەن. با پیشانی بدەن تا هەموو کەسێک بیبینێت کە چۆن تێکدەشکێن.
ئەو گورزانەی کە هەم ٢٧ی گوڵان و هەم لە ٦ی حوزەیراندا ئەنجامدران گرنگبوون. وادیارە ئیدی هاوسەنگیەک لەڕووی تەکنیکیەوە درووستبووە. فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە ئیدی ناتوانێت وەک پێشوو بجوڵێتەوە. هەموو چالاکیە گورز وەشێنییەکانی زاپ، ئاڤاشین، مەتینا، خواکوڕک کە لە فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە وەشێنرا لە هەموو ئەو کەسانە پیرۆز دەکەم کە ڕۆڵیان هەبوو لە خستنەخوارەوەی درۆنەکاندا. بەم بۆنەیەوە سڵاو لە هێزی گەریلا و فەرماندەکانی هەپەگە و یەژا ستار دەکەم، کە لە ناو بارودۆخی زۆر سەختدا هێندەیان نەماوە فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە هەڵوەشێننەوە.
پێویستە لە راستی شەڕ تێبگەین
لە کەسایەتی دوایین شەهیدانی مەتینا، زیلان و شاهان و سەرحەد هەموو شەهیدە مەزنەکانی تێکۆشانی قارەمانی بە ڕێزدارییەوە بە بیر دێنمەوە. تێکۆشان لەسەر هێڵی شەهیدانی ئاپۆیی بەڕێوە دەچێت. ئەمە ئاسان نیە. فەرماندەیی ئێمە لە بڕیارگەی ناوەندی زۆر بانگەوازی کرد و وتی: "با گەلەکەمان باش تێبگات، باش ببینێت، بە باشی هەست بکات'. ئەم بانگەوازیانە زۆر گرنگ بوون. بەڵێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان تێکدەشکێندرێت، بەڵام چۆن لێدەدرێ؟ فراکسیۆنە فاشیستەکانی ئاکەپە – مەهەپە هێرش دەکەنە سەر یەکتر. هەپەگە هەفتەیەک لەمەوبەر ئاماری مانگی ئایاری ڕاگەیاند. شەڕێکی جددی لە ئارادایە. ئامارەکانی هەرێمەکانی تر دابین کراوە. لە غەززە بە جۆرێک ئامارەکان دەدرێت، وەک خواردنەوەی پەرداخێک ئاو وایە . واتە ١٠ هەزار و ٢٠ هەزار و ٣٠ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە. ئەوانە مرۆڤن! مرۆڤەکان مرۆڤ دەکوژن. ئەمە چ مرۆڤایەتییەکە؟ پێویستە بە باشی لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت. پێکەوە تووشی ئاڵۆزی هاتوون. ئێمە بزووتنەوەیەکی ئازادیخواز و دیموکراتیکین، بەڵام شتێک بەسەرماندا سەپێنراوە وەک ڕێبەر ئاپۆ وتی: "ئێمە لە گەڵ شەڕ دەژین. ئێمە شەڕ دەکەین بۆ ئەوەی نەکوژرێین. ئێمە کەوتووینەتە ئەم دۆخەوە.
لەم ڕوانگەیەوە پێویستە لە واقیعی ئەم شەڕە بە باشی تێبگەین. شەڕ لە تونێلەکاندا، سیستەمی تیم. چۆن دەکرێت چەند کەسێک ٢٤ کاتژمێر لە شەڕدا بن لەگەڵ سوپایەک و بەردەوام بە شوێنیانەوە بن، لە کاتێکدا ئەوان بەرەوڕووی هێرشی سوپایەک دەبنەوە کە هەموو هێزی لە ناتۆ وەردەگرێت و دەیپارێزن. ئەمە مانای چیە؟ واتای چیه؟ دەبێت باش لێی تێبگەین. دەبێت ئاستی هۆشیاری بەرز بێتەوە. پێویست ناکات بڵێین گەریلا شەڕ دەکات، لێدەدات و ڕوودەدات. بە چ ئازایەتیەک، ئیمان و ئیرادەیەک، بەرخۆدان و فیداکارییەک ئەمە بەدی دێت؟ پێویستە هەموو گەلی کورد، پیاو، ژن، پیر و گەنج، بە تایبەت گەنجی کورد، لەم بابەتە تێبگەن و بە باشی هەستی پێ بکەن. دەبێت ٢٤ سەعاتە بەم ڕۆحەوە لێ تێبگەین و لەگەڵیدا بژین. هەر جۆرە ژیانێکی تر ژیانێکی ڕاست و دروست نییە و قبوڵکراو نییە.
لەم ڕووەوە بەڕاستی گریلا گەیشتوەتە ئاستێکی بەرز و گرنگ. لە ڕابردوودا لە ساڵانی ١٩٨٠ گەلەکەمان لە ئەوروپا لە دەرەوەی وڵات دروشمی "لێدەن گەریلا لێبدەن، کوردستان ڕزگار بکەن" دەوتەوە. ئێستا گەریلا لەسەر بنەمای پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لەدژی هێرشێکی لەو شێوەیە دەبێتەوە و هەنگاو بە هەنگاو کوردستانی ئازاد دادەمەزرێنێت و بنیات دەنێت. بەرخۆدانی گەریلا و گەل پێکەوە لەگەڵ بەرخۆدانی ژنان و گەنجان و گەل بەڕاستی ژیانێکی نوێ دەخوڵقێنێت. ژیانی ئازاد دروست دەکات، ئەخلاقی نوێ دروست دەکات و ئاستی ژیانێکی نوێ دەخوڵقێنێ. مرۆڤی مۆدێرن مرۆڤی ئازاد دروست دەکات و پەیوەندییەکانی مرۆڤی ئازاد بنیات دەنێت. بۆیە لێرەدا تەنها خوێن ناڕێژرێت. بەڵکوو لە بارودۆخێکی سەختدا شەڕێک لە ئارادایە، خوێن دەڕژێت، بەڵام نابێت تەنها سەیری بکرێت. مەبەست لەم شەڕە چییە، چی دروست دەکات، چی بنیات دەنێت؟ چ جۆرە هۆشیاریەک، باوەڕ و ئیرادەیەک دەخوڵقێنێ؟ چ جۆرە کەسایەتیەک دروست دەکات؟ بە چ شێوەیەک لەسەر بنەمای ئازادیی، ژیان بنیات دەنێت؟ چۆن ئازادی ژن و ئیرادەی ژن لەسەر بنەمای یەکسانی بەسەر جیاوازیەکاندا دادەڕێژێت؟ لە ئانجامدا لە کۆمەڵگا ئازادی و دیموکراسی دروست دەکات و کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک بنیات دەنێت. دەبێت ئەمانە لەبەر چاو بگرێت. شەڕی گەریلا پێشەنگایەتی هەموو ئەمانە دەکات. ئێستا ئەم شەڕە لەسەر ئەم بنەمایانە بەردەوامە. بێگومان ئەمە پێویستی بە تێگەیشتن و پشتیوانی دروست هەیە.
پێویستە شەڕەکە بەرفراوانتر بکەین
ڕاگەیاندراو بڵاو کرایەوە؛ پێویستە ئەم شەڕە بەرفراوانتر بکەین. نابێت تەنها لە گۆرەپانەکانی شاخدا سنووردار بمێنێ، بەڵکوو پێویستە لە سەرجەم شارەکان بڵاو بێتەوە. هەرچەندە لە شارەکاندا چالاکیەکی دیاریکراو لە ئارادا هەیە، سڵاویان بۆ دەنێرین. بەڵام پێویستە شەڕەکە بەرفراوان بکرێت. پێویستە بتوانین لە هەموو بوارەکاندا شەڕی خۆپاراستن پەرە پێ بدەین. ئێمە بەبێ شەڕی خۆپاراستن ناتوانین ئازادی بەدەست بهێنین یان دیموکراسی دابمەزرێنین. بە دڵنیاییەوە بە بێ شەڕی خۆپاراستن ناتوانین ببینە کۆمەڵگەیەکی ئازاد و دیموکراتیک. پێویستە ئەمانە زۆر باش بزانین. لەم بوارەدا گریلا پێشەنگە. گەنجانی کورد و گەلی کورد بە دڵ و گیان پشتیوانی ئەم تێکۆشانە دەکەن. گەریلا لەم چوارچێوەدا بەردەوامە لە شەڕ. بە واتایەکی تر فیداکاری گەریلا و وڵاتپارێزی گەل بەڕاستی خۆراک و تەواوکەری یەکترن. شەڕەکە بە ئاشکرا بەردەوام دەبێت. دەتوانم بڵێم لە ماوەی داهاتوودا ئۆپەراسیۆنەکانی گەریلا هەمەلایەنە، دەوڵەمەندتر و فراوانتر پەرەدەستێنن.
فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە لە داڕماندایە و لەناو دەچن
لەڕووی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپەوە دۆخەکە چۆنە؟ ناڕوونە. نامەوێت بڵێم بەم شێوەیە یان بەو شێوەیە، بەڵام وەک ئەوە نییە بەبێ حساب دەوترێ. هەوڵیان دا بە شەڕی دەروونی هەمووان بترسێنن. بەڵام وا دیارە وا نییە. لە ڕاستیدا وا دیارە شەڕی دەروونی زۆر زیادەڕەوی تێدا کراوە. فاشیزم خەریکە دەڕوخێت، فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە لە داڕماندایە. هەموو هەوڵ و تێکۆشانیان، هەموو ڕیکلامەکانیان لە ڕاستیدا بۆ شاردنەوەی ئەم داڕمانەیە. دەیانەوێت سەرەنجەکە بگۆڕن. بە دەمامک ڕاستییەکان دادەپۆشن. بۆ ئەوەی نەبینرێن و کەس لە دۆخەکە تێنەگات. بە تایبەتی لە ڕای گشتی دەرەوە و ناوخۆی تورکیا دەترسن کە دۆخێکی لەو شێوەیە ڕووبدات. لە ئێستادا تەنها لەسەر ئەو پشتگیرییەی لە دەرەوە وەریدەگرن، دەژسن. ترسیان لەوە هەیە چیتر ئەم پشتیوانییەش نەمێنێ. مێشکی زۆر کەسیان بە پارە و وەهمە نەتەوەپەرەستی و ئایینیەکەیانەوە شۆرد و کردوویانە بە دوژمنی کورد و بەردەوام دەڵێن "ئێمە سەرکەوتووین" فریویان دەدەن. دەترسن کۆمەڵگا لەم حەقیقەتە تێبگەن و لێیان دوور بکەونەوە. فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە زۆر لە ڕای گشتی تورکیا و دەرەوە دەترسێت. ئەوان ٢٤ سەعات لە خۆف و ترسدان. دەترسن چیتر نەتوانن بەردەوام بە درۆکردن جەماوەرەکەیان ڕابگرن و پاڵپشتیەکانی دەرەوەش لەدەست بدەن. هەمیشە دەمانگوت؛ ترس هیچ جیاوازیەکی لە گەڵ مردن نییە. بۆیە فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە ناتوانێت لە لەناوچوون ڕزگاری بێت، ئەوەش لە داهاتوویەکی نزیکدا.
هەموو هەڵبژاردنەکان لە ژێر دەسەڵاتی فاشیزمدا فرت وفێڵ و ساختەکارین
چی روویدا؟ لە راستیدا هەموو هەڵبژاردنەکان لە ژێر دەستی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپەدا فرت و فێڵ و ساختەکارین. بە راستیش هەڵبژاردن نین. هەڵبژاردنی ١٤ و ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٣ش فرت و فێڵ بوو. تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆمارێک نییە کە لە هەڵبژاردندا سەرکەوتبێت، دەستیان بە سەر حکومەتدا گرت، فێڵ و زۆرداری لە هەڵبژاردنەکەدا بەکارهێنا. خۆی لە خۆیدا ئاکەپە پێگەی وەک پارتی یەکەم لەدەستدا. لە هەڵبژاردنی ٣١ی ئادار بینیمان. لە شڕنەخ، جۆلەمێرگ و هەموو شارەکانی کوردستان بە شێوەی ئاشکرا فێڵ و ساختەکاریان کرد. ئەو هەموو خەڵکەیان هێنا، دەنگی حەرامیان بەکارهێنا؛ سەرباری ئەوەش نەیانبردەوە. نەیانتوانی بە فێڵ، گوشار و زۆرداری بە دەستیبهێنن؛ ئەمجارە دەڵێن ئێمە بە قەیوم دەستیبەسەردا دەگرین. ئەگەر بەم جۆرە بێت ئەو کاتە هەڵبژاردن بێ واتا دەبێت. فاشیزمی ئاکەپە- مەهەپە با بزانێت، کە جارێکی دیکە بەم جۆرە ناتوانێت کەس ببات بۆ هەڵبژاردن. ئەگەر لەوەدا پێداگری بکات، خۆڕاگری بکات، خەڵک لە دژی ئەوە تێدەکۆشن و هەروەها رادیکاڵتر تێدەکۆشن. با کەس لێکدانەوەی ئەوە نەکات کە بەرامبەریان سەردابنەوێنن. سەرلەبەر فاشیزم دانانەوێدرێت، لە دژی فاشیزم تێکۆشان دەکرێت. ئێستا زیاتر تێکۆشان دەکرێت. فاشیزم هێرشێکە. دەبێت وریا بین، کودەتا دەکات. ئیرادە زەوت دەکات، قەیوم دادەنێت، فێڵ و ساختەکاری دەکات، هێرش دەکات، دەکوژێت و دەگرێت. کەواتە دەبێت بەرخودان هەمەچەشن بێت، زیاتر بەرەوپێش بچێت. بەرخودان لە دژی فاشیزم گەورەتر دەبێت، فرەچەشن دەبێت، توندتر و رادیکاڵتر دەبێت. بەردەوام وتمان؛ فاشیزم هێرشی هەمەلایەنەیە، شەڕە.
شەڕی دژە فاشیستی بەرەوپێش دەچێت
بەرخودانی هەمەلایەنە لە دژی فاشیزم، پێویستییە. بەڵام دەبێت شەڕی دژە فاشیستی لە چەقەکەیدا بێت. شەڕ زیاتر بەرەوپێش دەچێت. ئێستا تۆ هەڵبژاردن بگەیەنیتە ئەم دۆخە، ئەو کاتە گەلی کورد، گەلانی تورکیا، ژنان و گەنجان دەڵێن 'ناهێڵێت ئەوانەی کە ئێمە هەڵیدەبژێرین کارەکان بەڕێوەببەن' و 'هەڵبژاردن هیج سودێکی نییە' دەی کەواتە چی بکەن؟ هەوڵ دەدەن ئەم رژێمە لەناو ببەن. زیاتر روو لە شەڕی شۆڕشگێری دەکەن. ئەوە لە رووی ماتەوزە و مامەڵەی ئێمە لەگەڵ شەڕدا گرنگ و واتادارە. لەو رووەوە شەڕی دژە فاشیست پێشدەکەوێت. بەتایبەتی داوا لە ژنان و گەنجانی تورکیا، رەنجدەرانی تورکیا دەکەم؛ با واز لە مشتومری 'فاشیزم هەیە یان نا، زیاد دەکات یان نا' بهێنن و ئەم هێرشکارییەی فاشیزم، ستەم و شەڕی فاشیست ببینن و لە دژی ئەوە زیاتر پەرە بە بەرخودان بدەن، بەگوڕتری بکەن، رادیکاڵتری بکەن، زیاتر بەشداری لە شەڕی ئانتی فاشیستیدا بکەن و پشتیوانی لێبکەن. ئەوکاتەیە کە بە شەڕ فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە دەڕوخێت.
با بەهەڵە تێنەگەن، من ناڵێم تەنیا بە شەڕ دەڕوخێت. بەڵام بە شەڕ پێشەنگایەتی ئەوە دەکرێت. تێکۆشان لە دژی فاشیزم، بە شەڕ دەکرێت. وەک پارتەکەمان ئێمەش، وەک بزوتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان ئێمەش تێکۆشانێکی بەم جۆرە بەڕێوەدەبەین. ئێمە پێشەنگایەتی بۆ تێکۆشانی دژە فاشیستی دەکەن. دەبێت ئێمە بە شەڕکردن ئەم شەڕە زیاتر گەورە بکەین و بەرەوپێشەوەی ببەین. ئێمە ئەم فاشیزمە و هەموو گەمە و فێڵەکانی هەڵدەوەشێنینەوە، بۆ ئەوەی تورکیا زیاتر دانەڕوخێت، بۆ ئەوەی زیاتر دەرفەتەکانی تورکیا بەفیرۆ نەچن، بۆ ئەوەی کۆمەڵگا زیاتر تووشی زیان نەبێت.
لە راستیدا گرنگترین ئەنجام کە لەوە بەدەستدەهێندرێت، زیاتر یەکگرتن، تێکۆشان کردن و بڵاوکردنەویەتی بە هەموو شوێنێکدا. بەتایبەتیش بۆ گەنجان من دەڵێم. دەبێت گەنجانی تورکیا شەڕی دژە فاشیستی پەرەپێبدەن. دەبێت لە بیری نەکەن، دەبێت دەڤ-گەنچ لە بیر نەکەن. شۆڕشگێڕان لە دژی کودەتاکان چۆن خۆڕاگریان کرد، ماهیرەکان، دەنیزەکان و ئیبراهیمەکان؟ دەبێت ئەو هێڵە لەبیرنەکرێت. دەبێت مرۆڤ بەدوای پێشەنگ و هێڵێکی بەو جۆرە هەنگاو بنێت، ئەو زانابوونە زیاتر بەرەوپێش دەبەن. ئێمە بڕوامان بە رێکخستنبوون و چالاکی ئەوە هەیە، لە قۆناغی داهاتوومان زیاتر بەرەوپێش دەچێت.
کۆنفڕانسی گەنجانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گرنگیەکی مێژوویی هەیە
بە کورتیش بووبێت گوێمان لە کۆنفڕانسی گەنجانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد. گفتوگۆی زۆر گرنگ ئەنجامدران. ئەنجامێکی گرنگیش هاتە ئاراوە. لە هەموو کۆمەڵگاکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا گەنجان بەشداربوون. دەوترێت لە ١٥ وڵاتەوە ٢٥ رێکخراوی گەنجانن. وترا کە ٩٥ نوێنەر بەشداربوون.
پیرۆزبایی لە کۆنفڕانسەکەی لوبنان دەکەم. پیرۆزبایی لە گەنجانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەم. گەنجانی کورد بە شێوەی کارا بەشدارییان کرد. لە کوردستان بەرەوپێشچوونی تێکۆشانی ئازادی چۆن کاریگەری ئەرێنی لە سەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنێت؟ چۆن گەنجان، ژنان، کرێکاران، رەنجدەران و گەلان لەیەکتر نزیک دەکاتەوە؟ ئێمە لەمرۆدا نمونەیەکی بەرچاوی ئەوەمان لە بەیروت بینی. کۆبوونەوەیەکی گرنگی مێژوویی سازکرا. لە لیبیاوە تا قەفقازیا، لە یەمەنەوە تا کوردستان لە شوێنێکدا کە ئەو هەموو شەڕ و کێشەیەی تێدا زیادبوون و شەڕی تێدا بەردەوامە، کۆبوونەوەیەک بریاردارانە بۆ چارەسەری هەموو ئەو کێشانە سازکرا. ئاستێکی بڕیارداری هاتەئاراوە، ئیرادەیەک هاتە ئاراوە، ئەوە زۆر گرنگە.
لەسەر ئەو بنەمایە کۆنفرانسی گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پیرۆز دەکەم. ئەنجامەکانی گرنگییەکی مێژوویییان هەیە. سەرکەوتنێکی گەورە نیشان دەدات. ئێمە لەو باوەڕەداین ئەم ئەنجامە وردە وردە لە هەموو بوارەکاندا دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە. هەندێک هەڵسەنگاندن لەسەر ئەو بنەمایە بوو. بەم شێوەیە تێکۆشانی ئازادی لە کوردستان، بە پێشەنگایەتی گەنجان، تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقادا بڵاودەبێتەوە. ئەمە زۆر ڕوونە و ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنێت.
پێویستە ئەمە بزانرێت. ٤٥ ساڵ لەمەوبەر لە بەیروت، ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ نوێنەرانی گەلی فەلەستین و ئەندامانی ڕێکخستنی ئازادیخوازی فەلەستین و گەنجانی فەلەستینی، لوبنانی و بەیرووتی یەکێتی دامەزراند و پێکەوە کاریان کرد. ئەم تێکۆشانە مەزنە ٤٥ ساڵە دەستی پێکراوە. هەروەها ڕێبەر ئاپۆ هەنگاوی دووەمی لە بەیروتەوە دەستی پێکرد. ئێستا گەنجانی کورد هاوشانی گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوای ٤٥ ساڵ لەگەڵ هاوتەمەنەکانیان لە لوبنان لەدەور یەک کۆدەبنەوە.
ڕێبەر ئاپۆ چۆن دەستی بە هەوڵدان کرد و لە ماوەی ئەم ٤٥ ساڵدا هێناویەتیە ئێرە، ئێمە لەو باوەڕەداین لەسەر بنەمای دەست نیشانکردنی دەرەنجامەکانی ئەم کۆنفرانسە لەبواری کردارییەوە، ئەم تێکۆشانە بۆ ئازادی و دیموکراسی لە کوردستانەوە بۆ هەموو شوێنێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا پەرە دەستێنێ.
پێویستە گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەم ڕاستیە تێبگەن. ماوەی ٢٠٠ ساڵە سەرمایەداری ئەوروپا و مۆدێرنیتەی سەرمایەداری هێرش دەکەنە سەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. سەد ساڵە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شەڕ دەخوڵقێنن، لە ڕاستیدا سەد ساڵی تێپەڕاندووە. ئەمانە پێشتر لە کۆبوونەوەکاندا باس کرابوون. هەموو دەستێوەردانە دەرەکیەکان ڕەتدەکەنەوە. ئەوان دەڵێن هیچ دەستێوەردانێکی دەرەکی ناتوانێت دیموکراسی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بهێنێ، سەرەتا یەکەم پرۆژەی گەورەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. گەنجان دەڵێن بە پشتیوانی ئەوان ئیرادەی دیموکراتیکی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرهەڵدەدات و دەڵێن ئێمە پێشەنگایەتی دەکەین. گەنجان لە بەیروت هیوا و ئیرادەیان نیشان دا. بەتایبەت لەم بارودۆخانەدا کە لە غەززە، کوردستان و یەمەن خوێن دەڕێژرێت و ئەوەندە کێشەکان زۆرن. لە دۆخێکی وادا زۆر گرنگە کە گەنجان بڵێن لەم بوارەدا دەستوەردان دەکەین. بەڕاستی هیوایان بەخشی. جۆش و خرۆشێکی گەورەیان پێشکەش کرد. ئێمە باوەڕمان وایە بەردەوام و سەرکەوتوو دەبن.
گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەتوانن زۆر شت لە پارێزنامە فێر ببن
دەتوانم هەمان شت بۆ گەنجانی کورد و گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵێم. پێویستە گەنجان بە دروستی لە هێرشە دەرەکییەکان و لایەنی نەتەوە دەوڵەتەکان تێبگەن. هیچ شتێک لە دەستیان نایەت. هێز و داهاتوو بەدەست گەل و ژنانەوەیە. بۆیە گەنج ڕۆح بە بزووتنەوەی گەل دەبەخشێت، وەکوو دینامیزمە، پێشەنگایەتی دەکات. لەم ڕوانگەوە پێویستە ئەم ڕاستیانە بە باشی ببینێت. بۆ ئەمەش پێویستە خۆیان بە باشی پەرەوردە، بەڕێکخستن، بەهێزتر و باشتر بەرخۆدان بکەن. لە بەرامبەر ئەم شەڕە بەرژەوەندخوازانەدا، دەبێت لە هەموو شوێنێک، لە هەموو وڵاتێک، لە هەموو کۆمەڵگایەک، شەڕی بوون و ئازادی بکرێت و گەنجانیش پاڵپشتی یەکتر بن. چونکە هیچ ڕێگەیەکی تر جیا لەوە بۆ دیموکراتیکردن و ڕزگارکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نییە. تەنها بەم جۆرە بەرخۆدانەوە، بەسەر ئەم دۆخەدا تێدەپەڕێن. پێویستە هەموو گەنجان پارێزنامەکانی ڕێبەر ئاپۆ بخوێننەوە، پێویستە زیاتر بگواسترێتەوە لە ناو گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. گەنجان لەسەر بنەمای پارێزنامەکانی ڕێبەر ئاپۆ خۆیان پەروەردە بکەن. ئەمە زۆر گرنگە. بۆ ئەوەی بزانن ڕاستی چییە، درۆ کامەیە؟ دۆست کێیە، دوژمن کامەیە؟ بۆ تێگەیشتن لەمانە، بۆ تێگەیشتن لە واقیعی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بۆ ئەوەی ئیرادەیەکی ئازاد و دیموکراتیک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێشکەوێت، بۆ ئەوەی بزووتنەوەیەکی پێشەنگی گەنجان بوونی هەبێت، زۆر شت هەیە کە هەموو کەسێک بەتایبەت گەنجان دەتوانن لە ڕێبەر ئاپۆ لە پارێزنامەکانی فێر بن.
ڕێبەر ئاپۆ ٤٥ ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ، گەلی فەلەستین، لەگەڵ ڕێکخستنی ئازادیخوازی فەلەستین، لە بەیروت، بەرخۆدانێکی دەستپێکرد. ئێستا گەیشتۆتە ئەم دۆخە. بەرخۆدانی فەلەستین بە شێوازی جیاواز هەیە، بەڵام دۆخی غەززەمان بینی. لەڕاستیدا پێویستە لەو دۆخە ڕزگار بکرێت، پێویستە مرۆڤەکان ئیلهام وەربگرن و بگەنە ئاستێک کە بۆ بەرخۆدانی ئازادی، پێشەنگایەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات. لەسەر ئەم بنەمایە بەرخۆدان لە کوردستان بەردەوامە. پێویستە مرۆڤ مەیدانەکانی تریش ڕابکێشێتە ئەم ئاستە. زۆر شت هەیە کە لە ڕێبەر ئاپۆ فێری بین. پێویستە هەمووان پارێزنامەکانی بخوێننەوە، لێکۆڵینەوە بۆ تێکۆشان و پراکتیکی ڕێبەر ئاپۆ بکرێت، پێویستە شێواز و پرەنسیپەکانی لێکۆڵینەوەی بۆبکرێت، هەتا لەوە تێبگەین ڕێبەر ئاپۆ بە چ شێوازێک تێکۆشانی کردووە.
نابێت گەنجان تەسلیمی بەرنامە و پلانەکانی دەوڵەت نەتەوەببن
پێویستە بزانرێت کە ڕێبەر ئاپۆ لە سەرەتاوە دەستیپێکرد. بە تەنها خۆی چووە لوبنان و بەیروت. تەنانەت وەرگێڕ و هەڤاڵێکیشی لەگەڵدا نەبوو. هەموو شتێکی لە سەرەتاوە دەستپێکرد، تێکۆشانی ئازادی لە کوردستاندا پێشخست کە لە ئێستادا پێشەنگایەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستپێدەکات. لەو سەردەمەدا گەنج بوو. گەنج و تەنها بوو. ئەوەی دەمەوێ بیڵێم ئەوەیە؛ کاتێک مرۆڤ شتێکی بوێت، ئەوە دەتوانێت بیکات. مرۆڤ دەتوانێت ئەم شتانە لە ڕێبەر ئاپۆوە فێربێت و لە پراکتیکدا پێشیبخات. بۆیە لەو باوەڕەداین ئەنجامی ئەم کۆبوونەوەیە بە ڕۆحێتێکی لەم شێوەیە و بەتایبەت بە شێواز و ڕیتمی ئاپۆییانەوە هەڵدەسەنگێنرێت و دامەزراوەی ڕێکخستنی پێویست دادەمەزرێنرێت و بەدواداچوون و گفتوگۆ و کۆبوونەوەی پێویست ئەنجام دەدرێت و لە پراکتیکدا پیشان بدرێت. پێویستە گەنجان تەسلیمی هێرشەکانی مۆدێرنێتەی سەرمایەداری و پلانەکانی دەوڵەت نەتەوە نەبن. ئەو شتەی دەتوانێت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕزگاربکات ئەم هەنگاوانەیە.
لە بەرامبەر هێرشی ئایدۆلۆژی، سیاسی و سەربازیدا، پێویستە تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی بە ڕێگەی هاوڕێیەتی و لە نێو پشتگیرکردندا پێشبخرێ و بەڕێکخستن بکرێت. پێویستە لە دژی زانست، زایەندپەرستی، نەتەوەپەرستی و ئاینگەرای مۆدێرنێتەی سەرمایەدارییدا، مۆدێرێنێتەی دیموکراتیک بە بنەما بگیرێت. پێویستە سۆسیالیزمی دیموکراتیک ڕونبکرێتەوە و هۆشمەندی ئازادی و دیموکراسی بەدەستبهێنرێت، خۆپەرەوەردەکردن و بەڕێکخستن پێکبهێنرێت و بە گوێرەی ئاستی ڕێکخستنبوونی نەتەوەی ڕێکخستنبوونی هەرێمیش پێشبخرێت.
قۆناغێکمان دەستپێکردووە کە بەرەو کۆنفیدراڵیزمی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەنگاودەنێت. پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک چارەسەربکرێن. گەنجان ببنە پێشەنگی دامەزراندی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک. پێویستە بە تێکۆشان و بونیاتنانی خۆیان پێشەنگایەتی ئەم ئەرکە بکەن. ئەم کۆنفرانسە بە تێکۆشانێکی ژیانی لەم شێوەیەدا مانای خۆی وەردەگرێت. لەو باوەڕ و هیوایەداین کە قۆناغێکی لەم شێوە تێکۆشانە زۆر پێشکەوێت. وێڕای سەختی بارودۆخەکە، بە ئەنجامگەیاندی ئەم شتە زۆر گرنگە. ئەمە سەرکەوتنێکی گەورەیە. پراکتیکەکان بە گوێرەی ئەگەرەکانی ئەم شتە بێت. بەم بۆنەوەیە بەناوی پارتەکەمانەوە پیرۆزبایی لە هاوڕێیانی گەنجمان دەکەین و هیوای سەرکەوتنیان لە تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسیدا بۆ دەخوازم.
لە ٢٨هەمین ساڵوەگەڕیدا لە کەسێتی هاوڕێ زیلاندا بە ڕێز و پێزانینەوە هەموو شەهیدانی مانگی حوزەیران، شەهیدانی تێکۆشانی ئازادیمان یاد دەکەمەوە. پەیوەست بە شەهیدانەوە مانگی حوزەیران لە ناو تێکۆشانماندا وەک مانگی فیدایەتی پێناسەکراوە. تەڤگەری ژنانمان مانگی حوزەیران وەک مانگی فیدایەتی ژن پێناسەدەکەن. هاوڕێ گولان، هاوڕێ سەما و بەدەیان هاوڕێی ژنی دیکە لەم مانگەدا شەهیدبوون. ئەمانە هەموویان پێشەنگی فیدایین. مانگی حوزەیران لە مێژووی تێکۆشانماندا بووە بە مانگی فیدایی. لە ساڵی ٢٨هەمنیدا لە مانگی حوزەیراندا وەک تەڤگەر و گەل فیدایەتی خۆمان زیاتر پیشان بدەین و تێکۆشانی فیدایەتی زیاتر بەرەوەپێشەوەبەرین.
گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستار لە گۆڕەپانەکانی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و لە هەر چوارپارچەی کوردستاندا تێکۆشانێکی لەم شێوەیە بەرێوەدەبەن. تەڤگەری ژن و گەنجانمان لە هەموو جێگەیەک گرێدراوی هێڵی هاوڕێ زیلان بەرخۆدان دەکەن. تێکۆشانی گەلمان بە فیدایەتییەوە بەردەوامە.
هێرش لە دژی گەلی کورد لە ئاستی هێرشی دژ بە ژناندایە
دەمەوێت ئەمە دەربڕم. پێشەنگایەتی زیلان بووە هۆکار کە ژنی فیدای و کوردی فیدای دەرکەوێت. ڕووی گەلی کورد و ژنان لە تێکۆشانی فیدایانەیە. ئەمەش ئازادی و ئیرادەیەکەی دەرخست. لە ڕاستیدا هەموو هێرشەکان ڕێک لە دژی ئەمەیە. هێرشەکانی سەر شارەوانی دەستبەرسەرداگرتنی ئیرادەی گەل و هێرشەکانی دیکەش هەر لە دژی ئەم شتەیە. گەر لێی بڕوانین دەبینین کە نایانەوێت ژن و گەلی کورد خاوەنی ئیرادە و ئازادبن و خۆیان بەڕێوەبەرن. هەر لەبەر ئەمەشە هێرش دەکەن. ئامانجی سەرەکی هێرشکردنە سەر شارەوانیەکان هەر ئەمەیە. بە ڕاستی ژن و کوردبوون بە فیدایانەوە خۆی ئازاد دەکات، کۆنەپەرستان زۆر دەترسێنێت. ئەمەش زهنیەت، سیاسەت و سیستەمی پیاوسالاری دەترسێنێت. سیستەم و زهنیەتی فاشیست، تاڵانکەر و قڕکەر دەترسێنی. لەبەرئەمەیە بە هەموو هێزی خۆیانەوە هێرش دەکەن. هێرش لەدژی گەلی کورد لە هەمان ئاستی هێرشی سەر ژناندایە.
ئازادی گەلی کورد و ئازادی ژنان وەک راستی هەموو ئازادییەکان خۆی نیشان دەدات. کاتێک کە مرۆڤ لە تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد و ژنان دەڕوانێت، مرۆڤ دەبینێت کێ بە راستی ئازادیپارێز و دیموکراتیکە. کێ تێکۆشەرە. ئەوە زۆر گرنگە.
راستی هاوڕێ زیلان پێشەنگایەتی بۆ ئەوان دەکات. رێبەر ئاپۆ دەیگوت: "زیلان فەرماندە و ئێمە سەرباز و شەڕڤانی ئەوین". بەراستیش ئەوە بە تێکۆشانێکی ٢٨ ساڵە خۆی نیشاندا. هەروەها دەبینین کە چۆن لەبەرامبەر هەموو دواکەوتووییەکان وەستاونەتەوە. ئەو کاتە زۆر روونە کە تێکۆشانی هاوڕێ زیلان چییە و لە ٢٨ ساڵدا چی هێناوەتە ئاراوە. ئێمە پێویستمان بە وتەی زیاترە؟ نا نییە. ئەو کاتە لە ٢٨ەمین ساڵیادیدا پێویستە چی بکەین؟ پێویستە ئێمە ئەو راستیانە باشتر بزانین. پێویستە ئێمە زیاتر لە سەر هێڵی زیلان بین. بۆ ئەوەش زیاتر پێویستیمان بە فیداییبوون هەیە.
زیلان راستی ژن و گەلی فیدایی خستەڕوو
پێویستە بە پێشەنگایەتی گەل، ژنان، گەنجان، پارت و گەریلای فیدایی کۆمەڵگەیەکی فیدایی بونیادبنرێت. شۆڕشگێڕیی و وڵاتپارێزی ئێمە پەیوەستە بە هێڵی فیداییەوە. هیچ شتێک ناتوانێت بەر بەوە بگرێت. ئێمە لە هەموو شوێنێک خۆڕاگری دەکەین. ئێمە بە هەموو شێوەیەک و بە رێبازی جیاجیا خۆڕاگری دەکەین بەڵام وشیاری، بڕوا، رۆح، ئازایەتی و فیداکاری ئێمە پەیوەستە بە هێڵی گیانبازییەوە. ئیتر دۆخێکی بەو زۆرە بونیادنراوە. زیلان بووە کۆمەڵگەیەکی ژنان و زیلان بووە کۆمەڵگەی گەلی کورد. چالاکی فیدایی هاوڕێ زیلان، راستی فیداییبوونی ژنان و گەلی کوردی خستەڕوو. ئێمە لە ساڵیادی ئەودا باشتر لەوە دەگەین و خاوەنداری لێدەکەین. بە تایبەتی من لەو بڕوایەدام کە گەنجانی کورد لەوە تێدەگەن و خاوەنداری لێدەکەن.
پێویستە گەنجان لە باکوور باشتر لە هێڵی زیلان تێبگەن و باشتر خاوەنداری لێبکەن. بۆ ئەوەی بزانن زیلان چییە و واتاکەی جییە؟ بە راستیش ئەو گەنجێتیە خۆڕاگری دەکات. ماوەی ٤٥ ساڵە تێکۆشانێکی گەورە گیراوەتەبەر و ٤٠ ساڵە شەڕێکی گەورە هەیە. گەریلا رێکخستنێکی گەنجانە، پارتەکەمان پارتێکی گەنجانە. هیچ گومانێک لەوەدا نییە. لەبەر ئەوەس ئەوەتا ئێمە لە ٤٠ ساڵەی هەڵمەتی ١٥ی تەباخ (ئاب)داین. گەنجان ٤٠ ساڵە پێشەنگایەتی شەڕی ئازادی دەکەن. ئەمەش بە پابەندبوون بە هێڵی گیانبازی دێتەدی واتە پەیوەستە بە هێڵی زیلانەوە.
ئەمڕۆش گەنجان لە دژی هەر جۆرە هێرشێکی فاشیستی، داگیرکاری، کۆمەڵکوژی و شەڕی تایبەت تێکۆشان دەکەن. لەو کاتەدا پێویستە گەنجان بە باشی دوژمن بناسن، لە شەڕی تایبەت بە باشی تێبگەن و بزانن شەڕی تایبەت چییە و چی نییە؟ شەڕی تایبەت هێرشی سەرتاسەری سیستەمی مۆدێرنیتە سەرمایەدارییە. هێرشێکی یەکلایەنە نییە. هێرشی ئابووری، ئایدۆلۆژی، دەروونی، سیاسی، سەربازی، کولتووری و کۆمەڵایەتییە. بەم هیرشانە کۆمەڵگا بە ئامانج دەگرن. بەڵام ئەم هێرشانە بۆ سەر گەنجان زیاتر لەبەر ئەوەیە کە ئەوان هێزی دینامیکی کۆمەڵگان. هێرش بۆ سەر ژنان زیاتر لەبەر ئەوەیە کە هێزی ئازادیخوازیی کۆمەڵگان. هەر بۆیە زۆربەی ژنان و گەنجان ڕووبەڕووی شەڕی تایبەت بوونەتەوە. هەر بۆیە پێویستە بە باشی لە شەڕی تایبەت تێبگەین و لە هەموو ڕوویەکەوە لە دژی شەڕی تایبەت شەڕی خۆپاراستن پەرە پێبدەین. شەڕی تایبەت هێرشێکی فرەلایەنەیە. بۆیە تێکۆشان لە دژی دەبێت فرەلایەنە بێت. بەڵام لە ناوەندی هەموویاندا ڕاستی سەربازیش هەیە. ئەگەر شەڕ پێشەنگایەتی نەکات و ئەگەر لە شەڕدا ڕێگری لێ نەکرێت، تێکۆشان گەشە ناکات. ڕاپەڕین وچالاکیی جەماوەری گەشە ناکات. پێویستە ئەمە بزانین. هەر بۆیە پێویستە پیشەنگایەتی شۆڕش بە بنەمای هەموو شتێک بزانین و لە پێشەنگایەتی گەریلادا بەرەو پێشی ببەین.
پێویستە گەنجانی باکوور لەم بابەتە باش تێبگەن. پێویستە زیاتر خۆیان پەروەردە و بەڕێکخستن بکەن. ئەمە پێشنیاری منە بۆ هەڤاڵانی گەنج. کاتێک دەڵێین پێویستە زیاتر خۆتان پەروەردە بکەن و بەڕێکخستن بکەن، پێویستە ئەمە وەک چوون بۆ قوتابخانە تێ نەگەن. لە قوتابخانەکانی ئاکەپە و مەهەپە هیچ شتێک وەرناگرن. لە قوتابخانەکانی دەوڵەتی تورکدا گەل ئەوەی دەیزانێت لەبیری دەچێتەوە. با پارێزنامە و ڕێنماییەکانی ڕێبەر ئاپۆ بخوێننەوە. با بە پێی هێڵی ڕێبەر ئاپۆ گەشە بکەن. پێویستە بە بەردەوامی ئەم کارە بکرێت. با نەڵێین خۆمان پەروەردە کردووە و بەسە بۆ ئێمە. پێویستە پەروەردە بە ڕێکخستن و ڕێکخستن لەگەڵ چالاکییەکان تێکەڵ بکرێت. یەکگرتوویی نێوان بیر و چالاکییەکان پێویستە. ئەمانە پەیوەندییان بەیەکەوە هەیە. پەروەردە و ڕێکخستن و کردار پێکەوەن. ئەمەیە ڕێبازی ئاپۆیی. ئەمە ڕێبازی کەماڵ پیرە.
پێویستە بڵێین ڕێبەر ئاپۆ
لەو کاتەدا پێویستە گەنجانی ئاپۆیی بەم شێوەیەبێت. هەروەک چۆن هەتا ئێستا بەڕێوەچووە، بە ئازایەتی و فیداکارییەوە پێشەنگایەتی تێکۆشان بکەن. پێش هەموو شتێک پێویستە خۆیان لە کاریگەرییەکانی مۆدێرنێتەی سەرمایەداری ڕزگاربکەن. بەڵام لەم مژارەدە کەموکوڕی هەیە. بۆ نمونە کاریگەری مۆدێرنێتەی سەرمایەداری هەیە، نەبوونی پەرەوەردە و لاوازی ڕێکخستن هەیە. چاوەڕوانیان لە هەندێ لایەنی تر هەیە. بەڵام ئەوەی ئەم کارە دەکات گەنجانە. دەتوانن بە ئاسانی خۆیان بە ڕێکخستن و پەروەردە بکەن. لە ڕاستیدا ئێمە لەمەدا بەرپرسیارین. هەروەها پەیوەست بەمەوە بەرپرسیارێتی خۆمان دەربڕین. لە ڕاستیدا ئەوانەی دەتوان بێن با بێن. پەروەردەیان دەکەین. وە دەمانەوێت بێن.
گەنجانی ئاپۆی ئەو گەنجانە کە لە هێڵی ئاپۆی تێگەشتوون. ئەو گەنجانەن کە لەسەر بنەمای هێڵی ئاپۆی خۆیان پەروەردەکردووە. بۆیە پێویستە زمان، ڕەفتار، ژیان و هەموو شتێکیان بەو شێوەیە بێت. بەڵام هەندێ جار دەبینم هەندێک گەنجان دەڵین "بەڕێز ئۆجالان" کاتێک ئەمە دەبیستم دەترسم. من لە ساڵی ١٩٧٥ەوە هەتا ئێستا ناوی ڕاستەقینەی ڕێبەر ئاپۆم دەرنەبڕییوە. هەموو کاتێک دەمانگوت هەڤاڵ. دواتر گوتمان "ڕێبەر" ڕێبەری پارتەکەمان، ڕێبەری گەلی کورد.. فەرماندەیەکی مەزن نابێت بە ناوی ڕاستەقینەی خۆی دەرببڕێت. پێویستە بگوترێت ڕێبەرێتی. لەبری ئەوەی بەم شێوەیە دەریبڕن با بڵێین "ڕێبەر ئاپۆ" ئاوا باشترە. هەم بەم شێوەیە بە کوردییش دەریببڕن.
لە ژێر کاریگەرییەکانی مۆدێرنێتەی سەرمایەدارییدا ناتوانین لە دژی شەڕی تایبەت و تاڵانکاریدا بوەستینەوە. پێویستە لەسەرەتادا شۆڕش بەسەر کەسێتی خۆماندا دەستپێکەین. زمان، ڕەفتار، شێوازی ژیان و کەسایەتیمان ڕاستبکەینەوە و بیگۆڕین. شۆڕشی کەسێتی پەرەپێدەین. بەو مانەیەی لە بنەمادا شۆڕشی ئازدی و بنەمای ڕزگاربوون لە شەڕی تایبەت پەیوەستە بە شۆڕشی ئەخلاق و ویژدانەوە، پێکهێنانی شۆڕشی کەسایەتییە. ئەمەش بە گەنجی ئاپۆی و هاوشێوەی فیدایبوونی زیلانەوە پێکدێت.
جارێکی دیکە لە ٢٨هەمین ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی زیلاندا لە کەسێتی ئەودا هەموو شەهیدانمان بە ڕێز و پێزانینەوە یاد دەکەمەوە. بە تایبەتی بانگەوازی لە گەنجانی باکووری کوردستان دەکەم بە هێڵی زیلانیەوە زیاتر خۆیان پەرەوەردەبکەن و گەنجایەتی فیدایانەی ئاپۆیی بەدەست بهێنن.