ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری پەکەکە دوران کاڵکان سەبارەت بە سیستمی ئەشکەنجە، گۆشەگیری و جینۆسایدی ئیمرآڵی و بەرخودانی گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە بەرامبەر ئەوەدا، هەڵسەنگاندنی کرد.
هەڵسەنگاندنی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری پەکەکە دوران کاڵکان بەم جۆرەیە:
لە بەشی پێشوودا هەوڵمان دا سیستەمی ٢٥ ساڵەی ئیمراڵی بە شێوەیەکی گشتگیر و بە کورتی لە زۆر رووەوە هەڵبسەنگێنین. ئێستا دەمانەوێت قورسایی بخەینە سەر لایەنەکانی بەرخۆدانی ٢٥ ساڵەی ڕێبەر ئاپۆ لە دژی سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری و جینۆسایدی ئیمرالی. مرۆڤ چۆن و لە سەر چ بنەمایەک دەتوانێت بۆ ماوەی ٢٥ ساڵ، چارەکە سەدەیەک لەدژی سیستەمێکی بەوجۆرەی ئەشکەنجەدان، گۆشەگیری و جینۆساید خۆڕاگری بکات؟ چۆن دەتوانێت لە دۆخێکی گۆشەگیری و دابڕان و ئەشکەنجەدانی ئاوا سەختدا لەسەر پێ خۆی رابگرێت؟ بێگومان وەڵامی ئەم پرسیارانە گرنگە. دۆخێکە پێویستە بە باشی تێبگەین. شتێک نییە کە هەموو کەسێک بتوانێت بەدەستی بهێنێت یان ئەنجامی بدات. نەک هەرتێکۆشانێکی بەم شێوەیە، تەنانەت ناکرێت مرۆڤ بە تەنیا، دوور لە مرۆڤەکان، بۆ ماوەی ٢٥ ساڵ بژیت. تەنها زۆر کەم کەس دەتوانن بەم شێوەیە بمێننەوە. نەک هەر بە زیندوویی مانەوە، بەڵکو مرۆڤ لە رووی مادی و جەستەییەوە خۆی بکاتە هێزی تێکۆشان و هیوای هەموو مرۆڤایەتی؟ ئەوە چۆن دەستەبەر دەبێت؟ ئەمە ئەو راستیەیە کە ڕێبەر ئاپۆ دەریدەبڕێت. ئەمەیە کە ئێمە پێی دەڵێین راستی و حەقیقەتی رێبەرایەتی.
ڕێبەر ئاپۆ لە مانیفێستی کۆمەڵگەی دیموکراتیک کە لە ٥ بەرگ پێکهاتووە و لە پارێزنامەکانی دیکەی پێشوویدا چەندین جار هەڵسەنگاندنی سەبارەت بە ژیان لە سیستەمی ئیمرالیدا کردووە. باسی لەوە کرد کە چۆن ژیانی لە ئیمرالی دروست کردووە و چۆن بەرهەمی هێناوە، لەسەر چی بنیاد نراوە، چۆن ژیاوە و چۆن ئەم بەرەوپێشچوونانەی دروست کردووە. ئەم هەڵسەنگاندنانە زۆر گرنگ، مانادار و قووڵ بوون. لە پارێزنامەدا هەموو ئەو تێزە تیۆریانەی کە لەسەر بنەمای گۆڕینی پارادایم سازکراون، زۆر گرنگ بوون. بەڵام ئەوانە هەڵسەنگاندنی پەیوەست بە ژیانی ئیمراڵی بوون کە واتایەکی گەورەترییان دەبەخشی و لەوانە گرنگتر بوون. هەوتی خۆی، پێوانەکانی خۆی، تێگەیشتن لە ژیان و مامەڵەکردنی خۆی زۆر بە روونی لەوێ خستەڕوو.
کاتێک پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات ڕوویدا، بە نزیکەی هیوای هەمووان رووخا و بڕوا لەدەستچوو. دەوترا کە ئیتر ئەمە کۆتایی هاتووە. ڕاستییەکانی ئاپۆ تا ئێرەیە و لێرەدا کۆتایی دێت. زۆر کەس هەبوون دەیانوت خەباتی ڕێبەر ئاپۆ تائێرەبووە. تاڕادەیەک هەمووان وایان دەوت. کەم کەس هەبوو بتوانن لەوە زیاتر بیر بکەنەوە. لەناو بزوتنەوە، لەناو رێکخستن، لە ناو حزبەکەمان، لە نێو خەڵکی وڵاتپاڕێزمان، لە نێو دۆستەکانمان و لە سەرتاسەری جیهاندا پێشتر بەم شێوەیە هەڵسەنگاندن و تاوتێ دەکرا. وتیان ئێستا ئەمە کۆتایی هاتووە. دەشیانوت: تەمەنی پەکەکە ٦ مانگی ماوە، دوای ٦ مانگ شتێک بە ناوی پەکەکە لەم جیهانەدا نامێنێت، پرش و بڵاو دەبێت و هەڵدەوەشێتەوە. ئەمەیان نووسی و وتیان. ڕۆشنبیران، سیاسەتمەداران، نازانم، خەڵکێکی زۆر کە خۆیان بە زۆر زانا دەزانن. ئەوانەی پێخۆریان بە پیلانگێڕی نێونەتەوەیی و کێشەی کورد دەکرد، بەم کارە دڵخۆش بوون. بە وتەی خۆیان وایان دەزانی لەم دژوارییە رزگارییان بووە. وڵاتپارێزانی کورد و دۆستانی کورد هەستیان بە دڵتەنگی و ئازار دەکرد. زۆر کەس هەبوون دەیانگوت ئەی هاوار، ئایا ئەمە تائێرەبوو، ئایا بەم شێوەیە کۆتایی دێت؟ کەسانێک هەبوون کە دڵتەنگ بوون، دەیانناڵاند و بە شڵەژانی دەرونی قوردا تێپەڕبوون. چونکە ئەمە بینرا. بە واتایەکی تر لە سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری و جینۆسایدی ئیمرالیدا هیچ شتێکی تر ناتوانێ ڕووبدات. مرۆڤ لەوێ لەناو دەچێت و تیادەچێت، هیچ شتێکی نوێی لەوێ نایاتە دەرەوە. لەبەر ئەوە مێژوو بۆ ڕێبەر ئاپۆ کۆتایی هاتووە و شتەکانی پەیوەست بە ڕێبەر ئاپۆ کۆتاییان هاتووە. کاتێک بەڕێوەبەری ئێمە باسی ڕێبەر ئاپۆی دەکرد و دەیوت ئێمە هێڵی ڕێبەر ئاپۆ درێژە پێدەدەین، بەشێکی زۆر لە وڵاتپاڕێزان و دۆستانمان ناڕەزایەتییان نیشانداین. دەستوەردانیان کرد. کەسانێک هەبوون دەیانوت: ئیتر بەسە ڕێبەر ئاپۆ. وتتان ڕێبەر ئاپۆ کەمێک گوێمان لێ بگرن. وتیان: ئێستا سەردەمی ئاپۆ کۆتایی هاتووە، شۆڕشی ئێمە دروست دەبێت. کەسانێک هەبوون هەوڵیان دەدا زۆرێک لەو دەرفەت و دامەزراوانە زەوت بکەن، کە تێکۆشانی ئێمە دروستی کردبوون.
کەس بڕوای نەبوو کە لە سیستەمی ئیمرالی ژیان بکرێت، تێکۆشان بکرێت، رێگای ئازادی بەردەوام بێت و پێشکەوتن بەدەست بخرێت. ئەقلی کەس نەیدەگرت. ئیتر وەک کەسانی خەیاڵپەرەست سەیری ئەو کەسانە دەکرا کە ئەمەیان دەوت. بەڕاستی کەس باوەڕى نەدەکرد. چونکە بە پێی ڕوانگەی مامناوەندی مرۆڤ، لە سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمرالیدا ژیان نابێت، چ بگات بە تێکۆشان، درێژەدان بە تێکۆشان بۆ ئازادی، لە دژی ئەم عەقڵیەتە و سیاسەتە قڕکەرە داگیرکەریەدا، نەک هەر درێژەی بە تێکۆشان، بەڵکوو لەوێ ژیانیش نەدەبوو. بەڵام تێکۆشان لەوی دەستی پێکرد. وەک وتمان شەڕەکە لێرە بەردەوام دەبێت، هەندێک کەس گاڵتەیان پێدەکردین و کاردانەوەیان هەبوو و توڕە دەبوون. زۆرن کەس هەبوون کە دەیان وت واز لە ئاپۆ بێنن. ئەمانە لە ئەرشیفدا هەن، بەڵگە هەیە، ئێمە تەنها بە زارەکی گوزارشت لە شتێک ناکەین. بەڕاستی شتێکی ناعەقڵانی نەبوو. هەمووان سەیریکی خۆیان دەکرد. دەیان وت: من ناتوانم ئەوە بکەم. لە زیندانەکاندا بە سەدان و هەزاران زیندانی سیاسی هەبوو. نەیان دەتوانی هیچ شتێک بکەن لەو زیندانانەی کە لە چاو ئیمرالی دا هەموو جۆرە ئاسانکارییەکیان لەبەر دەستدا بوو. کەسێک کە دیلی سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری جیهانی، نەتەوەیەکگرتووەکان بوو، دەیتوانی چی بەرهەم بهێنێت و چ دەرفەتێک بدۆزێتەوە و چ کارێک بکات لە شوێنێکی ئاوا دابڕاوی وەک ئیمراڵی؟
تەنیا ڕێبەر ئاپۆ پشتی بە هێز و تایبەتمەندییەکانی خۆی بەست وتی: "من دەبێت لێرە تێبکۆشم". باوەری بەخۆی کرد و بڕیاریدا. هەروەها داوای لە تەڤگەر و گەل کرد؛ وتی: "دەرفەتێکم پێ بدەن، شوێنم بکەون. پێوەندی بەریوبەرانمان لەگەڵ ڕێبەرایەتی لە پرۆسەی پیلانگێڕیدا زۆر لاواز بوو، پچڕانێکی زۆر دروست بوو. لە پرۆسەی پیلانگێڕیدا ئەوە هەڵوێستی نەرێنی بوو. بەڵام گرنگترین هەڵوێست ئەوە بوو کە ڕێبەرایەتی دوای پیلانگێڕی بە شێوەیەکی ئەرێنی و بە تەواوی وەڵامی ئەم بانگەوازەی دایەوە. ئەو وتی کە پێویستە کۆتایی بەم پچرانە بهێنین. دەکرێ بڵێین هیچ بژاردەیەکی تر بۆ ڕێبەرایەتی نەمابوو. پێشتر هەموو ڕێ و رێبازەکانی تێکۆشانی تاقیکردبووەوە، ئەنجامەکە ئەوی بردبوو بۆ ئەوێ. یان لەوێ دەبوایە شەڕی بکردایە، بۆ بەدەست هێنانی ئەنجامێک، لە چارەسەرکردنی کێشەی کورددا سەرکەوتن بەدەست هێنابا، یان هیچ شتێک ڕووی نەدەدا. ڕێبەرایەتی ئەمەی هەلسەنگاند و کەوتە ناو تێکۆشان. وتی: "بەڵێ''. هیچ بژاردەیەکی تر بۆ بەڕێوبەرانمان نەبوو. ڕێبەر ئاپۆش ڕایگەیاندوو کە "هیچ بژاردەیەکی دیکەیان نییە". لە کاتێکدا ڕێبەر ئاپۆ هەموو ڕێبازەکانی بەکارهێنا و بە سیستەمی ئیمراڵی رووبەروی ئەشکەنجە، گۆشەگیری، قرکاری بووەوە، بەڕێوەبەرانمان یان هەر یەکێک لە ئێمە نەمان دەتوانی هیچ شتێک بکەین. هەرە زۆر ئێمە ڕێبەرایەتیمان لە ئاستێکی دواکەوتووتر دا دوبارە دەکردەوە. باشترین شت ئەوە بوو کارەکانمان لە ئاستی ڕێبەرایەتی یان نزیک لە ئاستی ڕێبەرایەتی جێبەجێ بکەین، دوا رۆژمان ئیمراڵی دەبوو. دووبارە ئەوەمان بەسەردا دەهات. گرنگ ئەوە بوو کە دووبارەی نەکەینەوە، بەڵام ئەوەی کە گرینگە ئەوەیە کە ئایا ئیمەش ئەوەیە دەتوانین لەوە تێپەڕین یان نا. ڕێبەر ئاپۆ داوای کرد کە لەوە تێپەڕین، بەڕێوبەرانمان باوەڕیان کرد و پشتیوانیان کرد. کۆمەڵگا باوەڕی بە ڕێبەرایەتی هەبوو. یکریزی کۆمەڵگاش لە دەوری ڕێبەرایەتیدا هەبوو. دژی پیلانگێڕی تێکۆشانیان کرد. لە دژی پیلانگێڕی ١٥ی شوبات، گەنجان و ژنان و هەموو کرێکارانی کورد لە هەر چوار پارچە و دەرەوەی وڵات سەرهەلدانیان کرد. بەرخۆدانی فیدایی گەل بە دروشمی "ئێوە ناتوانن رۆژی ئێمە تاریک بکەن" پێشکەوت بۆ پاراستنی ڕیبەرایەتی. دلسۆزی و باوەڕییەکی بەم شێوازیان بە ڕێبەرایەتی هەبوو. ئەمەش وەڵامی بەڵێ بوو بۆ داواکاری ڕێبەرایەتی.
رێبەر ئاپۆ هێز تێکۆشان و خۆڕاگریی وەک ژیانێکی واتادار پێناسە کرد
ڕێبەر ئاپۆ لە بنەڕەتدا هێزی تێکۆشان، هێزە بەرهەمهێنان و هێزی خۆڕاگری لە ئیمرالی وەک ژیانێکی واتادار پێناسە کرد. وتی: چۆن لە ژیان تێدەگەین و چۆن راوەستەی لەسەر دەکەین' دەبێت لەوە بڕوانین. ئەمەش ناوەرۆک و جەوهەری هەڵسەنگاندنەکانیەتی لە پاڕێزنامەدا. ژیانی مانادار، ژیانی بەواتا. بەم شێوەیە مرۆڤ ژیانی ماددی تەسک و ئاسایی تێپەڕێنین. تەنها بۆ ئەوەی بوون، گەردوون، جیهان، کۆمەڵگا، ژیانی مرۆڤ وەک ژیانێکی تەسک و ماددی نەبینن. بە بنەماگرتنی لایەنی رۆحی، ڕەهەندێکی گرنگی ژیانی مانادار و ژیانی ژیانی ڕۆحییە. ماددییەت بەو تایبەتمەندیانەوە بەهای دەبێت. بۆیە رێبەر ئاپۆ ژیانی وەک پێویستییەکی ئاسایی مادیبوون نەبینی، تێگەیشتنێکی بەو جۆرەشی بە دروست نەزانی.
دەیوت، دەرەنجامێکی دروستی مرۆڤ کە لە ئاکامی زیرەکی سۆزداری و شیکاریی عەقڵی بخرێتەڕوو، بانێت بەم جۆرە بێت. رایگەیاند ئەو بوونەوەرانە کە تەسکترین ژیری و توانای بیرکردنەوەیان هەیە، دەتوانن بەو شێوەیە ببینن و ئەنجامی بدەن. بەمانای ئەوەیە کە ژیانی رووەکی و ئاژەڵی تێنەپەڕاندووە، ئەگەر ئێمەش خۆمان بە ژیانی وشک، بەرتەسک، مادیەوە سنووردار بکەین، ئەگەر مرۆڤ جۆرەیەکی جیاواز بێت، واتە خاڵی جیاکەرەوەی لە جۆرەکانی دیکە دیاری دەکاتە. ئەو خاڵی جیاکەرەوەیە چییە؟ هێزی ژیانی واتادار، هێزی واتا، بەخشینی واتا بە ژیان، هێزی ژیانی ڕۆحی، کە توانای پەرەپێدانی هەست و بیرکردنەوە و جیهانی ڕۆحی، پەرەپێدانی ڕۆحانیەت و ئەخلاقی هەبێت. بۆ ئەوەی مرۆڤ بتوانێت ببینێت کە مرۆڤ هێندەی ماددییە، تەنانەت زیاتر لەوەش بوونێکی ڕۆحییە و ژیانی کۆمەڵایەتیش لە پاڵنەرە رۆحیەکان پێکدێت و دەتوانێت چێژ لەوە وەربگرێت. رێبەر ئاپۆ دەیوت: چۆن لێکۆڵینەوە بکەم؟ لەسەر چ بنەمایەک؟ بێ گومان رێبەرایەتی ئەزموونێکی زۆری پراکتیکی لە پێشووترەوە هەبووە. خاوەنی دەوڵەمەندی زانست و ئەزموونە کە لە ناوەڕاستی شەستەکانەوە بەدواداچوون بۆ ڕووداو و پێشهاتەکانی کوردستان و تورکیا و جیهان دەکات، لە هەموو ڕوویەکەوە خۆی پەروەردە دەکات و خۆی بەرەوپێش دەبات. رێبەرایەتی ئەوەی خستەڕوو، کە لە منداڵییەوە دەستی بەم کارە کردووە، کە ژیانی واتاداری هەڵبژاردووە، هەمیشە ژیانی هەنووکەیی دەخاتە ژێر پرسیارەوە و هەمیشە گومانی لە راستبوونیان هەیە. ئەمانە تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی ڕێبەر ئاپۆ بوون.
ئەم هەگبەیە، ئەزموونی ئەم تێگۆشانە مەزنە، شەڕی گەریلا، تێکۆشانی حزب، بێگومان وایکرد کە پەرە بە بیرکردنەوەی زۆر قووڵ و هەمەلایەنە بدات، تێگەیشتن و بیرکردنەوەیەکی قووڵتر و گشتگیرتر لەبارەی گەردوون، خاک، ژیانی کۆمەڵایەتی و مرۆڤەوە بوون. لەمە جیا نەبووەوە. نەیوت، لێرە کەوتووم، ئەم دیوارانە زۆر ئەستوورن، هیچ ڕێگەیەک بۆ دەرچوون لێرە نییە، بۆیە ژیان کۆتایی هاتووە. بە پێچەوانەوە وتی،' لێرەش ژیان دەخوڵقێندرێت'، لێرەش پشت بە ئەزمون و بەسەرهاتەکانی دەبەستێت... بەڵام بۆچی سیستەمی ئیمراڵی سەریهەڵدا؟
بە گوێرەی ئەو نموونانەی لە جیھانیدا ھەیە، کاتێک کە تێکۆشانی حزبی دەکات، کاتێک تێکۆشانی گەریلایەتی لەگەڵ تێکۆشانی سۆسیالیست بەڕێوەدەبات، کاتێک تێکۆشان لە پێناو ڕزگاری نەتەوەیی ئەنجامدەدات، کاتێک وا لێکیدەداتەوە، کە پرسی نەتەوەیی بە چارەسەربوونی نەتەوە-دەوڵەت دەگاتە سەرکەوتن، لەبەر ئەوە کاتێک چووە ڕۆما، گونجاوترین چارەسەر هەبوون، بۆچی ئاکامەکە گۆشەگیری، ئەشکەنجە و سیستمی جینۆسایدی ئیمڕاڵییە و گەیشتە ئەو ئەنجامە. چی هەڵەبوو؟ چی چارەسەری ناھێنێتە دی؟ پێویستە چی نوێ بکرێتەوە؟ ئەوە چی بوو کە ئەوی ڕووبەڕووی سیستمی ئەشکەنجە، گۆشەگیری و جینۆسایدی ئیمراڵی کردەوە؟ چۆن تێپەڕی بکات؟ چۆن تێکیبشکێنێت؟ هەموو کات ئەو پرسیارانەی لە خۆی کرد، لەوەی ئەو پرسیارانە لەخۆی بکات نە دەترسا و نە دوودڵ بوو. دەستی لە ژیان بەرنەدا. بەپێچەوانەوە لە هەلومەرجی ئیمراڵیەدا لێپرسینەوەکانی قووڵتر کرد. هێزی واتایی و ڕامانی خۆی بەرەوپێش برد، ئەندێشە و ھزری نوێی ھێنایە ئاراوە، شروڤەی نوێی کرد و سەنتەزێکی نوێی هێنایە نێو ئەو سیستمە ھزرییانەی کە مرۆڤایەتییان لە مێژوودا بەرەوپێش بردووە.
ئەو خاڵە گرنگە. ڕوانگەی لەسەر ژیان، ئاراستەی ژیان و مسۆگەرکردنی ژیان گرنگە. وەڵامی ئەو پرسیارانەی، کە بۆچی دەژین و لەگەڵ چیدا دەژین و چۆن دەژین؟ گرنگن. پێشتریش لە پارێزنامەی خۆیدا ئەو پرسیارانەی کرد و وەڵامی دایەوە. هەمیشە ڕەخنەی لەو مامەڵە بەرتەسک، ئاسایی، وشک، ماتریالیست و ماددیی گەرایانە دەگرت، کە هەموو کات بوونیان هەبووە. ڕێبەرایەتی ڕەخنەی لە تێگەیشتنیان لە ژیان گرت. بە لێکۆڵینەوەیەکی تیۆری بەرفراوان نیشانی دا، کە ژیان تەنیا وابەستە و گرێدراوی ئەوانە نییە.
ئەو ھێزە خاڵی سەرەکی بوو، کە ڕێبەر ئاپۆ بۆ ماوەی ٢٥ ساڵ لەو سیستمەی کە پێی دەوت 'تابووتی ئیمراڵی' بە زیندووی هێشتەوە، ئەوەندە بەرھەمداری کرد، ئەو شتانەی کە ھیچ کەس نەیدەتوانی بکات، لەوێ ئەنجامیدا، تەنانەت ئەو شتانەی کاتێک لە دەرەوەی ئیمڕاڵی بوو نەیدەتوانی ئەنجامی بدات، لەوێ ئەنجامیدا. پێویستە بەو شێوەیە دەریببڕین.
هەڵوێستی ڕێبەر ئاپۆ بەرامبەر بە پیلانگێڕی
هەڵوێستی ڕێبەر ئاپۆ بەرامبەر بە پیلانگێڕی چۆن بوو؟ ئەمەی دەست نیشان کرد. کاتێک لە ١٥ی شوباتدا لە کینیا بە فێڵ وساختەکاری کەوتە دەستی کۆنتراگەریلا ئەمەی هەلسەنگاند. پێشەکی: “من بە تەواوەتی کاردانەوەم نیشاندا. کاتژمێرێک، کاتژمێر و نیوێک. وەڵامی هیچ پرسیارێکم نەدایەوە، بیرم کردەوە و بڕیارمدا هەموو شتێک ڕەت بکەمەوە و بکەومە ناو بەرخۆدانی گەورە.
ڕێبەرایەتی وتی، "ئەو کاتە من هەستم کرد کە لە دۆخێکی وەهادا ئەوەی کە پیلانگێڕان دەیانەوێت ئەمەیە، هەرخۆی دەیانەوێت لەناوم ببەن. هەروەها نایەوێت کە کەسیش بزانێت کە چۆن لەناو برام. کەواتە ئەگەر من بەردەوام بم لەسەر هەلوێستەکەم ئامانجەکەیان بەدی دێت و سەرکەوتوو دەبن. ئەو کاتە ناتوانرێت پیلانگێڕییەکە تێکبشکێنرێت، ڕووناک بکرێت و تەنانەت مرۆڤایەتیش لەو بارەیەوە ئاگادار بکرێتەوە. پاشان بیرم کردەوە کە ئەم هەڵوێستە دەرفەت بە پیلانگێڕان دەبەخشێت. دوای ئەوە وازم لەو هەڵوێستە هێنا. هەڵوێستێکی نوێم گرتەبەر. وتم شەڕ دەکەم و ئەو شەڕەم دەست پێکرد. من بەردەوام دەبم".
لێرەدا تێگەیشتنێک هەیە؛ ئەو هەڵوێستەی یەکەم یان دوو کاتژمێرییەکە لەسەر چ بنەمایەک بوو؟ لەسەر بنەمای کاردانەوە بوو. ئەوی تریان لەسەر چ بنەمایەک دامەزرا؟ لەسەر بنەمای هێزی عەقڵی داهێنەر، لەسەر بابەتێکی قووڵ و هەڵسەنگاندن و خوڵقاندنی هێزی واتایی دامەزرا. یەکێکیان دەبێتە هۆی بەرخۆدانێکی گەورە، ئەوی تریان دەبێتە هۆی بەدەست هێنانی ئەنجام و شەڕ. یەکێک لە ئەوان واتا هێرشی بەرەیی. ئەوەی تریان بە ستراتیژی و شێوازی تێکۆشان لە دژی سیستەم ناوی برد. بە گۆڕانی هەڵوێست، ڕیبەرایەتی گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە شێواز و ستراتیژی دا کرد. لە دژی پیلانگێری نێونەتەوەیی لەناو پیلانەکەدا تێبکۆشن. ئەمانە گرنگن. بەم شێوازە تێکۆشانی کرد.
پێش ئەوەش هەندێک پرۆسەی بانگێشت هەبوو بۆ نموونە ڕێبەرایەتی بانگهێشتی یۆنان کرابوو. قبوڵیان نەکرد. ڕێبەرایەتی بە کاردانەوە رەفتاری کرد و نەگەڕایەوە. هەوڵیدا بەدواداچوون بۆ هۆکارەکان بکات. ئەو دەیویست بەردەوام بێت ڕێگایەک کە هاتۆتە پێشی. ڕێبەر ئاپۆ هەمیشە خاوەن هەڵوێستێکی پرسیارکردنی بەم جۆرە بووە. زۆر لێپرسینەوە دەکات، لەناو خۆیدا و لەگەڵ دەوروبەری خۆیدا گفتوگۆ دەکات. ئەوانەی کە نایناسن هەندێک جار پێیان وایە ناتوانێت بڕیار بدات، پێیان وایە کە ئەو بێ بڕیارە. ئەو خۆی لە کاتی دەستپێکردنی کارەکەیدا باسی شێوازی خۆی کرد و وتی: چۆن دەبێت ئەو وەک سەرەتا بێ هێز بێت، بەڵام بە سەرفرازی کۆتایی پێبێت. بۆیە بەهۆی هەڵوێستەکانی پێشووی ڕێبەرمان کەس ناتوانێت درک بە زۆرێک لە ڕاستییەکان بکات. مرۆڤ لە ناسینی ڕێبەرایەتی دا سەرەتا دەپەشۆکێت. ئەمە زۆرجار ڕوودەدات. هەروەها ئەمە لە کەسانی دەورۆبەریشی دا دەردەکەوت. هەرخۆی دەی وت، ' کاتێک کە هەمووان لە دوورەوە بە شێوازێکی رۆکەش و بەرتەسک سەیری منیان دەکرد، من تێگەیشتم لەوەی کە خۆیان دەخافڵێنن. ڕیبەرایەتی بەم شێوازە هەلسەنگاندن و لێپرسینەوەی دەکرد و دابەشی دەکرد، هیچ شتێک بە ئالۆزی نەدەمایەوە. ئەو لە شوێنێکدا دەگات بە بڕیارێک. ڕێبەرایەتی کاتێک دەگات بە بڕیارێک، ئەو کەسەیە کە تا کۆتایی بڕێوەی دەبات. ئەو هیچ کات دوودڵ و بێ بڕیار نەبوو. کاتێک بەربەست و سەختی دەهاتە سەر ڕێی، ئەو کەسە نەبوو کە بڵێت "ئەمانە بوونەتە بەربەست، قورس بوو و وازی لێ دەهێنم". بۆ نموونە لەبری ئەوەی لە یۆنان بگەڕێتەوە، بەدوای شوێنی نوێدا دەگەڕا. کاتێک دەرفەت پەیدا بوو پلانی دانا کە بچێت بۆ رووسیا.
ئێستا هەڵوێستی بەرامبەر ١٥ی شوبات، هەڵوێستی بەرامبەر پیلانگێڕی، دۆخی لە قۆناغی دادگادا زۆر گرنگە. کاتێک بۆ یەکەمجار لە دادگا ئامادە بوو، هەمووان لە هەڵوێستەکەی سەریان سوڕمابوو. کاتێک یەکەمین پارێزەران چوون و لەگەڵ ڕێبەرایەتی قسەیان کرد، زۆربەیان سەریان سوڕما. تەنانەت هەوڵیان دا ڕێ و شوێن نیشانی ڕێبەرایەتی بدەن. کاتێک هەڵوێستی ئەو لە دادگادا بینرا، کەسانێکی زۆر بێ هیوا بوون. زۆرکەسیش دەستیان بە تەوس و پلار ھاویشتن کرد. کەسانێکش ھەبوون کە دەیانوت ئیتر دەست لە تێکۆشان و بەرخۆدان بەردراوە و بەوشێوەیە بیریان دەکردەوە. زۆر کەسیش داوای لێبوردنیان کرد. ئەو ھەڵوێستەی دەخوازرا گیرایەبەر. نە بەوجۆرە نییە. دەڵێن پەکەکە ڕێکخراوێکی تیرۆریستییە، ئەوە کاردانەوەیەکی زۆر گەورەیە. هەموویان وەھا بیریان دەکردەوە، ھەمووان دەکەنە ئامانج و ھێرش دەکەن. زۆر کەس سەریان سوڕما کاتێک کەسێکیان بە قسە و کردار بینی کە هەموو شتێکی بە هەموو پێوەرەکان هەڵدەسەنگاند و وەڵامی دەدانەوە. هەموویان لە ژێر کاریگەری ئەو بنەمایەدا بوون. هەڵوێستێکی لەو شێوەیە بە ئاسانی نەدەکرا لە دژی پیلانگێڕییەک نیشان بدرێت.
بۆ خەباتی ئیمرالی باسم کرد. هیچ کەس هیوایەکی ئەوتۆی نەبوو. زۆرێک لە دۆستانمان هەبوون لە ئێمە دوورکەوتنەوە و هیوابڕاوبوون چونکە ئێمە شوێن رێبەرایەتی کەوتبووین. کەسانێک بە داخەوەبوون. وتیان تاوانە. ئەوەندە خوێن ڕژا. کەسانێک هەبوون دەیانگوت دەرفەت ساز بووە کە ئێوە بەکاربهێنن، هێشتاش شوێن رێچکەی ئاپۆ دەکەون، دەیانەوێت ئەو لەناو ببەن و ئێمە تۆمەتبار بکەن. ڕێبەر ئاپۆ لە ماوەی دوای دادگاییکردنەکەدا ئەمانەی وت. لە ڕێگەی پارێزەرانەوە پەیامێکی بەم شێوەیەی نارد. 'بوار بۆ سۆزداری و کاردانەوە نییە. منیش بە هەست و سۆزی زۆردا تێپەڕبووم، بەڵام دەبێت ئەمە بشکێنین. لە سەرەوە بۆ خوارەوە پرسیار لە خۆمان دەکەین، کارەکانمان دەخەینە ژێر پرسیارەوە. لە کوێ هەڵەمان کرد، لە کوێ ڕاست بوو، بۆچی ئەم ئەنجامە ڕوویدا؟ چۆن دەتوانین بەسەر ئەمەدا زاڵ بین و تێپەڕێنین؟ بەدوای وەڵامی ئەو پرسیارانەدا دەگەڕێین. هەر بۆیە نابێت کەس بە کاردانەوە، بە هەست و سۆزەوە لە پرۆسەکە نزیک بێتەوە. پرسیار لە خۆم دەکەم. بۆ ئەوەی لەمەودوا سەرکەوتوو بین، پێویستە هەموو هاوڕێکانمان هەمان شت بکەن. بەڕاستیش رێبەرایەتی توانی بەسەر ئەو سۆزداریەدا زاڵ بێت. دواتر لە پارێزنامەدا ئەمەی وەک ڕێکخستنی هەستەکان هەڵسەنگاند. هەروەها لە شرۆڤەکاندا ئەمەی ڕاگەیاندووە: ڕێکخستنی هەستەکان. پاشان گەشەسەندنێکی گەورە دروست دەکات و تێکۆشانێک دەهێنێتە ئاراوە. بەڵام مامەڵەکردن بە هەست و سۆزداری تەسکەوە هێزی هەنوکەیی مرۆڤ تێکدەشکێنێت. بەکاردانەوەوە مامەڵەکردن کۆتایی بە هەموو شتێک دەهێنێت. لەسەر ئەم بنەمایە لێپێچینەوەی پەرەپێدا. کەس هیوای ئەوەی نەبوو کە بە تێکۆشانێکی لەو شێوەیە لە سێدارەدان ڕابگیرێت. بەڵام رێبەرایەتی لەبارەی ئەوەی دەبێت چی بکرێت، لێکۆڵینەوەی کرد، بیری کردەوە، پرسیاری کرد، لە پارێزەرانی پرسی و تەنانەت چاوەڕێی پێشنیارەکانی ڕێکخراو و خەڵک بوو سەبارەت بەوەی کە دەبێ چی بکرێت. چەند ڕێگا و شێوازی گونجاوی دۆزیەوە. هەڵسەنگاندنەکانی پەرەپێدا، هێزی بیرکردنەوەی پەرەپێدا. بە قووڵی هەڵسەنگاندنی بۆ ئاستی دەوڵەتی تورک لە پیلانگێڕییەکەدا کرد، ئەوە دەوڵەتی تورک بوو کە دەسەڵاتی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی هەبوو. بۆ نموونە کاریگەری لەسەر کۆمەڵگا و دەوڵەت هەبوو. لانی کەم لەم ئاستەدا کاریگەری دروست کرد. هەموو هێزە دەوڵەتپارێزەکان لە سێدارەدانی رێبەر ئاپۆ لە سیاسەتی رەدکردنەوەی ئیمراڵی بۆخۆیان بەمەترسی و زیانی زیاتر دەبینی. هێزەکانی دەوڵەت وتیان 'ئەمە ناکۆکی دروست دەکات و زیانمان پێدەگەیەنێت. ئەگەر لە سیستمی ئیمراڵیدا رایبگرین دادەڕزێت، نامێنێت و هیچ کاریگەرییەکی نابێت'. والێکیان دایەوە کە ماوەیەک دەخایەنێت، بەڵام زۆر زیانبەخش نابێت بۆ ئەوان. لەسەر ئەم بنەمایە شێوازێکی لەو جۆرەیان پەرەپێدا. دەرکەوت کە ئەوان خەڵەتێنران.ئەوان نەیانتوانی بە تەواوی راستی رێبەرایەتی هەڵسەنگێنن. بەڕێوەبەران و فەرمانڕەوایانی تورک بڕوایان بەوە هێنا. هەمیشە دووبارەیان دەکردەوە. دەیانوت 'لە ڕاستیدا شتێک نییە بە ناوی (ئاپۆ) و بە ناوی پەکەکە، هەموویان گەمەی دەرەکین، هەندێکجار گەمەی سی ئای ئەی یان یاری موساد'.. چەپەکان دەیانوت، ئیمپریالیستەکان ئەوە دەکەن. راستگرەکانیش دەیانوت، فڵان هێز دەیکەن. هەمووان بە لایەکەوە دەیانبەستەوە. چونکە عەقڵیەتی ڕەگەزپەرستی و شۆڤێنی و ناسیۆنالیستییان هەبوو. کوردیان بە کەمتر و لاواز دەبینی. دەیانگوت کورد ناتوانێ ئەمە بکات، کورد ناتوانێت بیر و بزوتنەوەیەکی وای هەبێت. بۆیە دەڵێن ئەمە هی کورد نییە، ئاپۆ خۆی ئەو کارانە ناکات، ئەوانی تر دەیکەن و وایان لێدەکەن بیکەن. بەم شێوەیە لە نێوان خۆیاندا مشتومڕ دەکەن. ئەمەیە کە ئەوان باوەڕیان پێدەکرد. ئەمەیە کە ئەوان دەریدەبڕن. هەمیشە راستی رێبەرایەتیان بەم شێوەیە هەڵدەسەنگاندبوو.
کاتێک کە سەیری داتا بەردەستەکانیان کرد، بۆ خۆیان ھەندێک راستیان بینی. بەڵام دەبیت ئێمە چۆن باسی ئەمە بکەین؟ جیابوون جیاوازی ڕێبەر ئاپۆ بوو. بیرکردنەوەی ڕێبەر ئاپۆ، رەفتارەکانی بەرامبەر رووداوەکان، ڕێباز، شێواز، شێوازی راوەستەکردنی بەرامبەر رووداوەکان، سیستەمی تێکۆشان، دیسیپلین، تێگەیشتنی لە ژیان، باوەری بە سەرکەوتن، تامەزرۆی بۆ ئازادی و ژیانی کوردەواری، شتی دیکەی خۆلقاند. ئەو ھەمووانی شۆک کرد. ھەموو کەسی وەک خۆی یان مرۆڤێکی نۆرمال، مرۆڤێکی مامناوەند ھەلدەسەنگاند. بەلام ئیتر لە بەرامبەریان نەک مرۆڤیکی ئاسایی، بەڵکو مرۆڤێکی ژیر و زانا ھەبوو. بێگومان دەبێ ئەمە ببینرێت، بەراستیش لە بەرامبەریان مرۆڤێک کە ژیانی ماددی و گشتی تێپەراند بوو، ھەبوو و بە ھێزێکی واتایی دەیتوانی بژیت. ئەم راستییە ھەمووانی شۆک کرد.
فۆرمولاسیۆنی کوردستانی ئازاد و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکراتیک
ڕێبەر ئاپۆ هەوڵیدا یەکەم پارێزنامەکانی خۆی وەک هۆشمەندی شارستانیەتی دیموکراتیک پەرەپێبدات. یەکەم شیکاری گشتی خۆی بۆ سیستەمی بیرکردنەوە لە پارێزنامەکەی بە ناوی "لە دەوڵەتی راهیبی سۆمەرییەوە بەرەو شارستانیەتی دیموکراتیک" کرد. ئەمە لە ڕاستیدا پێناسەیەک بوو بۆ شارستانیەتی دیموکراتیک بەپێی پارادایمی دەوڵەتپارێز. لەوێ شارستانیەتی دیموکراسی پێناسە کرد و لەوێ چارەسەری دیموکراسی هێنایە بەرباس. ئەو ئەوروپای بە باڵی ڕاستی شارستانیەتی دیموکراتیک هەڵسەنگاند. لە درێژەی وتەکانیدا ئەوەی خستەڕوو کە دەتوانرێت باڵی چەپی شارستانییەتی دیموکراتیک لەسەر بنەمای کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەرەی پێبدرێت و چارەسەری دیموکراسیانەی کێشەی کورد بەدی بهێنرێت و لەسەر ئەو بنەمایە بەرنامەی چارەسەری دیموکراتیکی لە چوار پارچەی کوردستاندا خستەڕوو. ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکراتیکی بە فۆرمولاسیۆنی سیاسیی کوردستانی ئازاد بەرنامەیەکی نوێی چارەسەری پرسی کوردی هێنایە کایەوە.
بەڵام بەم شێوەیه هەڵسه نگاندنی بۆ کرد، وەک چارەسەڕی سیاسی دەیبینی، بەتەواوی ڕوون نەبوو. جیاوازییەکی ئەوتۆی لەگەڵ پێشوودا نەبوو. بۆیە زۆر ڕوون نەبووە کە ئایا دەتوانێت لە رێگەیەوە سیستمی ئیمراڵی تێکبشکێنێت یاخو نا. تەنانەت بەو شێوەیەش ئامانجی حکومەتی ئەجەویتی لەبار برد کە گوایە کێشەی کورد لەسەر بنەمای مافی تاک چارەسەر دەکات و دیموکراتیزەکردنی تورکیا بەرەوپێش دەبات و تێکۆشانی ئیمراڵی سەردەکەوێت. شکستی بە دەسەڵاتداری ئەجەویت هێنا، ئەمە ڕێبازی پەرەپێدانی باڵی چەپی شارستانیەتی دیموکراسی بوو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ڕێبازی چارەسەری شارستانیەتی دیموکراتیک و چارەسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکراتیک و کوردستانی ئازاد. بەڵام ڕوون نەبوو کە ئەو شتەی پارادایمەکە لێرەدا چۆن دەبێت و ئەو ئەم دۆخەی وەک قەیرانێکی ئایدیۆلۆژی هەڵسەنگاند. چەقبەستنی هزر. لە کاتێکدا ئەو ئەوەندە شیکاری و شرۆڤەی دەکرد و بەرنامەی چارەسەری سیاسی دەخستەڕوو، کاتێک بابەتەکە هاتە سەر حزب وتی؛ ئێمە تووشی قەیرانێک و چەقبەستوویەکی ئایدیۆلۆژی بووین. تەواوی بزووتنەوەی ئازادی لە قەیرانی ئایدیۆلۆژیدایە. بۆیە پەکەکە بەم ئایدۆلۆژیایە ناتوانێت بوونی هەبێت. تا ئێستا لەگەڵ سیستەمێکی ئایدیۆلۆژیدا بووە، گەیشتووەتە کۆتایی. ناتوانێت بەم چەقبەستوویەوە بەردەوام بێت. کەواتە پەکەکە کۆتایی هات، پێویستی بە گۆڕینی ناوەکەی هەیە و کۆتایی پێبهێنێت. یان کۆتایی پێدەهێنین یان ئەم قەیران و چەقبەستووییە چارەسەر دەکەین. هۆشمەندی ئەو گەیشتە ئاستێکی وا. ئەو بە لێوردبوونەوەوە چی کرد؟ چەقبەستنی چارەسەر کرد. لێرەدا چۆن چارەسەری کردووە، بە گۆڕینی پارادایم چارەسەری کردووە. هاوسەنگی و هاوئاهەنگی لە نێوان ئامانج و ئامرازدا دۆزیەوە. ئەوە جەوهەری گۆڕینی پارادایمە. ئامانج لێی دروستکردنی کۆمەڵگایەکی ئازاد و یەکسان و دیموکراتیک و هاوبەش و بنیاتنانی ژیانە. ئامراز دەسەڵات و دەوڵەتە. کەواتە دەسەڵات و دەوڵەت چییە؟ ئامرازێکی ستەم و چەوساندنەوە و دڕندەیی. ئایا هەرگیز لە ڕێگەی چەوساندنەوە و تاڵان وستەمە، ئازادی و یەکسانی و دیموکراسی مسۆگەر دەبێت؟ ئەوە ڕووی نەدەدا. ئەو ئامرازە بۆ ئەو ئامانجە نەگونجاوبوو. لە بنەڕەتدا هەڵوەشاندنەوەی سۆسیالیزمی ڕاستەقینەی بۆ ئەمە گەڕاندەوە. تا ئەو کاتە خەریکی پرسیارکردن بوو، لە زۆر ڕووەوە ڕەخنەی دەگرت. لێرەدا ئەنجامێکی بەتەواوەتی رەخنەگرانەی خستەڕوو و بەیەکەوە بەستیەوە. لە رووی مێژووییەوە ئەو دەرئەنجامانەی کە هەموو بزووتنەوە ئازادیخوازەکان ئەزمونیان کردبوو، لە رێگەی ئەمەوە واتادار کردبوو. بۆیە هاوئاهەنگی لە نێوان ئامراز و ئامانجدا پێویستە. دەسەڵات، سۆسیالیزم، دەسەڵات و دەوڵەت ناتوانن پێکەوە بژین. ئازادی، یەکسانی، هاوبەشی لە ڕێگەی دەوڵەت و دەسەڵاتەوە بەدەست ناهێنرێت. ئامرازێکی نوێ پێویستە، بۆچی؟ ئەمەی بە بەڕێوەبەری دیموکراتیک پێناسە کرد. وەک خۆبەڕێوەبەری کۆمەڵگا پێناسەی کرد. بەڵام له سەر بنەمای گۆڕینی پارادایمێکی بەو جۆرە، ئەقڵیەتی نوێ، چوارچێوەیەکی تیۆری نوێ، هێڵێکی سیاسی ئایدیۆلۆژیی نوێ، به ڕنامه و ستراتیژ و تاکتیکێکی نوێ له سەر بنەمای ئامرازێکی وا بۆ ئازاد و یەکسان و هاوبه ش کردن دێته ئاراوه ;کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک جێگەی دەوڵەت دەگرێتەوە، جێگەی دەوڵەتی نەتەوە دەگرێتەوە، کاتێک چارەسەری نەتەوەی دیموکراتیک داڕێژرا، ئەوکات هێڵێکی ئایدیۆلۆژی نوێ و بەرنامەیەکی نوێی چارەسەری سیاسی هاتە کایەوە. بەم شێوەیە سەرلەنوێ دامەزراندنەوەی پەکەکەی هێنایە بەرنامەی کار. تەنها ناوەکەی نوێ نەکردەوە. لەسەر بنەمای گۆڕینی پارادایمی رادیکاڵ پەکەکەی گۆڕی. بە ڕەخنەی قووڵ و ڕەخنە لە خۆگرتن نوێی کردەوە.
هەموو ئەمانە لە ڕێبەر ئاپۆدا هێزێکی گەورە، با بڵێین، هێزی ژیان، واتای هێز، جۆش و خرۆشیان هێنایە کایەوە. بۆ نموونە وتی: "چێژ وەرگرتن لە بیرکردنەوە لە شتی نوێ". دەیوت، بە هێزی بیرکردنەوەی مەعنەوەی ئاسودەبوون.. هەندێک کەس هەست بە خۆشی و تێربوون دەکەن ئەگەر شتە خۆشەکان بخۆن و شتە جوانەکان لەبەر بکەن و لە ژینگەیەکی خۆشدا بن. لەلای من ئەگەر بیر لە شتە جوانەکان بکەمەوە و هێزی واتای قووڵ بەدەست بهێنم، دڵخۆش و بەختەوەر و ڕازی دەبم. کاریگەری مەعنەوی لەسەر مرۆڤ هەڵسەنگاند و ئاشکرای کرد کە چۆن گۆڕینی پارادایم هێزێکی ئەخلاقی، جۆش و خرۆش و هێزی ژیانی گەورەی دەبەخشێت. ئەمەش بوو بە هێزێکی بەرخۆدان. لەسەر بنەمای ئەمانە خۆڕاگری کرد. با ئاگادار بین، ئەو سڕینەوەی تێکشکاند، لە سێدارەدانی هەڵوەشاند. ئەو سیاسەتی رەتکردنەوەی ئەجەڤیتی پووچەڵ کردەوە. بە گۆڕینی پارادایم چارەسەری ئیسلامیانەی تەیب ئەردۆغانی لەبار برد. وەک چۆن پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی زۆرێک لە پلانە یەک لە دوای یەکەکانی هێرشکردنی پووچەڵ کردەوە، ئەم دۆخە هێز، مۆڕاڵ، هیوا و باوەڕ و ئیرادەی بەهێزتر کرد. بەم شێوەیە پەرەی سەند و هێزی بەرخۆدانی دۆزیەوە. گۆڕینی پارادایم، پێناسەی پارادایمی نوێ، عەقڵیەت و چوارچێوەیەکی تیۆری و ڕوونکردنەوەیەک دروست دەکات کە هەم ڕەخنە لە سیستەمەکە دەگرێت و هەم هێزی دروستکردنی ئەڵتەرناتیڤێکی گشتگیر لە بەرامبەر بارودۆخی هەموو زانای کۆمەڵایەتی و فەیلەسوف و بیرمەندان نیشان دەدات کە ڕەخنە لە زۆر لایەن دەگرن و ناتوانن یەکبگرن ئەوان، ڕەخنە لە سیستەمی ئێستا دەگرن و ناتوانن بەدیلێک ئاشکرا بکەن، هێز، ورە، هیوا، بڕوا و ئیرادەی پتەوکرد. هێزی بەرخودانی بەم جۆرەی بەرەوپێش برد و بینی.
ئیمراڵی دژوارترین گۆڕەپانی دوژمنایەتی بەرامبەر بە کوردە
بەو شێوەیە بازنە تاکەکەسییەکان لە دژی ئەو هێرش و گوشارە خۆڕاگرییان کرد. پێویستە بەو شێوەیە درکی پێبکرێت. ئەگەر نەیتوانییایە هێزێکی بەرخۆدانی وەها گەورە بھێنێتە ئاراوە، ئەوا نەیدەتوانی خۆڕاگری بکات. ئێوە ئێستا چۆن خۆڕاگری بکەن؟ بیهێنە بەرچاوتان ئێوە لە ناو کەشێکدان کە لە هەر ساتێکی ٢٥ ساڵدا وەک دوژمن لێی دەڕوانن. ئێوە لەلایەن ئەوانەوە دەستبەسەر کراون. هەموو ڕۆژێک، هەموو ساتێک لێیان دەڕوانن و دەیانبینن. تەنیا گوێتان لێیان دەبێت. ئەوان ژیانی ماددی ئێوە دابین دەکەن. هەموو شتێک، چواردەور گوشارێکی زۆرە، هێرشێکە بۆ سەر تۆ، بۆ سەر گیانت، بۆسەر هەستت، ئەندێشە و ھزرت و بۆسەر ژیانت. منیش بۆ ماوەی ٦ مانگ لە ئەڵمانیا لە ژووری تاکەکەسیدا مامەوە. لەوێش گۆشار هەبوو. ناتوانم بڵێم لێی تێدەگەم. خاڵی ئەرێنی لەو جۆرەشمان هەبوو. بۆ نموونە نەماندەزانی ئەو کەسانەی بەرامبەرمان چەندە دوژمنایەتی دەکەن. لێیان تێناگەیشتم چی دەڵێن. چییان بە من وت تێنەگەیشتم. کاتێک ئاسێ دەبووم هەرچی بە مێشکمدا دەھات دەموت. چیان ووت؟ چونکە لێی تێنەگەیشتم، کاریگەری زۆری لەسەر من نەبوو. ئێمە لە جموجۆڵی ئەوان بێزار بووین. نادادپەروەری دۆسیەکە، کاریگەری لەسەر کۆمەڵگاش هەبوو. لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاواز بوو، هەمووان بەو شێوەیە مامەڵەیان نەدەکرد. چۆنکە وردە وردە ڕوون بووەوە، کە ئەو دۆسیە دۆسیەیەکی بێ بنەما و هەڵبەستراوە، هەڵوێستی دەوروبەرەکەش گۆڕا. پێش هەموو شتێک بۆ پاراستنی دەوڵەت وەک تیرۆریست ناویان دەبردین. بەڵام دواتر تێڕوانینیان گۆڕا.
ئێستا ئیمراڵی بەو شێوەیە؟ کە مرۆڤ ناتوانێت لەسەری بمێنێتەوە و بژیت. وەها گۆڕەپانێکی نژادپەرست، شۆڤێنی و نەتەوەپەرەست و دوژمنی کوردە. ئیمراڵی گۆڕەپانی ھەرە دژواری دوژمنایەتییە بەرامبەر بە کورد. هێندەی ئیمراڵی ھیچ شوێنیکی دیکەی دوژمنی کورد بوونی نییە. ئەو ئەقڵییەت و سیاسەتە قڕکەری داگیرکەرە دەیەوێت کوردستان بۆ کورد بکاتە شوێنی نەمان و مردن. بەڵام ئەو شوێنەی کە سات بە سات ئەوەی تێدا بەڕێوەدەچێت، ئیمراڵییە. لە دۆخێکی وەھادا لە ماوەی ٢٥ ساڵدا مرۆڤ چۆن دەتوانێت خۆڕاگری بکات. ئێمە باش ھەڵیسەنگێنین. نەک ساڵێک، نە ٥ ساڵ. هەر ساتێک و هەر چرکەیەکی ٢٥ ساڵ. ئەوانەی سیستەمی ئیمراڵییان دروست کرد، چییان وت؟ بۆچی دەوترا لەسێدارە نەدراوە؟ ئەوانەی ئەو کارەیان کرد، وتیان لە سێدارەدان بۆ یەکجار دەیکوژێت، ئەوانەی لەوێن هەموو ڕۆژێک دەمرن. وتیان ئێمە سیستمێکی وەھامان دروست کردووە، کە ئەوان هەموو ڕۆژێک تێیدا دەمرن و ئاواتی مردن دەخوازن. بە دڵنییاییەوە گۆڕەپانێکی لەوجۆرەیان دروست کردووە. مرۆڤ دەبێت سیستمی ئیمراڵی و گۆڕەپانەکەی بەو جۆرە هەڵسەنگێنێت.
ڕێبەر ئاپۆ بە هێزی ڕۆحی، خۆی لەسەر پێ ڕاگرت
ئەشکەنجە بوونی هەیە. ساڵی ١٩٨٢ کودەتای سەربازی فاشیستی ١٢ی ئەیلول، لە زیندانی ئامەد خەڵکی ئەشکەنجە دا. لایەنی دەروونی زۆری هەبوو، بەڵام ئەشکەنجەیەکی گەورە بوو. لە دژی ئەشکەنجەی گەورە کاردانەوەش گەورە بوو. قووڵترین، بەتەواوەتی ترین، سیستماتیکترین ئەشکەنجە، پڕ لە شێوازەکانی ئەشکەنجەی دەروونی شەڕی تایبەت، ئەشکەنجەی دەروونی کە لەسەر مرۆڤ جێبەجێ دەکرێت، لە ئیمراڵی ڕوودەدات. مرۆڤ چۆن بتوانێت لە شوێنێکی ئەشکەنجەدانی لەو شێوەیە خۆڕاگری بکات؟ بە دەرفەتێکی بەرتەسکی ماددی و شتێکی تاکەکەسی مرۆڤ ناتوانێت خۆڕاگری بکات. تەنیا بە تێگەیشتن لەوانە، لە یەکتر جیاکردنەوەیان، بە تێکشکاندنیان لە ڕۆح، هەست و ھزرەکانتدا بە ڕەفتارەکانت بتوانی خۆڕاگری بکەیت. ڕێبەر ئاپۆ بە گۆڕینی پارادیگما، سیستمەکەی بە تەواوەتی تێکشکاند. ئەو سیستمەی دەیویست ئەو دادگایی بکات، لەبەرامبەردا ئەو سیستمە و ئەوانەشی لە دەورووبەری بوون دادگایی کرد. لە دژی هەر رەفتارێکیان توانی خۆی لەسەرپێ راگرێت. ھەر وتە و هەڵوێستێکی ئەوانی بێ واتا کرد و ئەو واتایانەی کە بە پێی بتوانێت خۆی لەسەر پێ بھێڵێتەوە بەرەوپێش برد. بە هێزی ڕۆحییەوە لەسەر پێ مایەوە. ئەگەر ئەوە نەبوایە، ڕێگە لەبەر شەڕی خۆپەرەستی دەکرایەوە. شتێکی لەو شێوەیە نییە.
درۆ دەکەن، ئەو سزایانەی دەیدەن بەهۆی بێ دیسپلینیەوە نییە. لە ئیمراڵی شتێکی وا نییە. لە کەسێتی ڕێبەر ئاپۆدا شتێکی لەم شێوەیە ڕوونادات. دوای ٢٥ ساڵ پێویستە بە شێوەیەکی یاسایی ئازاد بکرێت. دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا دەستوەردانی کرد گوتی دەبێت "مافی هیوا" هەبێت. دادگاییکردنەکە دووبارە بەڕێوەبچێت. بەپێی یاساکانی ئەوروپا پێویستە ڕێبەر ئاپۆ بە شێوەیەکی جەستەیی ئازاد بکرێت. ئیتر ناتوانن لە ئیمراڵی زیندانی بکەن. ٤ مانگی ماوە. هەموو ئەم شتانە کۆدەکەنەوە بۆ قڕکردن. سزای نوێ دەدەن تا زیاتر زیندانی بکەن. هیچ ڕوونکردنەوەیەکی تر بۆ ئەمە نییە. تۆ هیچ بەرژەوەندییەکت لە حەقیقەتدا نییە، باوەڕت پێی نییە. ناکرێت بە تاوانی دیسپلین لە ئیمراڵی بیهێڵیتەوە. ناکرێت ٢٥ ساڵ بخایەنێت. ئەمە چی بوو؟ بە ژیانێکی مانادار و بەرهەمهێنانی بیرکردنەوە و بە هێزی خۆی توانی وەڵامی باش بداتەوە. چەند هەڤاڵێک چوونە ئیمراڵی و هاتنەوە. هەندێک شت لە ڕۆژنامەکاندا دەردەکەون. باسی تێبینی و یادەوەرییەکانیان دەکەن، دەیانخوێنینەوە. نرخاندنەکان زۆر سەرنجڕاکێشن. دەڵێن ڕێبەر ئاپۆ لە ئەکادیمیای مەعسوم کۆرکماز چۆن دەژیا، لە ئیمراڵیش وا دەژی. شوێنێکی ئاوای گۆڕیوە بۆ ڕەوشێکی لەم شێوەیە. بۆ نموونە; هەڤاڵ محەمەد سەعید. ئەم هەڤاڵە لە ئەکادیمیای مەعسوم کۆرکەمز پەروەردەی دیوە. چوو، لەوێ ئەوی بینی. دەیگوت، ئیمراڵیشی کردۆتە ئەکادیمیای مەعسوم کۆرکماز. مەگەر دەکرێت شوێنێکی وەک ئیمراڵی کە ناوەندی بڕیاردانی زیهنیەت و سیاسەتی قڕکەر و ستەمکارە، ببێتە شوێنێکی وەک ئەکادیمیای مەعسوم کۆرکماز. بەڵام بۆ سیستمی ژیان و کاری ڕێبەر ئاپۆ هەر وایە. گرنگ نییە چی دەکەیت، گرنگ نییە ڕووبەڕووی چ ئاستەنگێک دەبیتەوە، گرنگ نییە ڕووبەڕووی چ فشارێک دەبیتەوە، ڕێبەر ئاپۆ ئەمە نیشان دەدات. قەڵەم و کاغەز دەژمێرن و دەیدەن، زۆربەی کات نایدەن.
توڕەیی و ناڕەزایەتییەکان زۆرن. ٢٥ ساڵە ئەو هەموو ڕووداوە ڕووی داوە. دەبوو کاریگەرییان لەسەر ئیمراڵی هەبێت. لە تورکیا کودەتایەک ڕوویدا. تا ئێستا ڕوون نییە چییە. دەبوو کاریگەری ئەمانە لە ئیمراڵی زۆر بێت. ڕێبەر ئاپۆ چۆن بەسەریاندا زاڵبوو؟ بە هێزی مەعنەوی و نرخاندن. ئەو بە جیاواز بوون لە مرۆڤەکانی بەرامبەری و بە دروستکردنی ئەڵتەرناتیڤێک ئەو کارەی کرد. جیایان کردەوە، بە هێزی خۆی بەسەریاندا زاڵ بوو. ئەگەر بەسەریاندا زاڵ نەبوایە و لەوان لاوازتر بایە، نەیدەتوانی بەرخۆدان بکات.
دەربارەی گۆشەگیری. سیستەمەکە لەم بابەتەدا هەڵەی کرد. ئێمە بەم شێوەیە بە تەنیا لە شوێنێکدا گۆشەگیری دەکەین. دەیانگوت بە تەنیا هیچی پێ ناکرێ. ئەمە گەورەترین هەڵە بوو کە کردیان. ڕێبەر ئاپۆ زۆر جار وتوویەتی، هەمیشە باسی تەنیایی کردووە. پەیوەندی مرۆیی زۆریان هەبوو، بەڵام ڕێبەر ئاپۆ پەیوەندییەکی ٢٤ کاتژمێری لەگەڵ خەڵکدا نەبوو. ئەگەر هەندێک کێشەی چارەسەر کرد و گفتوگۆ و پەروەردەی دەکرد، پەیوەندی لەگەڵ دەکەن. لەوێ سەرقاڵی خۆی بوو، سەرقاڵی پەروەردە و خەباتی خۆی بوو. مانەوەی لە شوێنێکی وادا کێشە نەبوو. گوتیان ئەگەر بە تەنیا جێی بهێڵن زۆر سەغڵەت دەبێت و تووشی کێشە دەبێت. بەڵام ئەو ڕاهات و فێربوو. هەروا مایەوە و بەو شێوەیە ژیا. دەیانگوت لەبیری دەکات لەگەڵ خەڵک قسە بکات. ئەوان هەوڵ دەدەن ئەوە ڕووبدات. بەڵام ئەو خوێندییەوە، بەڵام لێی کۆڵییەوە و بیری کردەوە. ڕێبەر ئاپۆ نەک بە خوێندنەوەی کتێب بەڵکو بە خوێندنەوەی ژیان فیکر بەرهەم دەهێنێت. ژیان و شێوازی تێکۆشانی ئاوایە.
ناتوانن ڕێبەر ئاپۆ لە گەل و تەڤگەر داببڕن
لایەنی سۆزداری و دەروونی هەیە. چۆن لە لایەنی سۆزداری و دەروونییەوە دەردەکەوێت؟ لەگەڵ بەرهەمهێنانی فیکر و هێزی مەعنەوی و ئەزموونی ژیانەوە دەردەکەوێت. نەک لە ڕووی جەستەییەوە، بەڵکو لە ڕووی مەعنەوییەوە، پەیوەندی لەگەڵ خەڵک و تەڤگەردا هەیە، بەمەش ڕاستی دەردەکەوێت. هەرگیز ناتوانن جیای بکەنەوە و دایبڕن. ڕێبەر ئاپۆ بۆ ماوەی ٢٥ ساڵ خرایە نێو سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمراڵی، بەڵام نەیانتوانی لە ژیانی دەرەوە جیای بکەنەوە. نەیانتوانی لە گەل و تەڤگەر و مرۆڤایەتی جیای بکەنەوە. هیچ دەرفەتێکیان نەدا. تا دەستی نەگاتە هیچ زانیارییەک، ڕێوشوێنی توندیان گرتەبەر. بە کەمترین زانیاری، هێزی خۆی بۆ نرخاندنی ورد زیاد کرد. نەیگوت زانیاریی پێویست نییە، بۆیە ناتوانم تێبگەم، ناتوانم بیربکەمەوە، نازانم چی ڕوودەدات. لە هەموو کەس باشتر دەیزانی.
ئێستا هەمووان دەڵێن پێویستە گۆشەگیری لەسەر ئیمراڵی هەڵبگیرێت، تا ڕێبەر ئاپۆ شتێک بڵێت و ڕێگایەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بدۆزینەوە. کورد و ژن و گەنجان و سۆسیالیست و شۆڕشگێڕانی تورکیا وەها دەڵێن. ڕۆشنبیران و سیاسەتمەداران و هونەرمەندانی جیهان وەها دەڵێن. هەرکەسێک کتێب و بەرگرینامەکانی سەرکردایەتی خوێندبێتەوە/بیخوێنێتەوە، زانیاری لەسەر ڕاستی ڕێبەرێتی پەیدا کردووە، بۆ ئەوەی هێزی مەعنەوی خۆی زیاد بکات، دەیەوێت نرخاندن و فیکرە نوێیەکانی ڕێبەر ئاپۆ ببیستێت. بۆیە لە ڕێگەی تێکۆشانی خۆیانەوە خاوەندارێتی لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەن. ئەوانەی لە دەرەوە ڕۆڵێکی پێویست ناگێڕن، تێکۆشانی قووڵ بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بە کاریگەری فیکری ڕێبەر ئاپۆ ڕوودەدات. هه موو که سێک ئه م فیکرەی ناسیوە، هەرکەس ئەم فیکرەی ناسیوە، بەرژەوەندی خۆی دەبینێتەوە، تاوەکو چاکە و جوانی خۆی ببینێت و بۆ ئەوەی زیاتر ببیستێت، دەیانەوێت ڕێبەر ئاپۆ زیاتر قسە بکات و زیاتر بنووسێت، بەمەش دەبنە پشتگیری ڕێبەر ئاپۆ. ڕەهەندێکی وەها هەیە. سیستەمی بیرکردنەوە لەم ئاستەدا کاریگەرە. ئەمە چۆنە؟ ئەمە پەیوەندی ڕێبەر ئاپۆیە لەگەڵ گەل و ژن و کورد. خۆی ئەمەی گوت، خەڵک دەتوانن باشتر نرخاندنی بۆ بکەن. ئەگەر ڕەوشی گەلی کوردم لەگەڵ کەسێتی خۆم تێکەڵ نەکردایە، ئەم بیرکردنەوە و کردەوانە لە منەوە بەرهەم نەدەهات. من نەمدەتوانی ئەوەندە پێشکەوتن بەدەست بهێنم. ئەمە ئاستی بیرکردنەوە و فیکری ئەوە. نیشانەی ئەوەیە کە بە کەسێتی خۆی بووەتە یەکێک لە گەل، بووەتە نەتەوە و لەگەڵ هەبوونی ژیانی ئازاددا بووەتە یەک. لەگەڵ ئەمەشدا لە ڕەهەندی سۆزدارییەوە دەردەکەوێت. کێشەکان دەبینێت، لێیان تێدەگات، چارەسەریان دەکات، ڕێگاکانی چارەسەرکردنیان نیشان دەدات و بەسەر فشار و توندوتیژییەکاندا زاڵدەبێت.
کێشەی جەستەیی هەیە. ڕێبەر ئاپۆ وتی، من لە ڕووی جەستەییەوە بەهێزم. ڕاستە. لە ڕووی جەستەییەوە بەهێزە. ٢٥ ساڵە دژی سیستەمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمراڵی و ئەو هەموو فشارە بەپێوە وەستاوە؛ لێرەوە ڕوونە چەندە بەهێزە. ئهمه خراپه. ئەم شوێنە دوورگەیەکە. هەوای دەریاکە کەمە. پێیەکانی ئاوساون و کێشراون و چارەسەریان بۆ کراوە. پاشان نەشتەرگەری بۆ هەوکردنی جیوب ئەنجامدرا. ئەم کەشوهەوایە بەڕاستی زیانبەخش بوو. هەوای پاک بۆ تەندروستی باش بوو. دوورگەیەک لە دەریادا، بارودۆخی کەشوهەوا ناخۆشترینە. هەوا کەمە. لە بەرامبەریدا بەرخۆدانی کرد. ئەمە بەرزترین ئاستی بەرخۆدانە لە ڕووی جەستەییەوە. ئیمراڵی بە هیچ شێوەیەک لە ڕووی جەستەییەوە گونجاو نییە. ئێمە نازانین بە ئاگادارییەوە هەڵیانبژاردووە یان نا. هۆکاری جیاواز هەیە. ئیمراڵی مێژوویەکی هەیە. ئەمەش ڕوونکراوەتەوە. ئەو دوورگەیە پێشتر بۆ ئۆپۆزیسیۆنەکان بەکارهاتووە.
ناوەندی دژەگەریلا و سوپەر گلادیۆیە دژی سەرکردە شۆڕشگێڕەکان و ئۆپۆزسیۆنی مەزنەکان بەکارهاتووە. لە دژی ئەوان بەکارهاتووە. ڕێبەر ئاپۆ کە لە بن سیستەمی ئیمراڵیدایە، هەڵبژاردنی شوێنێکی وەها، ڕەنگە بەهۆی بارودۆخی تەندروستییەوە بێت. لەوانەیە ئەم شوێنانە بە ئەنقەست هەڵبژێردرابن. ئەگەر واش بێت، ڕێبەر ئاپۆ بە هێزی مەعنەوی خۆی بەرخۆدانی کرد. توانی ناتەندروستترین شوێن و کەش و هەوا پووچەڵ بکاتەوە. هەروەها لە ڕووی جەستەییەوە بەرخۆدان دەکات. شتی بایۆلۆژی و جەستەیی هەیە. مەحاڵە بڵێین هەموویان لە هێزی دەروونی و مەعنەوییەوە سەرچاوە دەگرن، بەڵام پێویستە مرۆڤەکان کاریگەرییان لەسەر هێزی جەستەیی بزانن. ڕێبەر ئاپۆ توانی ئەمانە کۆبکاتەوە و زۆر بەباشی بەکاریان بهێنێت.
ڕێبەر ئاپۆ هێزی ئەوەی هەیە هەردەم خۆی نوێ بکاتەوە
لە ئەنجامدا; ڕێبەر ئاپۆ گوتی. ئەگەر سیستەمی ئیمراڵی نەبوایە، لەدایکبوونی سێیەمی ڕێبەرێتی نەدەکرا. وەک بڵێی سیستەمی ئیمراڵی ئەوەندە سوودی بۆ ئێمە هەبووە. شوێنی لەدایکبوونی نوێ بە فشار و هێزەوە. شوێنی لەدایکبوونی سێیەمی ڕێبەرێتی. بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کە لە هەموو ڕەوشێکی سەختدا ژیانەوە هەیە. ڕەنگە بە توندوتیژی ئەوەی هەیە کۆتایی پێ بێت. ژیانەوە لەگەڵ ئەو جەوهەرە نوێیەیە کە لەوێیە، لەگەڵ تۆوی نوێ بۆ بەرهەمهێنان دەبێت. ڕێبەر ئاپۆ ڕاستییەکی وەهای هەیە کە دەتوانێت خۆی نوێ بکاتەوە. هێزی بەرخۆدانی ئەو لە خۆنوێکردنەوە سەرچاوە دەگرێت. ئهو گوتی: "هەر ڕۆژێک دەسپێکردنی شتی نوێ". خۆی لەو تێڕوانینە ڕەقە دۆگماتیکییەی دووبارەبوونەوە ڕزگار کردووە. هونەرمەندی ڕاستەقینە ئەو کەسەیە کە هەمیشە شتی نوێ دەبینێت، شتی نوێ دروست دەکات، ڕۆژانە سەرلەنوێ دەست پێدەکاتەوە، ئەو هونەرمەندە داهێنەرە. بەم داهێنانە و سەرلەنوێ دەستپێکردنەوە دەتوانێت بەرگەی هەر نەرێنی و فشارێک بگرێت. وابەستەیی بە ڕێکخستن و گەل، ئیمان و هێزی. زۆربەی هێزەکە لە لای ئەوەوە سەرچاوە دەگرێت. ئەو هەڤاڵانەی دەیانگوت: "ئێمە وابەستەی ڕێبەرێتیین" ئەویش گوتی: "جێگەی گفوتگۆیە، ئێوە وابەستەی منن یان من وابەستەی ئێوەم. ئەمە بابەتێکە کە پێویستە مرۆڤ باش لێی تێبگەن. ئێوە لە هەبوونتاندا لاوازن. بناغەی وابەستەیی من ببینن، تێبگەن کە چەندە قووڵە''. ئەم باوەڕە، باوەڕە بە هێزێکی مەزن.
ئەوانەی دەیانگوت دوای ٢٥ ساڵی تر ڕێبەر ئاپۆ بە سیستەمی ئیمراڵی بێکاریگەر دەکرێت و پەکەکە لەناو دەچێت، ئەوان هەڵە بوون. ڕێبەر ئاپۆ بۆ ماوەی ٢٥ ساڵ لە سیستەمی ئیمراڵیدا سەرکەوتوانە ڕێبەرێتی خۆی کرد. نەک هەر ڕێبەرێتی پەکەک، ڕێبەرێتی و ژنان و گەنجان هەموو ستەملێکراوانی کرد. چونکە چارەسەری بۆ کێشەکانی دەسەڵات و سیستەمی دەوڵەت و ڕێگەی ڕزگاری پیشاندا. لەناو سیستەمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمراڵیدا، ئەوانەی دەیانویست کۆتایی بە ڕێبەرێتی بهێنن، ڕووبەڕووی ڕەوشێکی لەو شێوەیە بوونەتەوە. لە ناو سیستەمێکەوە کە بەم داوایە دروست بوو، ڕێبەر ئاپۆ بووژانەوەیەکی ناوازەی کرد. ئەمە چۆن بوو؟ بە باوەڕ و خۆشەویستی بۆ ژیان لەدایک بووە. دەیتوانی بڵێت، ئەوەی کردوومە بەسە، ئەوەندە بەسە، ئێستا کەوتومەتە ئێرەوە. فشار هەیە. چی تریان لە من دەوێت، با ئەوانی تر بیکەن. با ئەوانەی دەرفەتیان هەیە بیکەن، با ئەوان بیکەن. وەهای نەگوت. لە هەموو کەس زیاتر هەستی بە بەرپرسیارێتی دەکرد. لە سەختترین و دەگمەنترین ڕەوشدا نەیگوت ناتوانم بیکەم. هێزی خۆی لەبەردەم مرۆڤایەتیدا بەکارهێنا. بۆ ستەملێکراوان، بۆ ئازادی بەکاری هێنا. لەم ڕووەوە هیچ خێرێکی نەکرد. نەوەستا، شەو و ڕۆژ بە دەرفەتی سنووردارەوە خەباتی کرد و هێزی بیرکردنەوە و زانستی خۆی دەبەخشی بە مرۆڤایەتی و ستەملێکراوان، لەگەڵیاندا هاوبەشی دەکرد و ڕێگای ڕزگاری پیشانیان دەدا.
لە سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیریدا ئەوەندە خزمەتێکی زۆری بۆ مرۆڤایەتی کرد. تێگەیشتن لە بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ، خاوەندارێتی لە ڕێبەر ئاپۆ، وەستانەوە بەرامبەر بە سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیریی ئیمراڵی، تێکۆشان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، کارێکی زۆر نییە کە مرۆڤ بیکات. ڕێبەر ئاپۆ بەشی ئەوەندەی پێداوین. ئەمە ئەو قەرزەیە کە دەیدەینەوە. چەند قەرزەکەمان بە کردارەکانمان دەدەین، جێگەی مشتومڕە. ڕێبەر ئاپۆ ئەو کەسە بوو کە تەنانەت لەو هەلومەرجانەشدا خزمەتی بە هەموو مرۆڤایەتی کرد. ئەگینا پێویستە مرۆڤەکان قەرەبووی ئەم خزمەتە بدەن. پێویستە مرۆڤەکان بزانن چۆن قەرزەکە بدەنەوە. پێویستە خەڵک باش لە ڕاستی ئیمراڵی تێبگەن. پێویستە گرنگی و مانای خۆڕاگری لەناو سیستەمی ئیمراڵیدا بزانین. لەدایکبوونەوەی سێیەمی ڕێبەرێطی واتە ئەو خزمەتەی ڕێبەر ئاپۆ لەو هەلومەرجانەدا کردوویەتی، باش بزانین. ئەگەر بەم شێوەیە بێت، مرۆڤ بە دروستی لە بەرخۆدان تێدەگات، لەبارەی ئەرک و بەرپرسیارێتیەکانیانەوە دەزانن کە دەکەوێتە سەر شانیان. خۆشەویستییەکی زۆر لەم بوارەدا هەیە. کورد و ژن و گەنج باش دەیزانن، خاوەندارێتی دەکەن. دەبینن ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئەوان مانای چییە. لە تورکیا هەندێک گەشە لەم ڕووەوە هەیە. لە ڕۆژهەڵاتی ناوین، لە جیهاندا ڕۆشنبیران، سیاسەتمەداران، هونەرمەندان؛ خەریکن لەم ڕاستییە تێدەگەن. ئەمەش تادێت بڵاو دەبێتەوە. ئەمە زۆر گرنگە.
هەندێک لایەن لەژێر کاریگەری پرۆپاگەندەی شۆڤێنی و نەژادپەرست و سیاسەتی قڕکەر و ستەمکارن. لە تورکیادا ئەو جۆرە زۆرن. لەناو چینە دەسەڵاتدارەکانی کورددا زۆرن. دوژمنی سوێندخواردووی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە هەیە کە ئێمە دەیناسین. ٥٠ ساڵە دژی ڕێبەرێتی تێکۆشان دەکەن. ٢٥ ساڵە لە ئیمراڵی ڕێبەرێتی هەموو شتێک دەکات بۆ ئەوەی کوردایەتی زیندوو بمێنێتەوە. هێشتا هێرش دەکەن. ئەمانە لە دەرەوەی بەها ئەخلاقییەکانن. لە تورکیا بەڕاستی کاریگەری ئایدۆلۆژیا و سیاسەتی نەژادپەرست و قڕکەر زۆرە. هەموویان بە ڕۆح و دەروون و بیرکردنەوە و ڕەفتارەکانیان وەک یەکن. سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری و قڕکردنی ئیمراڵی بەم شێوەیە بەڕێوە دەچێت. ئەوان نایانەوێت جڤاک دژایەتی بکات. بەم جۆرە پڕوپاگەندەی نەژادپەرست و شۆڤێنیستیانە، مێشک دەشۆن. چونکە ئەگەر جڤاکی تورکیا لەوە تێبگات کە بەرخۆدانی ئیمراڵی تەنها بۆ ئازادی کورد نییە، بەڵکو بۆ دیموکراسی تورکیاشە. پێوانەی دیموکراتیزەکردنی تورکیا دژی سیستەمی ئیمراڵی دەرکەوتووە. ئەمە لە ڕوانگەی یاسایی و ئایدیۆلۆژی و سیاسییەوە ڕاستە. هەروەها پارێزەران لە ڕوانگەی یاساییەوە ئەمە دەڵێن. مەردان یانارداغ تەنها گوتی "ئەگەر کەسێکی وەک ئەویان دیبا، یەکسەر دەجووڵان"، بۆیە ئەم زیهنیەت و سیاسەتەی فاشیستی و ستەمکاری و دیکتاتۆرییەتی قڕکەر کە هەوڵی زیندوو ڕاگرتنی سیستەمی ئیمراڵی دەدات و کێشەی کوردی گرتۆتە دەست، لە ڕۆژێکدا نامێنێت. بۆ ڕێگریکردن لەم کارە، هەموو ڕۆژێک ڕێبەرێتی وەک شتێکی خراپ نیشان دەدەن. هەموو شتێکی پەیوەست بە ڕێبەرێتی قەدەغە دەکەن. لەم دواییانەدا شتێکیان بە ناوی گۆشەگیری لەم ئاراستەیەدا پەرەپێداوە. ئەو کارە دەکەن بۆ ئەوەی ڕاستیەکان نەبینرێن، ڕێبەرێتی بە دروستی تێنەگەن، ڕۆڵ و مانای بەرخۆدانی ئیمراڵی لە ڕووی دیموکراسی تورکیا و دیموکراتیزەکردنی تورکیاوە نەبینرێت. بۆیە بۆ ئەوەی جڤاکی تورکیا، گەنجان، ژنان، سۆسیالیستە چەپە شۆڕشگێڕەکان و ڕۆشنبیران بەرامبەر ئەم ئایدۆلۆژیا و سیاسەتە ڕانەوەستن، هەوڵێکی زۆر دەدەن. لەە پەروەردەدا ستەم دەکەن و مێشک دەشۆن. ئەو سیستەمە پەروەردەییە هەمووی لەسەر بناغەی مێشک شۆردن دامەزراوە. بۆچی وڵاتپارێز و چەپەکان منداڵەکانیان دەنێرن بۆ ئەوێ؟ مرۆڤ سەری سوڕ دەمێنێت. هێرشی چاندی لە بەرزترین ئاستدایە. قڕکردنی جڤاکی هەیە. قڕکردنی زیهنیەت و ویژدان هەیە. جڤاکێکی لەم جۆرە هەمیشە لە ناوەڕاستی قڕکردندایە. ئەوان بە هونەر، بە ئەدەب ئەمە دەکەن. لەم ڕووەوە لە پێشکەوتووترین ئاستدا لە میدیا و چاۆەمەنی کەڵک وەردەگرن. بە خراپترین شێوە.
بۆ ئەوەی جڤاکی تورکیا نەتوانێت لە ڕاستی ڕێبەرێتی و بەرخۆدانی ئیمراڵی تێنەگات، ئەمە دەکەن. زۆر بە وردی پلانی بۆ دانراوە. پێویستە هەمووان ئەمە ببینن. شتەکان بەم ئاراستەیەشدا بەرەوپێش دەچن. هیوادارین ئەم ڕەوشە لە ٢٦ هەمین ساڵی تێکۆشاندا باشتر تێبگەن. ٢٦ هەمین ساڵی تێکۆشان دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ببێتە ساڵی مەزنترین تێکۆشان بۆ لەناوبردنی سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمراڵی و مسۆگەرکردنی ئازادی کورد و دیموکراتیزەکردنی تورکیا لەسەر بناغەی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ. سەرکەوتن لە ڕێگەی تێکۆشانەوە بەدەست دێت.
بانگەواز لە هەموو لایەک دەکەم کە ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن و بە هەموو هێزی خۆیانەوە بەشداری ئەم تێکۆشانە بکەن.