خەڵکی مەخمور بانگەوازیان کرد: شەنگال بەتەنیا مەهێڵن، خاوەنداری لێبکەن

دانیشتووانی کەمپی پەنابەرانی مەخمور بەرامبەر هێرشەکانی سەر شەنگال وەستانەوە و بانگەوازیان لەگەلی کورد کرد کە شەنگال بە تەنیا جینەهێڵن و خاوەنداری لێبکەن.

دانیشتووانی کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی لە مەخمور بە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی دژی هێرشە داگیرکارییەکانی سەر شەنگال وەستانەوە.

ئەندامی بەڕێوەبەرایەتی ئەنجومەنی ئیشتار پاکیستان بیلەن لێدوانیدا و ئەو پاکتاوانەی تائێستا دژی شەنگال و کۆمەڵگەی ئێزدی ئەنجامدران بە بیرهێنایەوە.

پاکیستان بیلەن وتی، "بۆ لەناوبردن و پاکتاوی گەلی ئێزدی هێرشی بەرفراوان بۆ سەر شەنگال بەردەوامن. دەوڵەتە دەسەڵاتدارەکان بۆ نوێکردنەوەی سنوورەکانیان هێرش دەکەنە سەر هەموو ئەو شوێنانەی سیستمی نەتەوەی دیموکراتیک تیایدا دامەزراوە. بۆ ئەوەی سیستمی خۆیان لەو ناوچانە جێگیر بکەن، بە هەموو جۆرێک هێرش دەکەن. پێویستە ئێمە وەک گەلی کورد هەست بەو راستیە بکەین. لەبەر ئەوەی ئێمە لەسەردەمێکی گرنگی مێژووییداین. پێویستە ئێمە ئیمەی گەلی کورد لەبەرامبەر ئەو هێرشانە رۆژانە لە چالاکیدا بین. پێویستە باش مێژوو بخخوێنینەوە و بە پێی ئەوە بەرامبەر بەو هێزانەی دژی گەلی کوردن و دەیانەوێت کورد لەناو ببەن بوەستینەوە".

بیلەن لە کۆتاییدا بانگەوازی کرد: "پێویستە وەک گەلی کورد ئێمە خاوەنداری لەگەلی ئێزدی و شەنگالمان بکەین و ئەوان بە تەنیا جێنەهێڵین".

هـ . ب