لە باکوور جاش و لە باشوور 'پێشمەرگەیە'!
بەپێی زانیاریەکان هەندێک کەس کە لە چەلێی جۆلەمێرگ و ئەلکێی شڕنەخ کە جاشی دەوڵەتی تورکن، لەگەڵ پەدەکە ڕێککەوتوون و لە باشوور کراون بە پێشمەرگە و مووچە وەردەگرن.
بەپێی زانیاریەکان هەندێک کەس کە لە چەلێی جۆلەمێرگ و ئەلکێی شڕنەخ کە جاشی دەوڵەتی تورکن، لەگەڵ پەدەکە ڕێککەوتوون و لە باشوور کراون بە پێشمەرگە و مووچە وەردەگرن.
بەپێی زانیاریەکان زۆر کەس کە لە جۆلەمێرگ و شڕنەخ جاشی دەوڵەتی تورکن، ٦ مانگە چوونەتە باشووری کوردستان و بوونەتە پێشمەرگە و لەلای پەدەکەش مووچە وەردەگرن.
سەرچاوە خۆجێیەکان ئاشکرایان کرد، ٣٠٠ جاش لە چوارچێوەی رێککەوتنی نێوان پەدەکە و دەوڵەتی تورکدا، بۆ باشووری کوردستان ڕەوانەکراون و بەناوی پێشمەرگەوە بەشداری لە ئۆپەراسیۆنەکاندا دەکەن. جاشەکان لە مانگی رابردووە بەشداریان لە ئۆپەراسیۆنەکانی دژی هەرێمەکانی پاراستنی میدیادا کردووە و لەناو هێزەکانی پەدەکەدا جێی خۆیان گرتووە و بۆ هەرێمی گارە ڕەوانە کرابوون.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەکرد، ئەو کەسانە لە باکووری کوردستان، مووچە لە دەوڵەتی تورک وەردەگرن و لە باشووریش بەناوی 'پێشمەرگە' مووچە لە پەدەکە وەردەگرن.
بەپێی زانیاریەکان، خانەوادەی فروزبەیئۆغلۆ لە پشت ئەم کارەوەیە.
ف.ق