لە ٢٢ ی ئادار، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ئیڤان فایەق بەهۆی ڕێگری لە گەڕانەوەی پەنابەران، لە دادگای فیدراڵی عێراق دژی سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی، وەزیری ناوخۆی حکومەتی ماوەبەسەرچوو ڕێبەر ئەحمەد، سکاڵایەکی تۆمارکرد.
دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاریدابوو لە ٣١ ی ئادار دەربارەی سکاڵاکە کۆببێتەوە، بەڵام دانیشتنەکە دواخرا بۆ ٢١ ی نیسان واتە ئەمڕۆ.
ئەمڕۆش بۆ جاری دووەم دادگا بڕیاردانی لەسەر سکاڵاکە دواخست. دادگا بڕیاریدا ڕۆژی ١٢ ی ئایاری ٢٠٢٤ جارێکی تر لەسەر ئەم سکاڵایە کۆببێتەوە.