لە هەورامان کۆڵبەرێکی کورد بە دەستی هێزەکانی رژێمی ئێران بریندار بوو
لە ئەنجامی هێرشی هێزە چەکدارەکانی دەسەڵاتی ئێران بۆسەر گروپێک لە کۆڵبەران لە ناوچە سنوورییەکانی هەورامان کۆڵبەرێک برینداربوو.
لە ئەنجامی هێرشی هێزە چەکدارەکانی دەسەڵاتی ئێران بۆسەر گروپێک لە کۆڵبەران لە ناوچە سنوورییەکانی هەورامان کۆڵبەرێک برینداربوو.
بەپێی هەواڵیکی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی ٢٤ی ئەم مانگە، لە بەرازاییەکانی تەتە لە ناوچە سنوورییەکانی هەورامان سەربە پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هێزە چەکدارەکانی دەسەڵاتی ئێران هێرشیان کردووەتە سەر گروپێک لە کۆڵبەران.
بە گوێرەی هەواڵەکە، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا، کۆڵبەرێک بەناوی “مەعروف ئەدوایی” خەڵکی گوندی “سلێن”ی مەریوان، بە چەکی تاپر بە قورسیی برینداربووە و گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری مەریوان.
ف.ق