لە کۆجائەلی پێنج پاس سوتێنران و لە جۆلەمێرگ چالاکی ئەنجامدرا

یەکێتی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان (یەجەوەکە) ڕایگەیاند لە ناوچەی گەبزەی کۆجائەلی ئاگرییان لە پێنج ئۆتۆمبێل بەردا و لە جۆلەمێرگ لە بەرامبەر دانانی قەیوم لە دژی پۆلیس شەڕیانکردووە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی یەکێتی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان (یەجەوەکە)دا وتراوە: "لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'بە تێکۆشانمان ببین بەیەک، لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا ئازاد دەبین لە پارکی ئەشرەف بەدلیس لە کۆجائەلی-گەبزیە ئاگر لە پێنج ئۆتۆمبێلی فەرمی فاشیستان بەردرا. پێویستە هەموو کەسێک بزانێت وەڵامی هەر هێرشێک دەدەینەوە کە دەکرێتە سەر گەلەکەمان. بانگەوازی لە گەنجانی کوردستان و تورکیا دەکەین بەشداری ناو ڕێزەکانی یەکێتی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان ببن."

یەکێتی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان ئەوەی دیاریکرد لە چوارچێوەی هەمان هەڵمەتدا لە ئێوارەی ڕۆژی ٥ی حوزەیراندا لە جۆلەمێرگ چەندین چالاکییان ئەنجامداوە و گوتی: "لە چالاکیەکاندا یەکینەکانمان بە بەرد، مۆلۆتۆف و تەقەمەنی هەوایی وەڵامی پۆلیسییان داوەتەوە. لە دژی هەر جۆرە هێرشێکی سەر گەلەکەمان لە گۆڕەپانەکاندا ئامادەدەبین، بانگەوازی لە گەنجانی کوردستان دەکەین لە کۆڵانەکاندا بەرخۆدان بکەن."