لە خیزان هێرشی داگیرکاری دەستی پێ کرد

دەوڵەتی تورک سەر لە ئێوارە هیرشی داگیرکاری لە دەشتاییەکانی ناوچەی خیزانی بەدلیس دەست پێ کرد.

هێرشی داگیرکاری

دەوڵەتی تورک لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی داگیرکاری لە ناوچەی خیزانی بەدلیس لە گەلی نەمران تا دەشتی ئۆڤی، لەوێوە تا دەشتی کاڤلتن و حوزێران لە گۆڕەپانێکی بەرفراوان بۆسە دادەنێت.

ئۆپەراسیۆنەکەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە پشتگیری فڕۆکە و چەندەها سەرباز لە هەرێمێکی بەرفراوان بەردەوامە.

سەرچاوەکانی هەرێمەکە ڕایانگەیاند لەسەر ڕێگەی پردی ناسار لە گوندی گورتێ لە گەلی نەمران لەنێوان خیزان و شیروان، بۆسە دادەنرێت و ئۆپەراسیۆن دەکرێت.