لە پاڵنگان بە ئامادەبوونی ٢٠ هەزار میوان مەراسیمی هەزار دەف بەڕێوەچوو
دوێنێ لە گوندی گەشتیاری پاڵنگان مەراسیمی هەزار دەف بەڕێوەچوو.
دوێنێ لە گوندی گەشتیاری پاڵنگان مەراسیمی هەزار دەف بەڕێوەچوو.
دوێنێ هەینی، لە گوندی گەشتیاری پاڵنگان مەراسیمی هەزار دەف بەڕێوەچوو، نزیکەی ٢٠ هەزار میوان لە ناوچە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانەوە ئامادەبوون.
ئامادەبوونی مەزن و پڕ جۆشی میوانانی ناوخۆیی و دەرەکی لە مەراسیمەکەدا سەرنجی ڕاکێشا.
مەراسیمی ئایینی-فەرهەنگی هەزار دەف، دوو ساڵە لە گوندی پاڵنگان بەڕێوەدەچێت.
پێشتریش ئەم مەراسیمە لە گوندی دەگاگا بەڕێوەچوو، لەوێش پێشوازییەکی گەرمی لێ کرا.