لە قۆسەر دوو کەس دەستبەسەرکران
هێزەکانی دەوڵەتی تورک لە ناوچەی قۆسەری مێردین لە میانی هەڵکوتانە سەرماڵاندا ٢ کەسیان دەستبەسەرکرد.
هێزەکانی دەوڵەتی تورک لە ناوچەی قۆسەری مێردین لە میانی هەڵکوتانە سەرماڵاندا ٢ کەسیان دەستبەسەرکرد.
بەگوێرەی زانیارییەکان پۆلیسی تورک لە ناوچەی قۆسەری مێردین سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵان.
لە هەڵکوتانە سەرماڵاندا ئەیلەم کوراغا و سەرحەد کوراغا کە خزمی یەکترن دەستبەسەرکراون. هۆکاری دەستبەسەرکردنیان تائێستا ئاشکرا نەکراوە.
هـ . ب