لە سنە روداوێکی هاتوچۆ روویدا و ١٦ کەس گیانیان لەدەستدا

لە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان پاسێک وەرگەڕا. لە رووداوەکەدا ١٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٢ کەس بریندار بوون.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢ی ئەیلول، لە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان رووداوێکی هاتوچۆ روویدا.

رووداوەکە لەسەر رێگەی مەریوان و کامیاران روویداوە و پاسێک کە ٢٨ی سەرنشینی تێدابوو، وەرگەڕا و کەوتە ناو دۆڵێک.

بەپێی زانیاریەکان، لە رووداوەکەدا ١٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٢ کەسیش بریندار بوون.

لەنێو ئەو کەسانەی کە گیانیان لەدەستداوە و بریندار بوون، منداڵیش هەن. بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی کامیاران گواستراونەتەوە.

بەهۆی ئەوەی برینی ژمارەیەکیان سەختە، پێشبینی دەکرێت، ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە زیاد ببێت.

ف.ق