لە سەردەشت کۆڵبەرێک کوژرا

هێزەکانی رژێمی ئێران، کۆڵبەرێکیان لە ناوچە سنوورییەکانی سەدەشت کوشت.

کۆڵبەرنیوز رایگەیاند، لە ناوچەی سنووریی ‘دۆڵەبی’ی سەردەشت سەربە پارێزگای ئورمیەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هێزەکانی رژێمی ئێران هێرشیان کردووەتەسەر گروپێک کۆڵبەر.

ئاژانسەکە باسی لەوەکردووە، لەو هێرشەدا کۆڵبەرێک بەناوی “ئومێد محەمدزادە” تەمەن ٣٩ ساڵ، خەڵکی گوندی ‘گرویس’ سەربە ڕەبەت کە باوکی سێ منداڵە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراوە.

تەرمی ئومێد محەمەدزادە، لەئێستادا لە نەخۆشخانەی سەردەشت ڕادەگیرێت و ڕادەستی خانەوادەکەی نەکراوە.

ف.ق