لە وان زیندانیەک چارەسەری بۆ نەکرا، بەهۆی وەستانی دڵەوە گیانی لەدەستدا

مەجید یەڵماز لە زیندانی داخراوی جۆری تی لە وان رۆژی دووشەممە گواسترایەوە بۆ بنکەی تەندروستی و لەوێ چارەسەری بۆ نەکرا و گەڕێندرایەوە بۆ هۆڵی زیندان. یڵماز بەهۆی وەستانی دڵەوە گیانی لەدەستدا.

زیندانییەک بە ناوی مەجید یەڵماز لە زیندانی جۆری تی وان دوێنێ دوای ئەوەی باری تەندروستی تێکچوو گواسترایەوە بۆ بنکەی تەندروستی زیندان. پزیشکانی زیندان بە یەڵمازیان وتبوو کە هیچی نییە و بەوهۆیەوە گەڕاندبوویانەوە بۆ هۆڵی زیندان. بەماوەیەک کەم دوای گەڕاندنەوەی بۆ هۆڵی زیندان تووشی وەستانی دڵ بوو و گیانی لەدەستدا.

تەرمی یەڵماز بە مەبەستی توێکاری رەوانەی پزیشکی داد لە نەخۆشخانەی فێرکاری یوزونجول ییلی وان کرا. دوای رێکارە کارگێڕییەکان تەرمی یەڵماز لە گۆڕستانی گەڕەکی ئەسکەلەی ناوچەی توشبای وان بەخاکسپێردرا.

هـ . ب