لە ئامەد ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسی

پۆلیسی دەوڵەتى تورک لە ئامەد هەڵیکوتایە سەر ماڵی عەدنان ئۆرهان بەڕێوەبەری ئیهەدە و محەمەد نور ساڤاش بەڕێوەبەری مەبیا دەر و لەبەر ئەوەى ئۆرهان و ساواش لە ماڵەکانی خۆیاندا نەبوون دەستگیر نەکران.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیسی دەوڵەتی تورک هەڵیکوتایە سەر ماڵی عەدنان ئۆرهان بەڕێوەبەری لقی کۆمەڵەى مافى مرۆڤ (ئیهەدە - ÎHD) لە ئامەد و ماڵی محەمەد نور ساواش بەڕێوەبەری کۆمەڵەی هاوکاریی یەکێتی و رۆشنبیری لەو بنەماڵانە، کە کەسوکاریان لە لانکەى شارستانیەتدا بێسەرشوێنکراون (مەبیا – دەر / MEBYA-DER) .

لەبەر ئەوەی ئۆرهان و ساواش لە ماڵەکانی خۆیاندا نەبوون، دەستگیر نەکران. دوای ئەوەی پۆلیس هەموو کەلوپەلی ناو ماڵەکانیان تێکوپێکدا، ماڵەکانی بەجێهێشت.

ژ.ت