لە زیندانی پاتنۆسی مووش زیندانیان بە کۆمەڵ بە ئاوی سارد ئەشکەنجە دەدرێن

یەعقوب تورگوت لە زیندانی پیتی (ل)ی ناوچەی پاتنۆسی مووش رایگەیاند، ناچار دەکرێن کە بە ئاوی سارد خۆیان بشوون و ئاوی خواردنەوەشیان پیسە.

یەعقوب تورگوت کە لە زیندانی پیتی (ل)ی پاتنۆس لەزینداندایە، بە تەلەفۆن دۆخی خراپ و مامەڵەی نەشیاوی بەڕیوەبەرایەتی زیندانەکەی بە خانەوادەکەی وت.

تورگوت باسی ئەوەی کرد کە ئاوی گەرمیان نییە و وتی، "کێشەکان زۆرتر بوون. ئاوری گەرم نییە. ئێمەش بە ناچاری بە ئاوی سار خۆمان دەشووین، کەشوهەوا ساردە و نەخۆشی بڵاوبووەتەوە. ئاوی خواردنەوەش پیسە و بۆنی لێ دێت."

تورگوت بە خانەوادەکەی وت، "پسولی کارەبا زۆرە. لەگەڵ ئەوەی ئێمە هیچ شتێک بەکار ناهێنین بەڵام پارەی زۆرمان بۆ دێتەوە. بەڕیوەبەرایەتی زیندانەکە پسوڵەمان پێنادات و بە ئارەزووی خۆیان پارەی پسولە وەردەگرن.

ف.ق