لە زیندانی ئیسڵاحییە مانگرتن لە خواردن بەردەوامە: زیندانییەکان بە بڕیارن

مانگرتن لە خواردنی زیندانیانی زیندانیی جۆری تیی لە ئیسڵاحییە لە دژی پێشێلکارییەکان ماوەی ٢٥ رۆژە لە مانگرتندان و پارێزەران وتیان: "دەستگیرکراوەکان سوورن لە چالاکیی مانگرتنەکەیان و بەردەوام دەبن تاوەکو جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان".

مانگرتن لە خواردنی زیندانیانی زیندانیی جۆری تیی لە ئیسڵاحییە لە دژی پێشێلکارییەکان ماوەی ٢٥ رۆژە لە مانگرتندان و پارێزەران وتیان: "دەستگیرکراوەکان سوورن لە چالاکیی مانگرتنەکەیان و بەردەوام دەبن تاوەکو جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان".

مانگرتنی بێسنووری هەر یەک لە زیندانیان ئیلهامی ئیشچی، ئوگور ئورون، زنار دەمیر و حجەت ئومویی رۆژهەڵاتی لە زیندانی جۆری تیی  ئیسڵاحیە لە پارێزگای دیلۆک دژ بە ئەشکەنجە و پێشێلکارییەکان، ماوەی ٢٥ رۆژە بەردەوامە. هەروەها ڕەشید دایان ماوەى ٢٠ رۆژە وئوگور ئویاریش ماوەی ١٧ ڕۆژە لە چالاکیی مانگرتن دان.

ئەو زیندانییانە لە ڕێگەی پارێزەرانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی لقی دیلۆکەوە ئەم پەیامەیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند:

"لە کاتی چوونە ناو زیندانەکە بە زۆر ڕووتیانکردینەوە و ئێمەیان پشکنی. ئەژمارکردنی ڕۆژانە لەسەر پێ، ڕاوەستاند بە ڕیزی سەربازی و وتنی ژمارە بە دەنگی بەرز بەسەر ئێمەدا دەسەپێنرێت. لە چاوپێکەوتن و پەیوەندیی لە رێگەى تەلەفۆن، لە شوێنی چاوپێکەوتنەکاندا ڕۆیشتن بە شیوەی سەربازی بەسەرماندا دەسەپێنن. کاتێک ئەژمارکردنی ڕۆژانە بە شێوەی سەربازی ئەنجام نادرێت، توندوتیژیی جەستەیمان لە دژ ئەنجام دەدرێت. بە پێی زیندانەکانی دیکە، پێشێلکاری و کێشەی جۆراوجۆرمان رووبەڕوو دەکرێتەوە".

سەرۆکی لقی ئیهەدەی دیلۆک سینان تاشتەکین، کە سەردانی زیندانییەکان دەکات ڕایگەیاند، بە ئەندازەی پێویست خوێ و شەکر و لیمۆ بە زیندانییە مانگرتووەکان نادرێت، بۆیە چالاکییەکە بە شێوەی 'مانگرتن تا مردن' بەردەوامە.

هەروەها پارێزەرانی لقی کۆمەڵەی پارێزەرانی ئازادی (ئۆهەدە / (OHD) سەردانی زیندانییان کرد. پارێزەران وتیان: "دەستگیرکراوەکان تاوەکو جێبەجێکردنی داواکانیان سوورن لەسەر بەردەوامبوون لە چالاکییەکەیان".

ژ.ت