له هێرشی ده‌وڵه‌تی توركدا پیاوێكی به‌ته‌مه‌ن و نه‌وه‌یه‌كی ژیانیان له‌ده‌ستدا
له شه‌نگال له هێرشی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ردا پیاوێكی به‌ته‌مه‌ن و نه‌وه‌یه‌كی ژیانیان له‌ده‌ستدا.
له شه‌نگال له هێرشی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ردا پیاوێكی به‌ته‌مه‌ن و نه‌وه‌یه‌كی ژیانیان له‌ده‌ستدا.
درۆنێكی هێرشبه‌ری ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له قرتاسیهیهك و ئه‌نجومه‌نی گه‌لی سنونێی دابوو.
له‌به‌ر رێگرییه‌كانی سوپای عێراق ژماره‌ی كوژراو و بریندارانی هێرشه‌كه نازانرێت.
فڕۆكه‌یه‌كی هێرشبه‌ری ده‌وڵه‌تی تورك له دوكانێكی قرتاسیه (كه‌لوپه‌ل و پێداویستی قوتابخانه)ی دا. له هێرشه‌كه‌دا خاوه‌نی دوكانه‌كه و نه‌وه‌یه‌كی شه‌هیدبوون. راگه‌یه‌نرا كه له هێرشه‌كه‌دا خدر شڤان ناسۆ كه خاوه‌نی دوكانه‌كه‌ی و نه‌وه‌یه‌كی به ناوی ساڵح خدر ناسۆ ژیانیان له‌ده‌ستداوه.
په‌یامنێری چرا تی ڤی برینداربوو
درۆنی هێرشبه‌ری ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له ئه‌نجومه‌نی گه‌لی سنونێ و بازاڕی سنونێیدا. راگه‌یه‌نرا ٦ كه‌سی مه‌ده‌نی برینداربوون.
ئه‌وه‌ش راگهیهنراكه په‌یامنێری چرا تی ڤی ساڵح بهرجهسیش برینداربووه و گواستراوه‌ته بۆ نه‌خۆشخانه‌ی موسڵ.
هـ . ب