مێردین: بەرخۆدان فراوانتر دەکەین و ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەین
رەوشەن مێردین، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کەژەکە ڕایگەیاند، کە بەرخۆدان فراوانتر و گەشتر دەکەن و ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد دەکەن.
رەوشەن مێردین، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کەژەکە ڕایگەیاند، کە بەرخۆدان فراوانتر و گەشتر دەکەن و ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد دەکەن.
رەوشەن مێردین، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کەژەکە بۆ ڕادیۆی دەنگی وڵات قسەی کرد و وەڵامی پرسیارەکانی ڕۆژنامەنووس زەینەب نێرگزی دایەوە.
مێردین سەرەتا تیشکی خستە سەر گۆشەگیریی تووندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ڕایگەیاند، کە ژنان تێکۆشانی دژ بە گۆشەگیری زیاتر دەکەن.
رەوشەن مێردین، وتیشی:"ئەو گۆشەگیرییەی کە 23 ساڵە بەردەوامە، تا دێت قورستر دەبێت. دەوڵەتی تورک و دەسەڵاتەکەی، کە فەلسەفە و پارادایمەکانی سەرکردایەتی بە بەربەست دەزانن، هێرش دەکەنە سەر سەرۆکایەتی. بۆ ئەم مەبەستە هەموو شێوازەکانی شەڕی تایبەت جێبەجێ دەکەن. ئێمە هەمیشە لە دژی ئەمە دەجەنگین. ئەرکی پێشەنگایەتیی تێکۆشان و یەکڕیزیی گەلان و جێبەجێکردنی پارادایمی سەرۆکایەتی دەکەوێتە ئەستۆی ژنان. بۆیەش پێویستە رێکخستنەکانمان فراوان بکەین، لە هەموو شوێنێک بە یەکگرتوویی کار بکەین. بەم شێوەیە دوژمن لاواز و تێکدەشکێنین. بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەرایەتی دەبێت ئێمەی ژنان و بزووتنەوەی ژنان ٢٤ کاتژمێر کار بکەین. ئێمە شەڕی خۆمان لە دژی هەموو هێزەکانی دوژمنی مرۆڤایەتی زیاتر دەکەین"
بەرخۆدانی زیندانەکان بەرزڕاگیرا
مێردین لە درێژەی قسەکانیدا سڵاوی لە زیندانیانی دۆزی پەکەکە و پاژک کرد کە بۆ ئازادکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە زیندانەکاندا هەڵوێست وەردەگرن و وتی:
لە دژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەرایەتی، بەرخۆدانی زیندانیانی پەکەکە و پاژک بەردەوامە. لە بەرامبەر ئەشکەنجەی سیستماتیک و عەقڵییەتی کودەتاکەی ١٢ی ئەیلول بەرخۆدانێکی گەورە هەیە. گەورەترین بەرخۆدان لەلایەن ڕێبەر ئاپۆوە ئەنجامدەدرێت. سڵاو لە بەرخۆدانی شکۆداری زیندانیان دەکەین.
ئەو ئەشکەنجەیەی کە لە ئێستادا لەسەر زیندانییەکان ئەنجام دەدرێت زیاتر لە دوو هێندەی فاشیزمی ١٢ی ئەیلولە، بەڵام بەرخۆدانی میلیتانەکانی پەکەکە لە دژی ئەمە مێژوویان نووسیوە. دەتوانین بڵێین ئەم بەرخۆدانە بەرخۆدانی ١٤ی تەمووزە. ئەو بەرخۆدانەی ئەمڕۆ لە زیندانەکان و چیاکان و لە بواری کۆمەڵایەتیدا ئەنجام دەدرێت، هێزی خۆی لەمەوە وەردەگرێت. ڕۆحی بەرخۆدان لە مەتینا و ئاڤاشین و زاپ وەک یەکن"
مێردین ڕایگەیاند، کە پێویستە زیندانەکان بگۆڕدرێتن بۆ ناوەندێکی پەروەردەیی و ئەوانەی کە لە زیندان دێنە دەرەوە، بتوانن پێشەنگایەتیی گەل بکەن.
'ژنان دەبێت هێشتا بە رێکخستنەوە هەڵسوکەوت بکەن'
مێردین لە بەردەوامیدا وتی:"هەنگاومان بە دروشمی 'نا بۆ کۆمەڵکوژی ژنان، ژنانی ئازاد، کۆمەڵگای ئازاد' کە بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەستیپێکرد، بە چالاکی جۆراوجۆر بەردەوامە. بە ناوی بزووتنەوەی ژنانەوە بۆ ئازادیی جەستەیی رێبەری ئاپۆ لە تێکۆشان بەردەوام دەبین. لە دژی هێرشەکانی دوژمن کە زیادیان کردووە، دەبێت ئێمە هێشتا بە رێکخستن و پێکەوە هەڵسوکەوت بکەین. دژی دەوڵەت کە بە مێشکی پیاو بەڕێوەدەبرێت، بزووتنەوەی ژنان بۆ ژیانێکی دیموکراتی و ئەخلاقی و ئیکۆلۆجی شەڕ دەکات. بزووتنەوەی ژنان وەک پێشەنگی هەموو ژنان دەبینرێت. ئاستی ئێستای هەنگاوەکە زۆر گرنگە. بۆ ئەوەی هەنگاوەکانمان لەسەرتاسەری هەرێمدا بڵاوببێتەوە، ئێمە لەبوارێکی فراوانی کارداین. نەک تەنیا پەروەردەی ژنان، بەڵکو پەروەردەی پیاوانیش بۆ ئێمە گرنگە. بۆیە ئێمە کار دەکەین. یەکێک لە ئامانجەکانی ئێمە ئەوەیە کە پیاوان بگەیەنینە ئاستی شەڕکردن لە دژی عەقڵییەتی فاشیستی پیاوسالاری."
'مێژوو و گەلەکەمان ئەم خیانەتە لەبیر ناکەن'
مێردین دەربارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، مەخمور، ڕۆژاڤا، شەنگال و ڕۆژهەڵات وتی:
ئامانجی سەرەکی دەوڵەتی تورکیای فاشیست لە هێرشەکان، لەناوبردنی گەریلاکانی ئازادی کوردستانە. بەتایبەتی هێرشی فاشیستانە بۆ سەر مەتینا و ئاڤاشین و زاپ لە ماوەی چوار مانگی ڕابردوودا هەموو شتێکی ئاشکرا کردووە. ئامانجی ئەو هێرشانەش بۆ سەر ناوچەکانی تر شکاندنی ئیرادەی گەلی کوردە. لە دژی هەموو ئەمانە، گەریلا بە شێوەیەکی نائاسایی شەڕی ئیرادە دەکات و هێرشەکان تێکدەشکێنن. دوژمن کە لە بەرامبەر گورزەکانی گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستاردا بێدەسەڵات بووە، چەکی کیمیایی و بۆمبی ژەهراوی بەکاردێنێت و دەیەوێت بەو شێوەیە سەربکەوێت، بەڵام بەم شێوەیە گەورەترین تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجام دەدات.
لە دژی ئەم تاوانەی دژ بە مرۆڤایەتی بێدەنگییەکی گەورە هەیە. جگە لە هێڵی خیانەت، مێژووی بەرخۆدانیش بە بەرخۆدانێکی گەورە لە دژی دوژمنی بێبەشکراو لە مرۆڤایەتی، داستان دەنووسنەوە. نموونەی ئەوەشی ٧ هەڤاڵی ئێمەیە کە لە زەندورا شەهید بوون. سڵاو لە بەرخۆدانی ئەو هەڤاڵانە دەکەین. ئێمە هەموو کاتێک یادیان دەکەینەوە. ٧ هەڤاڵمان بەهۆی هاوکاری پەدەکە بۆ دەوڵەتی تورک شەهید بوون. نە مێژوو و نە گەلەکەمان ئەم خیانەتە لەبیر ناکەن"
' پەکەکە نەبوایە ئێستا نە شەنگال و نە هەولێر دەبوون'
هەروەها مێردین هێرشەکانی پەدەکەی بۆ سەر پەکەکە بەو شێوەیە هەڵسەنگاند:
"هەواڵگریی پەدەکە (پاراستن) بە هاوبەشی لەگەڵ هەواڵگری دەوڵەتی تورک (میت) کار دەکات. بەتایبەتی سیخوڕی بەسەر خەڵکی مەخموردا دەسەپێنێت. گەلەکەمان هەمیشە لە لایەن میت و پاراستن کۆمەڵکوژ دەکرێت. بەڵام ئەگەر پەکەکە نەدەبوو، نە شەنگال و نە هەولێر نەدەبوون.
دۆخەکە بۆ شەنگال هەمان شتە. هێرشی سەر گەلەکەمان لە شەنگال کۆمەڵکوژییە. بۆردومانکردنی نەخۆشخانەکە زۆر دڕندانەیە، بەڵام هەموو کەسێک بێدەنگە. ئەو کەسانەی مافی مرۆڤ دەپارێزن لە کوێن، بۆچی ئەوەندە بێدەنگن؟
گەنجانی شەنگال دەنێرن بۆ ئەڵمانیا و دەیانکەن بە مەسیحی. ئەمە درێژەی سیاسەتی کۆمەڵکوژی نازیەکانە. سەرچاوەی سەرەکی بەرخۆدانی خەڵکی شەنگال، پاراستنی کلتورەکەیانە. بەم شێوەیە ئەم کەلتورە قڕ دەکەن. پێویستە خەڵکی شەنگال ئاگاداری ئەوە بێت."
رەوشەن مێردین، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کەژەکە لە کۆتایی قسەکانیدا ڕایگەیاند، کە بە ڕۆحی بەرخۆدانی هاوبەش، دوژمن تێکدەشکێنن و ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مسۆگەر دەبێت.
ف.ق