میراتی زیلان: لە زاپەوە هەتا ڕۆژئاوا ئاگری ئازادییە- ٥

لە ٢٢ی ئایاری ٢٠٠٧دا چالاکی فیدایی ئەرداڵ ئاندۆک لە ئەنقەرە میراتی زیلانی هەڵگرت و لە تێکۆشانی ئازادی کورددا لە دژی فاشیزم بوو بە مانیفێستۆی تۆڵەسەندنەوە.

هەندێک مێژوو بە ڕۆحی بەرخۆدانی گەلێک مۆر کراون؛ وەک سوێند، پاڵپشتی و ئاگر لە نەوەیەکەوە تا نەوەیەکی تر دەنگ دەداتەوە. ٢٢ی ئایاری ٢٠٠٧ بۆ تەڤگەری ئازادیی کورد مێژووییەکی وەهایە. چالاکی فیدای ئەرداڵ ئاندۆک (گوڤەن ئاکوش) کە بە جەستەی لە ئەنقەرە ڕێی ئازادی بۆ ئازادیی کردەوە، بوو بە سیمبولی ئازادی و ئیرادەی لەناونەچوو. چالاکییەکەی ئەرداڵ لە شوێنکەوتنی زیلاندا لە دژی فاشیزمی دەوڵەتی تورک وەک هۆشیاریی لە پیلانگێڕان و سەرهەڵدانی شۆڤێنیزم لە مێژوودا نووسرا و گۆڕدرا بۆ مانیفێستۆی تێکۆشانی هەبوونی گەلێک. 

ئەرداڵ ئاندۆک لە ساڵی ١٩٧٩ لە ئەستەنبوڵ لە دایکبووە. خەڵکی ناوچەی زارای سێوازە، لە بنەماڵەیەکی هەرێمی کۆچەری لەدایک بووە. باوکی کوردە و دایکی تورکە. لە نێو بنەماڵەکەی کەلتووری عەلەوی باو بوو، کورد نکۆڵی لێ نەدەکرا بەڵام تورکبوون ئەزمووندارتر بوو. بنەماڵەی شەهید ئەرداڵ ڕۆڵێکی چالاکییان لە ڕاپەڕینی کۆچەری ساڵی ١٩١٩دا هەبووە. لە ژێر کاریگەری ئەم میراتە مێژووییە، لە ژینگەیی بنەماڵەک گەورە بووە کە دژە سیستەم بووە. ئەرداڵ کە هەر لە منداڵییەوە لە بەرانبەر نادادپەروەری و چەوساندنەوەی سیستەم هەستیاربووە، لە تەمەنێکی بچووکەوە دەستی بە لێگەڕینی ئایدیۆلۆژیی کرد. 

پابەندبوونی ئەرداڵ ئاندۆک بە تێکۆشانی شۆڕشگێڕی لە ساڵی ١٩٩٥ لەگەڵ کۆمەڵکوژیی گەڕەکی غازی ئەستەنبوڵ دەستیپێکرد. کۆمەڵکوژیی غازی کە لە ١٢ی ئازاری ١٩٩٥دا ڕوویدا، هەڵوێستی ئەرداڵی لە بەرانبەر سیستەمەکە ڕوونکردەوە و بەرەو هێڵی تێکۆشان بە بڕیارتر بوو. ئەم ڕووداوە بوو بەهۆی بۆ ئەوەی ئەرداڵ لە تەمەنێکی گەنجیدا تەڤگەرە چەپەکان لە تورکیا بناسێت. شەهید ئەرداڵ کە هاتە ناو جیهانی ئایدیۆلۆژی و پراکتیکی تەڤگەری چەپەوە، لە ماوەیەکی کورتدا بەشداری چالاکییەکان بوو، بەڵام ئەم چالاکییانە بە دەستگیرکردنی لە ساڵی ١٩٩٦ ڕاگیرا. لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا لەلایەن دوژمنەوە گیرا و ٢ ساڵ لە زینداندا مایەوە. 

ساڵانی زیندان و ناسینی پەکەکە 

دوو ساڵی زیندان (١٩٩٦-١٩٩٨) لە گۆڕانی ئایدیۆلۆژیی ئەرداڵ ئاندۆکدا کارگەری گرنگی هەبوو. لەو پڕۆسەیەدا لە ژێر کاریگەری میراتی شۆڕشگێڕانی تەڤگەری شۆڕشگێڕی تورکیا وەک دەنیز گەزمیش، ماهیر چایان و ئیبراهیم کایپاکایا بووە. لە زیندانیشدا پەکەکەی ناسی و هەڵوێستی ئەم تەڤگەرەی لە دژی سیستمەم بە تێکۆشانی ئازادیی گەلی کوردەوە گرێدا. شەهید ئەرداڵ کە زیاتر ناسنامەی خۆی و ڕاستی مێژوویی گەلی کوردی ئەناڵیزە کرد، زیاتر لە ئایدۆلۆژیای پەکەکە و ڕێبازەکانی تێکۆشانی نزیک بووەوە. ئەم قۆناغە ڕێگەی پێدا ناسنامەی شۆڕشگێڕانەی لە چوارچێوەیەکی ڕێکخستنی دا جێبەجێ بکات. 

لە ئەوروپا خەباتەکانی ڕێکخستن 

شەهید ئەرداڵ لە ساڵی ١٩٩٨ لە زیندان ئازاد کرا، بەهۆی فشارەکانی تورکیاوە چووە ئەوروپا. شەهید ئەرداڵ لەگەڵ کەسوکارەکەی نیشتەجێ دەبێت و لەژێر کاریگەری وڵاتپارێزییدا بەشداری خەبەتاکانی پەکەکە لە ئەوروپا بوو. لە ماوەی چوار ساڵدا (١٩٩٨-٢٠٠٢) لە خەباتەکانی گەنجانی پەکەکەدا ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو، بەڵام شەهید ئەرداڵ خەباتەکانی لە ئەوروپا بە تێرکەر نەدەزانی و ویستی وەک میلیتانێک تێکۆشان بکات. ئەم لێگەڕینە وایکرد لە ساڵی ٢٠٠٢ ڕوو لە چیاکانی کوردستان بکات. 

بونیاتنانی TAK و ڕۆڵی وی 

ئەرداڵ ئاندۆک کە لە ساڵی ٢٠٠٢ بەشداری ڕیزەکانی هەپەگە بوو، لە پڕۆسەی گەریلایەتییدا بە دیسیپلین، ڕەنج و فیداکارییەکانی سەرنجی ڕادەکێشا. شەهید ئەرداڵ لە هەموو گۆڕەپانەکان بوو، بە ئایدیۆلۆژی و پراکتیکییەکانی پێشکەوت، بەڵام ڕێبازەکانی ڕێبازەکانی تێکۆشانی ئێستای بە کەمی زانی و دەستی کرد بە لێگەڕین بەدوای هێڵێکی ڕادیکاڵتر لەسەر بنەمای ئەنجامگرتن. ئەم لێگەڕینە وایکرد بگاتە پێکهاتەیەک کە ڕاستەوخۆ چالاکییەکان ئەنجام بدات. 

ساڵی ٢٠٠٤ لە ژیانی تێکۆشەرانەی ئەرداڵ ئاندۆکدا بوو بە وەچەرخانێک. لەگەڵ کۆمەڵێک هەڤاڵدا کە دەیانویست هێڵێکی تێکۆشانی ڕادیکاڵتر پەرەپێبدەن، لە دامەزراندنی ئەو ڕێکخستنەدا بە ناوی تەیربازەکانی ئازادی کوردستان (TAK) جێی گرت. TAK بە ئامانجی ئەنجامدانی چالاکییەکان لە شارەکاندا سەریهەڵدا. شەهید ئەرداڵ وەک یەکێک لە دامەزرێنەری TAK، هەم لە پێکهاتەی ڕێکخستنییدا و هەم لە پلانداناندا ڕۆڵی چالاکی دەگێرا.  

چالاکی ئەنقەرە لە ٢٢ی ئایاری ٢٠٠٧ 

ساڵی ٢٠٠٧ هەواڵی ژەهراوی بوونی ڕێبەر ئاپۆ لە زیندانی ئیمراڵی توڕەیی زۆری خەڵکی کوردستان و گەریلاکانی لێکەوتەوە. لە بەرانبەر ئەم ڕووداوەدا لە دژی ئەرکانی گشتیی سوپای تورکیا پلانی بۆ چالاکییەک دانرا. خۆی بۆ چالاکییەکەی ئامادە کرد و بۆ ئەنجامدانی ئەو چالاکییە چووە ئەنقەرە، بەڵام لە کاتی چالاکییەکەدا بۆی دەرکەوت کە چاودێری لەسەرە. پێش ئەوەی بگاتە ئامانجەکەی، لە ٢٢ی ئایاری ٢٠٠٧ لە شاری ئولوس/ئەنافەرتەلاری ئەنقەرە چالاکییەکی فیدای ئەنجامدا و بەشداری کاروانی نەمرانبوو. 

میرات و کاریگەری ئەو 

ئەم چالاکییە فیداکارییەی ئەرداڵ ئاندۆک وەک یەکەمین چالاکی فیدای TAK تۆمارکرا و وەک یەکەم شەهیدی TAK بە بیرهێنرایەوە. شوێنەری قووڵی هەم پەکەکە و هەم TAK بەجێهێشتووە. فیداکاری، ئیرادەی ئایدیۆلۆژی و دڵسۆزی بۆ ڕێبەر ئاپۆ بوو بە سەرچاوەی ئیلهام بۆ شوێنکەوتوانی. TAK بەڵێنیدا شوێنپێی ئەرداڵ بگرێت و درێژە بە میراتەکەی بدات. تێکۆشانی ئەرداڵ بۆ ئایدیاڵەکانی ئازادی وەک سیمبولی هەڵوێستێکی ڕادیکاڵ سەیر دەکرێت.