ناسنامه‌ی دوو گه‌ریلا كه‌ له‌ به‌ستا شه‌هیدبوون ئاشكرا كرا

هه‌په‌گه‌ ناسنامه‌ی ٢ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه‌ له‌ به‌ستا شه‌هیدبوون و رایگه‌یاند، "سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ی به‌نرخی هاوڕێیانمان فرات و ده‌لیلا به‌ تایبه‌تی و گه‌لی وڵاتپارێزی كوردستان به‌ گشتیی ده‌كه‌ین و داوای په‌ره‌پێدان به‌ تێكۆشان ده‌كه‌ین".

ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌ له‌ باره‌ی ٢ گه‌ریلای شه‌هید ئه‌م راگه‌یه‌نراوه‌ی دا:

"له‌ ٢٣ی گوڵانی ٢٠٢٢دا سوپای توركی داگیركه‌ر له‌ به‌ستا ئۆپراسیۆنێكی به‌رفراوانی ده‌ستپێكردبوو و له‌ شه‌ڕی ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌دا هاوڕێیانمان فرات و ده‌لیلا شه‌هیدبوون. هه‌ر دو هاوڕێیانمان له‌ بۆتان دوای تێكۆشانێكی درێژ و سه‌ركه‌وتوو گه‌ڕابوونه‌وه‌ بۆ ئه‌و خاكه‌ی تێیدا له‌دایكبوون و وه‌ك شه‌ڕڤانێكی به‌رخودێری تێكۆشانی ئازادی گه‌له‌كه‌مان، له‌به‌رامبه‌ر داگیركه‌ران شه‌ڕیان كرد. هه‌ڤاڵانمان فرات و ده‌لیلا كه‌ به‌شدارییان له‌ زۆر چالاكی له‌ بۆتان كردبوو، به‌ هه‌ڵوێستی ئاپۆیی خۆیان، گه‌له‌كه‌مان و هه‌ڤاڵانمان به‌رامبه‌ر به‌ رێز بوون. ئێمه‌ش به‌ڵێنمان دوباره‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ و كه‌ ئێمه‌ به‌ر به‌رپرسیارێتیه‌ك كه‌ شایسته‌ی تێكۆشانی هه‌ڤاڵانی به‌نرخمان بین و تێكۆشانی هه‌ڤاڵانمان بگه‌یه‌نینه‌ سه‌رفرازی".

ناسنامه‌ی ئه‌و هه‌ڤاڵه‌ شه‌هیدانه‌مان به‌م جۆره‌یه‌:

ناسناو: فرات شڕنه‌خ

ناو و پاشناو: محه‌مه‌د خه‌لیل دۆغاڵ

شوێنی له‌دایكبوون: شڕنه‌خ

ناوی دایك- باوك: ئاسیه‌- ره‌شید

كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٢/ به‌ستا

 

ناسناو: ده‌لیلا بۆتان

ناو و پاشناو: نالین ئالغون

شوێنی له‌دایكبوون: شڕنه‌خ

ناوی دایك- باوك: حوسنا- لوقمان

كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٢/ به‌ستا

ئێمه‌ له‌ پێشه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ی هێژای هاوڕێیانمان فرات و ده‌لیلا و دواتر له‌ هه‌موو گه‌لی وڵاتپارێزی كوردستان ده‌كه‌ین و داواده‌كه‌ین به‌ ده‌وری راستی شه‌هیدانه‌وه‌ باشتر تێبكۆشن".

هـ . ب