نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یونامی) لە تویتەری خۆی پەیامێکی لەبارەی هێرشەکانی سوپای عێراق بۆ سەر شەنگال و ئاڵۆزبوونی دۆخی شەنگال بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: زۆر نیگەرانین لە هەمبەر پێکدادانەکانی شەنگال و لێکەوتە خراپەکانی بۆ سەر هاوڵاتیانی سڤیل.
یونامی جەختیش دەکاتەوە، کە پێویستە ئاسایش و سەقامگیریی شەنگال لەسەروی هەموو شتێک بێت، دەشڵێت: ئەوان لە ڕابردوودا ئازاری زۆریان چەشتووە و شایستەی ئاشتین لە سایەی دەسەڵاتی دەوڵەتدا.
ئەوەش لەکاتێکدایە سوپای حکومەتەکەی کازمی لە نیوەشەوی ڕابردووەوە هێرشێکی بەرفراوانیان بۆ داگیرکردنی شەنگال دەستپێکردووە و لە بەرامبەریش ئاسایشی ئێزدخان و شەڕڤانانی یەژەشە و یەبەشە بەرگریی دەکەن و شەڕ و ئاڵۆزیی بەردەوامە.
نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆتایی پەیامەکەیدا دەڵێت: تێکدەرانی ناوخۆیی و دەرەکیی لە شەنگال جێیان نابێتەوە.
ف.ق