پۆلیس لە وان هەڵیکوتایە سەر بارەگای هەدەپە و لە بارەگەکەدا دروشمی ئیسلامییان نووسی

پۆلیسی دەوڵەتی تورک هەڵیکوتایە سەر بارەگای هەدەپە لە وان و دەستیان بەسەر کەلوپەلی ناو بارەگاکەدا گرت و هەڵکوتەرەکان لە بارەگەکەدا نووسیوییان "سەلاموعەلەیکوم، ئێمە هاتین".

پۆلیسی دەوڵەتی تورک ئێوارەی دوێنێ هەڵیکوتایە سەر بارەگای هەدەپە لە شاری وان. لە هەڵکوتانەکەدا لە نهۆمی چوارەم، کە بارەگای ئەنجوومەنی گەنجانی هەدەپەى تیادایە، دەستیان بە پشکنین کرد. پۆلیس دەستیان بەسەر هارد دیسکی کۆمپیوتەرەکان و کتێبەکاندا گرت.

پۆلیسەکان لەسەر وایت بۆردی ژوورەکەشدا نووسییان "سەلاموعەلەیکوم، ئێمە هاتین".

پۆلیسەکان هەروەها کلیلی دەرگای دەرەوەی بارەگاکە و نهۆمی چوارەمی بارەگاکەى هەدەپەیان گۆڕی.

ژ.ت