قەدەغەی سەر پەکەکە لە هانوڤەر ئیدانە کرا

لە شاری هانۆڤەری ئەلمانیا لە دژی ئەو قەدەغەیەی لەسەر پەکەکە هەیە لە وڵاتە، چالاکیەک بەڕێوەچوو و تێیدا ئەو بڕیارە ئیدانە کرا.

چالاکیەکە لە سەر بانگەوازی ئەنجومەنی گەلی هانوڤەر بەڕێوەچوو و بە سەدان گەنج بەشداریان تێدا کرد و داوای هەڵگرتنی قەدەغەی سەر پەکەکەیان کرد.

لە چالاکیەکەدا ئاماژە بەوە کرا کە پەکەکە مسۆگەریی ئازادی گەلی کوردە و قەدەغەی سەر پەکەکەش پەیامێکە لە دژی گەلی کورد بە گشتی.

هاوکات لەو چالاکیەدا بە بەردەوامی دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" ، " بێ سەرۆک ژیان نابێ"، "بژی ئازادی"، "بژی رۆژئاوا" وترانەوە.

ز.ش