لەم بارەیەوەی کۆنفڕانسەکە ئەنجامنامەی گوتوبێژ و راوێژەکانی نێوان ئامادەبووانی بۆ رای گشتی راگەیاند کە تێیدا هاتووە:
"له‌سه‌ر بانگه‌وازى یه‌كێتى په‌رله‌مانتارانى كوردستان (KPU)و كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى كوردستان (KNK)، رۆژى شه‌ممه، رێكه‌وتى ٢١/١١/٢٠٢٠، كۆنفڕانسى راوێژ بۆ په‌ره‌پێدانى دیالۆگى ناوخۆیى، به شێوه‌ى ئۆنلاین به‌ڕێوه‌چوو. نوێنه‌رى زۆربه‌ى پارت‌و رێكخراوه سیاسییه‌كانى كوردستان، نوێنه‌رى رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى، ژماره‌یه‌كى به‌رچاو سیاسه‌تمه‌دار، رۆشنبیر، هونه‌رمه‌ند، نووسه‌ر، میدیاكار‌و كه‌سایه‌تى سه‌ربه‌خۆى كوردستانى، له هه‌ر چوار به‌شى كوردستان‌و ده‌ره‌وه‌ى ووڵات، كه مه‌زه‌نده به ٢٥٠ كه‌سایه‌تى ده‌كرا ، له كۆنفڕانسه‌كه‌دا ئاماده‌بوون و ڕاو بۆچوون و په‌یامه‌كانى خۆیان پێشكه‌ش كرد. مایه‌ى خۆشحاڵیه، سه‌ره‌ڕاى جیاوازى بیروڕا، سه‌رجه‌م به‌شداربووانى كۆنفڕانس لایه‌نگرى دیالۆگ و ئاشتى ناوخۆیى بوون، به‌شداربووان به‌و په‌یام و داخوازیه‌کانیان، ره‌نگدانه‌وه‌ى ویستى ملیونه‌ها كوردستانى بوون. هه‌ڵوێست و داخوازى به‌شداربووان له دژى داگیركارى بۆ چاره‌سه‌رى ته‌نگژه ناوخۆییه‌كان، زۆر هیوا به‌خشن. به‌ڕێوه‌چوونى كۆنفڕانسێكى له‌م چه‌شنه، له‌سه‌روبه‌ندى پێشهاتى نوێ‌و گۆڕانكاری كه كوردستان، رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست‌و جیهان، به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، كارێكى پێویست و نیشتیمانى بوو.
پاش شیكردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه و ووتووێژى چڕ‌وپڕ، كۆنفڕانس ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه بۆ راى گشتى راده‌گه‌یه‌نێت:
١- كۆنفڕانس، ده‌ستكه‌وته‌كان، له هه‌ر پارچه‌یه‌كى كوردستاندابێت، به ده‌ستكه‌وتى نه‌ته‌وه‌یى‌و نیشتیمانى ده‌زانێت‌و پاراستن‌و رێزگرتنى وه‌ك ئه‌ركێكى نه‌ته‌وه‌یى‌و نیشتیمانى ده‌بینێت.
٢- كۆنفڕانس، شه‌ڕى ناوخۆیى ته‌حریم و مه‌حكوم ده‌كات و به هێڵى سوورى ده‌زانێت. بۆیه پێویسته هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ى ده‌كه‌ونه نێوان هێزه كوردستانیه‌كانه‌وه، به رێگاى دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكرێن.
٣- كۆنفڕانس هه‌ر كێشه‌و رووبه‌رووبوونێكى چه‌كداری له نێوان هێز‌و لایه‌نه‌كان بۆ چاره‌سه‌رى ناكۆكیه‌كان، به مه‌ترسییه‌كى گه‌وره بۆ سه‌ر ده‌ستكه‌وته‌كانى كوردستان ده‌بینێت.
٤- كۆنفڕانس پشتگیرى هه‌موو بانگه‌وازیى و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بۆ گێڕانه‌وه‌ى متمانه و قبوڵكردنى یه‌كتر ده‌كات، داوا له هه‌موو پارت‌و رێكخراو‌و كه‌سایه‌تیه كوردستانییه‌كان ده‌كات پشتیوانى له هه‌ر هه‌ڵوێستێك بكه‌ن كه له خزمه‌ت دیالۆگ‌و ئاشتی ناوخۆییدابێت.
٥- ره‌وشى ناوچه‌كه ئاڵۆز‌و هه‌ستیاره، هه‌م مه‌ترسى و هه‌م ده‌رفه‌تداره. بۆیه كۆنفڕانس به ئه‌ركى هه‌موو لایه‌كى ده‌زانێت كه ناكۆكیه‌كانیان بخه‌نه لاوه، له یه‌كتر نزیك ببنه‌وه‌و ته‌بایى‌و یه‌كڕیزى په‌ره‌پێبده‌ن.
٦- كۆنفڕانس بۆ خاوكردنه‌وه‌ى گرژیه‌كان و زه‌مینه خۆشكردن بۆ ئاشتى و دیالۆگ، داوا له لایه‌نه كوردستانیه‌كانى ناكۆك له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌كات كه ده‌بێ راگه‌یاندنه‌كانیان دژ به یه‌ك رابگرن.
٧- كۆنفڕانس، ده‌ستپێشخه‌رى كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى كوردستان و یه‌كێتى په‌رله‌مانتارانى كوردستان بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى لایه‌نه ناكۆكه‌كان به دیالۆگ به‌رز ده‌نرخێنێ. هه‌روه‌ها فراوان كردنى ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه به كه‌سایه‌تیه سیاسى‌و كۆمه‌ڵایه‌تى‌و جه‌ماوه‌ریه‌كانى هه‌ر به‌شێكى كوردستان، به گرنگ ده‌زانێ.
٨- كۆنفڕانس هیواخوازه هه‌موو لایه‌نه كوردستانیه‌كان بۆ پێكهێنانى دامه‌زراوه‌یه‌ك وه‌ك مینبه‌ر‌و چه‌ترى گشتى كارى جددى بۆ بكرێت و رێككه‌وتن بكرێت له‌سه‌ر په‌یماننامه‌ى نیشتیمانى بۆ هێنانه‌دى خواسته كوردستانى و نیشتیمانیه‌كان."
ز.ش