لە راگەیەندراوەکەدا بە ئاماژەدان بە نیاز و پلانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ ئەنجامدانی هێرشی نوێی داگیرکەری بۆ سەر باشووری کوردستان، رەوتی هەڵوێستی نیشتمانیی رایگەیاندووە: ئەم لەشکرکێشیە، پێشێلکاریەکی ڕونی سەروەری خاکی عێراق و باشوری کوردستانە… شەڕو ئاڵۆزی نەک چارەسەری هیچ گرفتێک ناکات، ئالۆزی گەورەتر دروست دەکات".
راشیگەیاندووە: "داواکارین حکومەتی عێراق و دەسەڵاتدارانی هەرێم هەڵوێستی ڕونیان هەبێت بەرامبەر ئەگەری هەر لەشکرکێشیەک".
دەقی راگەیەندراوەکەی رەوتی هەڵوێست:
"لە ئێستادا زانیاری ئەوە درکێندراوە، سوپای تورکیا پلانی لەشکرکێشیەکی گەورەی هەبێت بۆ بەشێک لە خاکی باشوری کوردستان.
ئەم لەشکرکێشیە، پێشێلکاریەکی ڕونی سەروەری خاکی عێراق و باشوری کوردستانە… شەڕو ئاڵۆزی نەک چارەسەری هیچ گرفتێک ناکات، ئالۆزی گەورەتر دروست دەکات.
گەلی کورد گەلێکی ئاشتی خوازەو پێوستە دۆسیەی کورد لە تورکیا بە دیالۆگ چارەسەر بکرێت.
ئێمە لە ڕەوتی هەڵوێست، بانگەوازی ئاشتی دەکەین و دژی لەشکرکێشین، داوای هەڵوێستی نیشتیمانی فراوان دەکەین.
داواکارین حکومەتی عێراق و دەسەڵاتدارانی هەرێم هەڵوێستی ڕونیان هەبێت بەرامبەر ئەگەری هەر لەشکرکێشیەک."
هـ . ب