رژێمی ئێران کۆڵبەرێکی تری کوشت

هێزەکانی رژێمی ئێران لە بانە و مەریوان هێرشیان کردە سەر کۆڵبەران. لە ئەنجامی ئەو ھێرشانەدا کۆڵبەرێکیان کوشت و کۆڵبەرێکی تریشییان بریندار کرد.

کۆڵبەر نیوز بڵاویکردەوە، هێزەکانی رژێمی ئێران لە نێوان رۆژهەڵات و باشووری کوردستاندا تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە.

هێزەکانی رژێمی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی بانە تەقەیان لە کۆڵبەران کرد و کۆڵبەرێکیان بە ناوی هاشم حسێن خەڵکی گوندی مەنجەلان کوشت.

هاوکات هێزەکانی رژێمی ئێران لە سنووری مەریوان تەقەیان لە کۆڵبەرەکان کردووە و کۆڵبەرێکیان بە ناوی هادی رەزائیی بریندار کردووە.

ژ.ت