شارەوانی قەیومی قۆسەر دەستی بە بڕێنی دارەکان کرد
تیمەکانی شارەوانی قۆسەر کە ئاکەپە و مەهەپە قەیومیان تێدا دامەزراندووە، نیوەی شەو بە سەدان داری ناو شارەکەی بڕی.
تیمەکانی شارەوانی قۆسەر کە ئاکەپە و مەهەپە قەیومیان تێدا دامەزراندووە، نیوەی شەو بە سەدان داری ناو شارەکەی بڕی.
شارەوانی قۆسەری سەر بە مێردین نیوەی شەو لە شارەکە دستی بە بڕینی دارەکان کرد. دارەکانی سەر شەقامەکان لە کۆنای پیشەسازی گەڕەکی تورگوت ئۆزاڵ لەلایەن تیمەکانی شارەداریەوە بە شۆفڵ لە بنەوە دەرهێنراون.
دارەکان بە بارهەڵگرەکان بۆ شوێنی نادیار براون.
پێشبینی دەکرێت تیمەکانی شارەوانی بەهۆی ترس و نیگەرانیانەوە، بە نیوە شەو دەستیان بە بڕین و هەڵکەندنی دارەکان کردووە. نازانرێت بۆچی دارەکان دەبڕنەوە.
ف.ق