سەربازانی تورک رێگە نادەن ئاگرەکەی بەستا کۆنتڕۆڵ بکرێت

سەربازانی داگیرکەری تورک لەبەردەم گوندنشینان بوونەتە ئاستەنگ کە ٣ رۆژە دەیانەوێت ئاگری دارستانەکانی گوندی مێهرینێی بەستا کۆنتڕۆڵ بکەن.

٣ رۆژە ئاگرەکەی دارستانەکانی گوندی مێهرینیێی هەرێمی بەستای شڕنەخ بەردەوامە کە لە ئەنجامی بۆردومانی هەلیکۆپتەرەکانی سوپای داگیرکەری تورکەوە کەوتووەتەوە.

ئاگرەکە کە رۆژ بە رۆژ زیاتر بڵاو دەبێتەوە، سوپای داگیرکەری تورک رێگە نادات کە گوندنشینان بە دەرفەتەکانی خۆیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.

بەپێی زانیاریەکان لەلایەک ئاگرەکە خۆی کوژاوەتەوە، بەڵام لە جێگەیەکی دیکە ئاگرەکە تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.

ف.ق